سته‌مێكی گه‌وره كه دیكتاتۆره‌كان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه رێگه‌ی به‌شداری ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێدهبهستن. دیكتاتۆره‌كان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو‌و دژیئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی كردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان جاروبار جلوبه‌رگی دێموكراسی له‌به‌ر دهكهنو هه‌ڵبژاردنی ساختهییو كارتۆنی رێكدهخهنو كایه به ههستو سۆزی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریكراو نیه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵك ناده‌ن كه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێموكراتیك‌و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان ههبێو هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه كه ده‌یانهه‌وێ به‌دیبێنن.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا، دێموكراسی شتێك نیه كه ته‌نیا تایبه‌ت به هێندێك كهسو چه‌ند وڵات بێ به‌ڵكوو هه‌ر كهسو هه‌ر وڵاتێك مافی هه‌یه كه له‌و ده‌سكه‌وته مرۆڤایه‌تییه كه‌ڵك وه‌رگرێ. گه‌وهه‌رو نێوه‌ڕۆكی دێموكراسی به ره‌چاوكردنی مافی كه‌مینه سه‌قامگیرو پته‌وو به‌هێز ده‌بێ. كه‌مینه ده‌بێ ئه‌و شانس‌و ده‌ره‌تانه‌ی هه‌بێ كه ببێته زۆرینه، یان ئه‌گه‌ر ئیمكانی ئه‌وه نه‌بوو، ده‌بێ مافی یه‌كسانی بدرێتێ بۆ به‌شداری كردن له سیاسهتو به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات‌دا. به ره‌چاوكردن‌و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی دێموكراسی‌و " بنه‌مای دادپه‌روه‌رانه‌ی كه‌مینه‌و زۆرینه " رێگه ده‌گیرێ له به لاڕێداچوونو كێشرانی ئیراده‌ی زۆرینه به‌ره‌و دیكتاتۆری‌و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌ناهی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیرو ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دێموكراسی‌یه‌و پێوه‌ندی راستهوخۆو پته‌وی به ئازادییه‌وه هه‌یه. یان به ده‌ربڕینێكی تر ده‌توانین بڵێن ئازادی پێشمه‌رجی مانا په‌یداكردنی هه‌ڵبژاردنه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بریتی بێت له ده‌رخستنی ئیراده‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاریكراو، ئه‌وا به بێ هه‌بوونی ئازادی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مانای نابێت، چوونكه ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ له ئازادی‌و ئازادبوونی ئه‌و مرۆڤه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ‌و ده‌توانێ خۆی نیشان بدات. مافی هه‌ڵبژاردن بریتیه له مافی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان‌و ئازادی له جۆری بڕیاردانی مرۆڤ له چاره‌نووسی خۆی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی. مافێكی سروشتی، مهدهنیو سیاسی هه‌ر مرۆڤێكه كه ئازادانه بیروباوه‌ڕ، دین، كار، هاوسه‌ر، شوێنی نیشته‌جێ بوون‌و حكوومه‌تی وڵاتی خوی هه‌ڵبژێرێ.
هه‌ڵبژاردن گرینگ‌ترین ماف‌و ئه‌ركی هاووڵاتییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تاك پێكهاتووه چوونكه تاك ده‌كات به خاوه‌نی بڕیاردان‌و كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسایه‌تی بۆ دروست دهكاتو ویستوخواسته هاوبه‌شه‌كانی تاكه‌كان یهكدهخاتو ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه تاك له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی داهاتووی كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكات.
له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێموكراتیكدا، هاووڵاتیان له بارودۆخ‌و كه‌شێكی له‌بارو گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌كی ئازاد، نهێنی، راسته‌وخۆ، گشتی، یه‌كسان‌و دادپه‌روه‌رانه بڕیار‌و ده‌نگ ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به گوێره‌ی یاسا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه شانس‌و ده‌ره‌تانی " وه‌ك یه‌ك " دابین‌و ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ‌و مافی هه‌ڵبژاردن‌و خۆپاڵاوتن له كه‌س زه‌وت ناكرێ، هیچ كهسو گرووپ‌و لایه‌نێك به هۆی جیاوازی بیروباوه‌ڕ، ره‌گه‌ز، ئایین، قهومو نه‌ته‌وه‌وه په‌راوێز ناخرێو هه‌ڵاواردنی له سه‌ر به‌ڕێوه ناچێ. هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك ده‌نگه‌و كه‌س به‌هۆی بارودۆخی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی مافی تایبهتو جیاوازی له كه‌سانی دیكه نیه.
له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێموكراتیكدا پاڵێوراوو لیستی ره‌نگاوڕه‌نگ به پڕۆژه‌و پلانی روون‌و ئاشكرا له ململانێی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری دهكهنو ده‌رفه‌تیان پێده‌درێ كه به گوێره‌ی یاسا بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كانیان ده‌ستیان به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن رابگاتو كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن. ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی گشتی له سه‌ر پاڵێوراوانو پڕۆژهكانیانو یاساكانی هه‌ڵبژاردن‌و پێشێل كردنی یاساكانی پێوهندیدارو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شوێن‌و شێوه‌ی ده‌نگدان زانیاری پێویست به هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نن. ده‌وڵه‌ت ئاسایش‌و ته‌ناهی هه‌ڵبژاردنه‌كه دابین‌و ده‌سته‌به‌ر دهكاتو هه‌ر چه‌شنه گوشارێك له لایه‌ن حكوومه‌ت یان هه‌ر گروپ‌و لایه‌نێك ره‌وایی‌و یاسایی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سهربهخۆو جێی متمانه‌ی لایه‌نه سیاسییهكانو هاووڵاتیانه به ماف‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه دهباتو پاك‌و بێگه‌ردبوونی پڕۆسه‌كه ده‌سه‌لمێنێ‌و رایده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێموكراتیك ره‌وتێكی مه‌ده‌نییانه‌و ئاشتیخوازانه‌یه كه رێگه‌چاره‌ی به‌ده‌ر له توندوتیژی بۆ چارهسهركردنو كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان دابین دهكاتو ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ هاووڵاتیان پێكدێنێ كه نوێنه‌رانی جێی باوه‌ڕی خۆیان ههڵبژێرنو متمانه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهاتوویان بدهنو به‌رپرسایه‌تی كاروباری وڵاتیان پێ پسپێرنو سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبهجێكردنو دادوه‌ری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌و جێگۆڕكێ له ده‌سه‌ڵاتدا بكهنو به‌م چه‌شنه له پێناوی ژیانێكی باشتر‌و خزمه‌تگوزاری زۆرتر‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی نیشتمانه‌كه‌یان، بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌ده‌ن.

