هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئایا کۆنگرەی 13ی حدک ئێران مەشرووع و دیمۆکراتیک و هەڵبژاردنێکی ئازاد بوو یان نە؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hoshar_hag_-_kongray_13_-_2 ئەوانە لە کۆنگرەی 13ی حدک ئێران بەشدار بوون تا ئێستا کەس نەبووە بڵێ کۆنگرەی 13 نامەشرووع و نادیمۆکراتیک و ئازادانە نەبووە، کەواتە ڕێبەریی حدک ئێران ڕێبەریەکی مەشرووع و دیمۆکراتیک و بە تەواویی لە هەڵبژاردنێکی ئازادو بە شێوەیەکی دیمۆکراتیک لە ژینگەیەکی خاوێنی دیمۆکراسی بە مانای تەواو هەڵبژێراون و ئەوانەی لەم حیزبە جیابوونەوە لە ڕێبازی دیمۆکرات لایان داوە و بە شێوەیەکی نامەشرووع و نادیمۆکراتیک و ژێنگەیەکی تەمو مژاویی ناوی حیزبی دیمۆکراتیان لە خۆ ناوەو زۆرەملیی داوڕیان کردووە و هەر شتێک بە زۆرەملیی داوڕبکرێ دەبێ هەر زوو یا درەنگ بگەڕیتەوە بۆ خاوەنە ئەسڵ و بە حەقەکەی خۆی.

ئەو کەسانە یان ئەو حیزبانە کە بە جیابووەکان دەڵێن حیزبی دیـمۆکرات ئەو کەسانە نە باوەڕیان بە دیـمۆکراسیە و نە باوڕیان بە هەلبژاردنی ئازادە و نە پرەنسیپە سیاسی و ئەخلاقیەکانە. دان پێنان بە شتێکی ناحەق و نا‌یمۆکراتیکە و ژێر پێکردنی مافی هەڵبژاردنێکی ئازادە.

ئەم شێوە نادیـمۆکراتیک و نادادپەروەرییە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر مەترسیدارە و ئەمە هەرجومەرجێکی بە تەواوی ترسناکە ئەگەر پێشی پێ نەگیرێ.

ئەم ناو بە تاڵان بردنە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە کە سەرچاوەکەی لە نەتەوەی دەسەڵاتداری فارس سەری هەڵداوە و هەیە و گەر نە لە هیچ شوێنێکی دونیا بوونی نییە بۆیە ئەم ژێنگە نادیمۆکراتە بێ ئاسەوار نەبووە لە سەر کەسانێک لە کوردستانی رۆژهەڵات.

hoshar_hag_-_kongray_13_-_3جیابووەکانی کۆنگرەی 4، 8 و 13 دژی ڕێبەریی مەشرووع حدک ئێران و لە سەرەوەی هەموویان شەهیدان د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و سکرتێری هەڵبژێردراو کاک مستەفا هیجری بوون و بە ئاشکرا بە دەیان نووسراوە دژایەتی ئەم سێ رێبەرەیان کردووە و زۆر جاریش بە دیکتاتۆریان لە قەڵمداون ئەمە بۆ زۆر کەس شاراوە نییە پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە خەڵک راستیەکان بزانن تا هەڵەکان دووبارەو چەن بارە نەبنەوە.

لێرە پرسیار ئەوەیە ئایا رێبەرایەتی کۆنگرەی 4، 8 و13 حدک ئێران و سکرتێرەکانی و وەک کاک د. قاسملوو و کاک د. شەرەفکەندی و کاک مستەفا هیجری مەشرووعیەتیان هەیە؟ دیمۆکراتن و بە شێوەیەکی دیمۆکراسی و ئازاد هەڵبژێراون؟ ئەگەر وایە، کە واتە جیابووەکان رێگایەکی نامەشرووع و نادیمۆکراتیکیان هەڵبژاردووە و دیمۆکراسی و هەڵبژادنی ئازادیان ژێر پێ کردووە. ئەمانە دەبی داوای لێبوردوون لە خەڵکی کوردستان بکەن چونکە خەڵکیان زۆر ئازار داوە و زەربەیان لە جووڵانەوەی کورد داوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.

لەوانەیە کەس یان کەسانێک بڵێن من یان ئێمە خەباتی دوورو درێژمان لە حیزبدا هەیە و ئەم حیزبە نی ئێمەیە و بەشی دەکەین.

من پێم وایە هێچ کەس لەم حیزبەدا ئەوەندە رێبەری شەهید د. قاسملوو زاناو بلیمەتو تێکۆشەرو خۆشەویست نەبووە. پێشەوا حیزبی دیمۆکراتی دامەزراند د. قاسملوو حیزبی دیمۆکراتی زیندوو کردەوەو بوژاندیەوە بۆیە کەس نییە ئیجازە بدا بە خۆی بڵێ من لە د. قاسملوو زۆرترم کردووەو لەو گەورەتم و زاناترم.

د. قاسملوو دەفەرموی حیزبی دیمۆکرات یەکەو نابێ بە دوو، دەفەرموی ئەگەر عبدڵرەحمانی قاسملوو لە حیزبی دیمۆکرات جیا بووەوە ئیتر لەوەو بە دوا حەقی حیزبی دیمۆکرات بوونی نامێنێ! ئەو کەسانە دژی ئەم بڕیارە بە نرخانەی د. قاسملوو بن ناتوانن وێنەی ئەم رێبەرە پایە بەرزوو و شەهیدە لە پشتی سەریان دانێن و بە ناو و وێنەی ئەم رێبەرە بازرگانی بکەن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.

جیابووەکان ئەمە شەش ساڵە دەڵێن ئێمە بێ هیچ شەرتێک حازرین لە گەڵ حدک ئێران دیالۆگ بکەین بەڵام ئێستا کە حدک ئێران زۆر شێرانە و ڕاستگویانە بڕیاری داوە بە کردەوەش بە خەڵکی کوردستان نیشانیدا بەڵام ئەوان ئێستا شەرتیان داناوەو گیروگرفت دروست دەکەن دیارە لێرە چەندە خۆیان و خەڵکی کوردستانیش فریوو دەدەن بەڵێ ئەم هاتو هاوارە بۆ یەک ریزیوو یەکگرتن نەبووە تەنیا بۆ مەشرووعیەت و حدک ئێران دانیان پێ بنێ یانی حدک ئێران دان بە شتێکدا بنێ کە دژی کۆنگرەیەکی مەشرووعە لە دژی خۆییەتی لە دژی دیمۆکراسی و دژی هەڵبژاردنێکی دیمۆکراتیک و ئازادە و دژی پرەنسیپە سیاسی و ئەخلاقیەکانە و دژی ئەخلاقی شۆڕشگێڕی کوردەواریە.

ئەگەر ئەوان حیزبی دیمۆکراتن باشە چ پێویست دەکا لە حدک ئێران دەپارێنەوە کە دان بەوان دا بنێ و وەک حیزبی دیمۆکرات ناویان بێنێ ئەی حدک ئێران بۆ لەوان و لە کەس ناپارێتەو دانی پیا بنێن، ئەمە شتێکی زۆر ئاشکراو روونە کە حدک ئێران لە کۆنگرەیەکی دیمۆکراتیک و هەڵبژاردنێکی ئازادو لە ژینگەیەکی خاوێنی دیمۆکراسی هەڵبژیراوە خاوەنی زیاتر لە 60 ساڵ خەبات و تێکۆشان خاوەنی کۆماری کوردستان و خاوەنی رێبەرانی وەک پێشەوا قازی محەممەدو د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی وهەزاران شەهیدی دیکە و خاوەنی سەدان هەزار کادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە، بە ملیونها لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لە پشتە. بەڵام جیابووکان بە شێوەکی نادیمۆکراتیانە ناوی حیزبی دیمۆکراتیان داوڕ کردووە و حیزبی دیمۆکراتیان نایاسایانە کۆپی کردووەکە لە چوارچێوەی پرەنسیپە یاسایی و سیاسی و ئەخلاقیەکان ناگونجێ و دژ و ناتبایە. ئەوە خۆیان لە هەموو کەس باشتر دەزانن!

بەڵام ئەوە جێگای داخە کەسانێک کە خۆیان بە دیمۆکرات و باوەڕ بە دیمۆکراسی وئازادی و هەڵبژاردن دەزانن بەڵام دان بە ناوێکی ئاوا نادیمۆکراتیک و نایاسایی دەنێن.

ئەگەر حدک ئێران دان بە ناوی نادیمۆکراتیک و نایاسایی جیابووەکاندا بنێ وەک حیزبی دیمۆکرات ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە حدک ئێران کۆنگرەی 13 بە نامەشرووع دابنێ و ڕێبەری هەڵبژێراوی کۆنگرەی 13 نامەشرووع ڕابگەیەنێ و کۆنگرەی 13 دیمۆکراتیک نەبووە و هەڵبژادنەکەش ئازاد نەبووە، ئایا حدک ئێران حازرە ئەم داوا بێ بنەما ونایاسایی و نادیمۆکراتیکە قەبووڵ بکا؟ من لەو بڕوادام حدک ئێران حازرە هەموو کێشەیەک بە دیالۆگ و دیمۆکرتیک و لە چوارچێوەی دیمۆکراسیدا چارەسەر بکا بەڵام هەرگیز نارواتە ژێر باری داوایەکی نادیمۆکراتیک و نایاسایی کە دژی رێبەریەکی هەڵبژاردە و بە تەواوی ئازادانە کە خودی جیابووەکان قەبووڵیان بووە.

رێبەر ورێبەرایەتێک مەشرووع و دیمۆکراتیکە کە 10 ساڵ سەبر و پابەند بە دیمۆکراسی قەبووڵی هەڵبژاردن و دیمۆکراسی دەکەن نەک کەسانێک کە تەنیا ڕۆژێکیش ناتوانن دیمۆکراسی و ئەنجامی هەڵبژاردنێکی دیمۆکراتیک قەبووڵ کەن ئەوانە لە ژێنگەی دیمۆکراسی و دیمۆکراتیک دەترسن چونکە ئەوانە هەڵسووکەوت و کردەوەکانی خۆیان لە هەموو کەس باشتر دەزانن.


hoshar_hag_-_kongray_13_-_4

 

خەڵکی کوردستان پشتیوانی لە حیزبێک دەکا کە باوەڕی قووڵی بە دیمۆکراسی و هەڵبژاردنی دیمۆکراتیک و ئازادانە هەیە و ئەنجامەکانی قەبووڵ بکا پرەنسیپە سیاسی و ئەخلاقییەکان دەناسێ لەو چوارچێوەیە دەجوڵێتەوە، خەڵکی کوردستان حیزبێکی خۆش دەوێ و پشتیوانی لێدەکا کە رێبواری راستەقینەی رێبەرانی شەهیدن و هەزاران شەهیدی دیکە و هەرگیز پشتیان لەو رێبەرانە نکردووە و لەو رێبەرانە جیانبوونەتەوە.

جیابووەکان دوو ڕێگایان لە بەردم دایە یەکەم ئەوەیە بگەڕینەوە بۆ ریزی حیزبی دیمۆکرات و وەک جیابووەکانی کۆنگرەی 8 و جارێک بۆ هەمێشە دەرس لە مێژوو وەرگرن، یان بە ناوێکی دیکە حیزبایەتی خۆیان بکەن.

ئەو کەسانەش کە بەناوی کومیتەی کەمپینی یەکبوون خۆ دەناسێنن بێ لایەن نین ئەوانە سەر بە جیابووەکانن و هەر لە لایەن ئەوانەوە دامەزراون تەنیا بۆ دژایەتی حدک ئێران ئەوەش بەڵگەیە کە دانیان بە ناوێکی نادیمۆکراتیکدا ناوە و هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو لە کاتی جیابوونەوەی گروپی هەڵوێست و کەسانی دیکە کە لە لایەن جیابووەکانەوە دەر دەکران و سزا دەدران.


______________________________

تێبینی‌:

ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2584
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy