هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تیرۆریزمی دەوڵەتی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nahid_huseni_-_tirorizm_1تیرۆر ‌و تیرۆریزم، ئەو دوو چەمكەن كە پانتایی سیاسی ‌و كۆمەڵایەتی جیهانیان داگیر كردووە ‌و لە گرینگترین ئاریشەكانی ئەم سەردەمەن و زۆرجار لە لایەن كەسان ‌و یان گرووپگەلێكی توندئاژۆ ‌و ئەوپەڕگیرەوە وەك ستراتیژییەكی سیاسیی بەكاردەهێنرێن بۆ دەستەبەركردنی قازانج ‌و بەرژەوندیی تاكەكەس، گرووپ یان دەسەڵاتێك بە مەبەستی بێدەنگ كردن ‌و یان نەهێشتنی نەیارانیان.

دیارە تیرۆریزم وەكوو تاكتیكێك

 نەك هەر لە لایەن تاك یان گرووپێكەوە، بەڵكوو زۆرجار لە لایەن دەسەڵاتێكەوە لە دژی خەڵكەكەی خۆی بەكاردەهێنرێت ‌و لێرەوە چەمكێك بەناوی تیرۆریزمی دەوڵەتی سەرهەڵدەدات كە بە شێوەی نایاسایی ‌و لە رێگەی رێكخستنی نهێنی ‌و یان بەكارهێنانی كەسانی خۆفرۆش ‌و بەكرێگیراوەوە بەڕێوەدەبرێت.

نموونەیەك لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تیرۆری رێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ‌و بە تایبەتی دوو سەركردە ‌و رێبەری مەزنی كورد، د. قاسملووی نەمر ‌و د. سادقی هەمیشە لەیاد ‌و هاوڕێیانیانە.

دەسەڵاتە دیكتاتۆر ‌و سەرەڕۆكان بۆ پاراستنی دەسەڵاتە ناڕەواكەیان، چاوپۆشی لە هەموو بەها مرۆیی، سیاسیی ‌و یاساییەكان دەكەن ‌و هیچ بەهایەك بۆ رای گشتیی ‌و كەرامەتی مرۆڤایەتی دانانێن. بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی كە نە كوشتنی كەسایەتی ‌و رێبەرێك بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەیەك لە پێ‌ دەخات ‌و نە هیچ زاڵمێك توانیویەتی بە تیرۆر ‌و توندوتیژی بەردەوامیی ‌و مانەوە بە دەسەڵاتەكەی ببەخشێت.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە درێژایی خەباتی سیاسی خۆی، لەگەڵ ئەوەدا كە بەردەوام لەگەڵ هێرشی تیرۆر ‌و تیرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی بەرەوەڕوو بووە، هەرگیز لە پرەنسیپە سیاسیی ‌و ئەخلاقییەكان لای نەداوە ‌و تیرۆرمی لە هەموو شێوەكانیدا مەحكووم كردووە. حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ئەمڕۆ لە ئاستی نێوخۆیی ‌و لە كۆڕ ‌و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكاندا ‌و بە گشتیی لە گۆڕەپانی سیاسەتدا وەك حیزبێكی خاوەن مێژووی پاك ‌و بە ئەزموون ناسراوە.

تەنیا چەند رۆژ بەسەر بیستەمین ساڵیادی تیرۆری رێبەری هەمیشە لەیادمان، شەهید دوكتور سادق شەرەفكەندیدا تێپەڕیوە ‌و هەربۆیە وێڕای نوێ‌ كردنەوەی بەڵێن ‌و پەیمان لەگەڵ رێبازی رێبەرانی شەهیدمان كە رێبازی بەختەوەری ‌و سەروەری گەل‌و نیشتمانەكەمانە، هانا دەبەینە بەر وتەیەكی بە نرخ لە د. شەرەفكەندی كە فەرموویەتی:"با دایكانی كوردستان رۆڵەكانیان لە باوەشی گەرم ‌و پڕ لە خۆشەویستیی خۆیاندا بە هەستی گەرمی نیشتمانپەروەری ‌و ئازادیخوازی پەروەردە بكەن ‌و چیرۆكی ژیانی دوكتور قاسملوو و شەهیدانی رێگای رزگارییان بە گوێدا بخوێنن".

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1113
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy