له مانگی تیر دا که مانگی تیرۆری رێبه‌ری گه‌وره‌ی کورد دوکتۆر قاسملوه ئه‌وه چه‌ند ساڵه که خه‌ڵکی کوردستان دژی ئه‌و کاره ره‌شه‌ی حاکمانی ئێران مان ده‌گرن و به ئيعتسابی عمومی خۆیان سابتیان کردوه که دوکتور قاسملو زیندوه و رێگاکه‌ی به هیچ جۆرێک به‌ر ناده‌ن و تا گۆر کردنی ئه‌و رژیمه جه‌نایه‌تکاره درێژه به موبارزه‌ی قاره‌مانانه‌ی خۆیان ئه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی زۆر موهیمه ئه‌وه‌یه بزانین که دو ته‌ره‌ف له‌م مه‌رحه‌له‌دا زۆر حه‌ول ده‌ده‌ن که سیاسه‌تی خۆیان سه‌ر خه‌ن و ئه‌وه‌ی دیکه توشی شکه‌ست و ناکامی بکه‌ن.
له‌م ناوه‌دا ئه‌حزابی کورد و چالاکانی کورد ئه‌وانه که دژی رژیمن و ده‌یان هه‌وێت ئه‌و رژیمه سهرنهگون بکه‌ن هه‌مو تلاشی خۆیان به‌کار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتن بکرێ و به‌م جۆره خه‌ڵکی کورد ئه‌وه سابت بکه‌نه‌وه که زدی ئه‌و رژیمه‌ن و ئه‌و ده‌وله‌ته به دژی خۆیان ده‌زانن.
له لایه‌کی تره‌وه جمهوری ئیسلامی و لایه‌نگرانی و رهسانهکانی هه‌مو سه‌عی خۆیان ئه‌که‌ن تاکو نه‌هێڵن که مانگرتن بکرێ و فشار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد له و مانگه دا زۆر زیاتر ده‌که‌ن که ئه‌وه خۆی نیشانی ئه‌همیه‌تی مه‌وزوعه‌که‌یه.
ئه‌فراد هه‌ن که هه‌ر چه‌نده له سایه‌ی سه‌ری موسه‌وی و کهروبهوه و له رێگای جونبشی سه‌بز و به که‌یسی ئه‌وان چونه‌ته ده‌ره‌وه، له فه‌رانسه یان مه‌کانی تر خۆیان ده‌که‌ن به وه‌کیل و هه‌ر چی پێیان خۆشه ده‌یڵێن و ئاگاهانه و نائاگاهانه خزمه‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و رژیمه ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌و قسانه ئه‌که‌نه‌وه که رژیم و رهسانهکانی ئه‌یڵێن و ئه‌یکه‌ن و به‌م شێوه و به قه‌ولی خۆیان لافی روشنفکری لێده‌ده‌ن و ئه‌و ژێسته ده‌گرن که ئه‌وان مونتهقیدن. وه‌لی به‌راستی دوباره کردنه‌وه‌ی قسه‌ی سایته‌کانی رژیم ئه‌وان ده‌کاته روشنفکر و مونتهقد؟ ئه‌وان که له خاریجن باشتره خۆیان له دایره‌ی فکری ئه‌و نزامه خلاس بکه‌ن، خۆ له خاریج نیازمه‌ند نین و مه‌جبور نین. ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌ره‌کیشیانه کاری بۆ بکه‌ن ئه‌وه قسه‌یه‌کم نیه.
ئه‌و که‌سه موحته‌ره‌مه ئه‌بێ بزانێ که ئه‌و که‌س و تهلهیزیۆنانه هه‌مو کارێک ده‌که‌ن تاکو حه‌ره‌که‌ته‌که مه‌ده‌نی بێت و خوێن ریزی نه‌کرێ. جا که‌ی مه‌نتقیه که ئه‌و که‌سه فه‌عالانه و ته‌له‌ویزیۆنه کوردیه‌کان وه‌کو جمهوری ئیسلامی نیشان بدرێت؟ خه‌ڵکی کورد ئه‌و رژیمه‌ی ناوێ ئه‌وه هه‌مو که‌س ئه‌زانی ئه‌ی چۆن ئه‌و روشنفکرانه نازانن؟ یان مونته‌زری وه‌رگرتنی پاسپورتن و ههرهکیانه بگهرێنو بۆ ئێران و ئه‌و کارانه‌ش له کارنامه‌یان دا بنوسرێ؟
ئه‌و که‌سه حه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه موساحبه‌ی کردوه و ئه‌مه‌ی به ئفتخاری ئه‌زانی ئه‌ی چۆن ئه‌بێ شتی ئاوا بنوسێ ئه‌گه‌ر بۆ دڵخۆش کردن و خوش خزمه‌تی به رژیم نه‌بێ؟ خولاسه خه‌ڵک باوه‌ر به کام ره‌فتار و حه‌ره‌که‌تیان بکه‌ن. رۆژێک ئفتخاریان پێوه ئه‌که‌ن و رۆژێک ئاوا ده‌که‌ن؟.
به نه‌زه‌ری من مهنزوورێکی تری ئه‌و خانمه ئه‌وه‌یه که به مێرده فارسه‌که‌ی بێژی که من که‌سێکی روشنفکرم و ئه‌گه‌ر تۆ تاریخ نگار و دانا بیت ئه‌وه نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌یه که ژنێکی قه‌ڵه‌م به ده‌ستی وه‌کو من له پشتت راوه‌ستاوه. هه‌ر بۆئه باسی ئه‌وه ده‌کات که له پشت هه‌ر پیاوێکی موفهقهوه ژنێکی دانا و قودره‌تمه‌ند هه‌یه؟ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خود بزرگ بینیه و زعفێکی گه‌وره‌یه.
به هه‌ر حال نهم گه‌ره‌که زۆر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له بنوسم و به قه‌ولی فارس:
انکه که کس است اشارهای بس امهیست.
_________________________________________
تێبینى:
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
1ــ له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
2ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده

