هه‌ر وه‌ك ئاگادارن دوای 6 ساڵ جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادر‌و پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكرات، بۆ ئه‌وه‌ڵین جار به شێوه‌ی فه‌رمی رۆژی سێشه‌ممه 27ی خه‌رمانان هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له حیزبی دێموكرات جیا بووونهتهو هه‌یئه‌تێك به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا مهولووودی پێشوازی له هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكرات كرد.
سه‌باره‌ت به‌م دانیشتنه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری پێك هێناوه‌و ده‌قی وتووێژه‌كه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌ڵۆی كوردستان: زۆر به‌ڕێز كاك محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێشه‌كی سپاس بۆ جه‌نابت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رت زۆر شلووقه به‌ڵام كاتت دا به ئێمه تا ئه‌م وتووێژه پێك بینین.
مەبەستی سەرەکی لەم دانیشتنە چی بوو؟
ـ م.ن قادری: ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م سه‌ردانه‌و دانیشتنه گه‌یاندنی په‌یامی رێبه‌ریی حیزبی دێموكرات به هاوڕێیانی پێشوومان بوو. جه‌وهه‌ری ئه‌م په‌یامه دانیشتن‌و دیالۆگ‌و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به میكانیزمێك كه له ئاكامدا یه‌كڕیزی‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی به دواوه بێ.
هه‌ڵۆی كوردستان: پاش ٦ ساڵ له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌و تا راده‌یه‌ك ئارامبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌وه‌ی كه پێشتر زاڵ بوو، ئه‌م دانیشتنه چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
ـ م.ن قادری: به نه‌زه‌ری من، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م دانیشتنه به وردبینی‌و واقیعبینییهوه هه‌ڵسه‌نگێنین خاڵی گرینگی ئه‌م دیداره وه‌به‌رچاو كه‌وتنی رۆحی تهفاهۆمو پێكه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه بوو، و به چاوی هیواوه دهنواڕمه ئه‌م هه‌وڵه، دیاره مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ها پێویستی به كاتی زیاتر‌و هه‌نگاوی عهمهلیتره.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئایا رێکەوتێک بۆ دانیشتنی داهاتوو دیاری کراوە یا خود جەخت لە سەر درێژەی دانیشتنەکان کراوە؟
ـ م.ن قادری: ئێمه بۆ دیداری داهاتوومان كاتمان دیاری نه‌كردووه به‌ڵام له‌و دیداره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بووینه‌وه كه درێژه به دیداره‌كانمان بده‌ین، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هاوڕێیانمانه‌وه كۆسپێك پێك نه‌یه‌ت ئێمه ئاماده‌ین له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێكه‌وه دابنیشین‌و ئاڵوگۆڕی نه‌زه‌ر بكه‌ین‌و پرسه‌كان بخه‌ینه به‌ر باس.
هه‌ڵۆی كوردستان: بەڕیزتان لە وتووێژێک دا لە گەڵ ماڵپەڕی رووداو ئامەژەت بەوە داوە کە ئەمە یەکەم دانیشتنی فەرمی بووە لە نیوان حیزبی دێموكرات‌و ئه‌و هاوڕێیانه‌دا، ئایا دانیشتنی كاك مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ كاك خالید عه‌زیزی فەرمی نەبووە؟
ـ م.ن قادری: ئه‌گه‌ر ئاماژه به چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه بكه‌ین هیچ كامه‌یان وه‌ك ئه‌م دیداره فه‌رمی نه‌بووه‌و له راستیدا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م پهیامو راسپارده‌یه‌ی له پشت بوو ئاوا رێك نه‌خرابوو.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئیمکانی ئەوە هەیە کە لە کۆنگرە دا شاندێکی ئەو هاورێیانە بەشداری بکات یان بڕیاری چارەنووس ساز لە سەر داهاتووی پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بدرێ؟
ـ م.ن قادری: له‌وانه‌یه كه ئێمه ئێستا به‌ره‌و پیری كۆنگره ده‌چین ئه‌وانیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامێك بنێرن به‌ڵام گومان ناكه‌م شاندیان بێ.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئاكامی ئه‌م دانیشتن‌و پێوه‌ندییانه چۆن ده‌بینی؟
ـ م.ن قادری: ئاكامی ئه‌م دیداره سه‌ره‌ڕای كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگه باش دهبینمو به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م رێگه‌یه‌دا.
هه‌ڵۆی كوردستان: دوا وته‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان بهگشتیو خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به‌تایبه‌تی چییه؟
ـ م.ن قادری: دوا وته‌م ئه‌وه‌یه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام دهبێو رێز له راوبۆچوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و دۆستانی حیزب ده‌گرێ كه داوا ده‌كه‌ن هه‌نگاوی عه‌مه‌ڵی بۆ یه‌كیه‌تیی ریزه‌كانی حیزب هه‌ڵگیرێ.

