هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مسته‌فا هیجری‌ وه‌كوو سكرتێری‌ حیزبی‌ دێموكرات هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 skrter_kak_mistefa_2دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دوێنێ‌شه‌و كۆنگره‌ی‌ 15ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران كۆتایی‌ پێ‌هات‌و ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ری‌ هه‌ڵبژێردران، ئه‌مڕۆ جومعه‌، 14ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ 1391، له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ 15دا، بۆ جارێكی‌ دیكه‌ به‌ڕێز مسته‌فا هیجری‌ به‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكرات هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

مسته‌فا هیجری‌، له‌دایكبووی‌ 1324ی‌ هه‌تاوی‌ (1945) له‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌‌و لیسانسی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ فارسی‌ له‌ زانكۆی‌ تاران وه‌رگرتووه‌. ناوبراو جگه‌ له‌ زمانی‌ دایكی‌ واته‌ كوردی‌، له‌ زمانه‌كانی‌ فارسی‌، توركی‌ ئازه‌ری‌‌و ئینگلیسی‌ شاره‌زایه‌.


skrter_kak_mistefa_3

 

ساڵی‌ 1358 (1979) دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ شۆڕی‌ گه‌لانی‌ ئێران په‌یوه‌ست به‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌بێ‌‌و له‌ كۆنگره‌ی‌ 4ـه‌مدا كه‌ له‌ 30ی‌ رێبه‌ندانی‌ ساڵی‌ 1358 له‌ سینه‌ما ئومێدی‌ مه‌هاباددا گیرا، ناوبراو به‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژێردرا‌و ساڵی‌ 1359 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌‌و له‌و ساڵه‌وه‌ تا ئێستا هه‌موو جارێ‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌‌و دواتر به‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ هه‌ڵده‌بژێردرێ‌.

به‌ڕێز هیجری‌ له‌ ساڵی‌ 1371 له‌دوای‌ شه‌هید بوونی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ده‌بێته‌ سكرتێری‌ حیزب‌و له‌ كۆنگره‌ی‌ 13ـشه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام به‌كۆی‌ ده‌نگ به‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ "حدكا" هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.


skrter_kak_mistefa_6

 

به‌شێك له‌ به‌رپرسایه‌تییه‌كانی‌ تا ئێستا بریتین له‌:

ـ به‌رپرسی رادیو ده‌نگی کوردستانی ئێران (١٣٥٩ هه‌تاوی)

ـ به‌رپرسی کۆمیسیونی ماڵی (١٣٥٩ تا ١٣٦٤)

ـ به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاژوان (١٣٦٤)

ـ به‌رپرسی زانکۆ (١٣٦٦)

ـ به‌رپرسی کۆمیسیونی سیاسی-نیزامی (١٣٦٧ تا ١٣٧١)

ـ جێگری سکرتێری گشتی، به‌رپرسی کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی (١٣٦٨ تا ١٣٧١)

ـ سکرتێری گشتی (١٣٧١ تا ١٣٧٤)

ـ جێگری سکرتێری گشتی، به‌رپرسی کۆمیسیونی چاپه‌مه‌نی ( ١٣٧٤ تا ١٣٧٩)

ـ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، به‌رپرسی کۆمیسیونی سیاسی –نیزامی (١٣٧٩ تا ١٣٨٣)

ـ سکرتێری گشتی له‌ ساڵی‌ 1383 تا ئه‌مڕۆ


skrter_kak_mistefa_5

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3068
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy