ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8ی ره‌زبه‌ری 1391ی هه‌تاوی، 15هه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به به‌شداری تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌ستی پێ كرد.
ناو‌و دروشمی كۆنگره كه له راپۆرتی كۆنگره‌دا هاتبووو له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 14ـه‌وه پێشنیار كرابوو‌و له لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجرییهوه خرایه دهنگدانو به تێكڕای ده‌نگ ناوی کۆنگرەکە وەک "کۆنگرەی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی"و هه‌روه‌ها دروشمی كۆنگره‌ش "هەوڵدان بۆ یەکڕیزی لە پێناو سەرکەوتندا" په‌سند كرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه وه‌كوو حیزبی دایكيش ناوی لێ ده‌بردرێ به‌هێزترین حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و كۆنگڕهو بڕیاره‌كانی كاریگه‌ری تایبه‌تیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌و هه‌موو حیزبه‌كان‌و حكوومه‌ته‌كان به گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م كۆنگره‌یه.
به‌پێی ئه‌و دروشمه‌ی كه بۆ ئه‌م كۆنگره دیاری كراوه له‌وانه‌یه بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه نزیك 6 ساڵ پێش له حیزبی دێموكرات جیا بوونه‌وه، بدرێ‌و كۆنگره‌ی 15، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 15 راسپێرێ بۆ بهدواداچوونو كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژانه هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌كانی كۆنگره‌ی 15ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TISHK زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڵاو ده‌كرێته‌وه.


تکایە لەمبارەوە بەڵگەی زانستی و باوەڕ پێکراو بهێننەوە. ڕۆژنامەوانێکی واقعی هیچ کات بە بێ بەڵگە، قسەی وا ناکات. وا دیارە ئێوە ڕۆژنامەوان نین.