دوای 6 ساڵ جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كادر‌و پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكرات، بۆ ئه‌وه‌ڵین جار به شێوه‌ی فه‌رمی رۆژی سێشه‌ممه 27ی خه‌رمانان هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له حیزبی دێموكرات جیا بووونههوهو هه‌یئه‌تێك به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا مهولووودی پێشوازی له هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكرات كرد.
له‌و دیداره‌دا كه زیاتر 2 كاتژمێرى خایاندووه هه‌ردوولا له راگهیهنهكانیاندا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی باسیان له‌و دانیشتنه كردووه‌و هه‌ردوولا ئه‌و دانیشتنه‌یان به ئه‌وه‌ڵین دانیشتنی فه‌رمی ناو بردووه.
به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوولا هێندێك وشه وه‌كوو هاوڕێیانی پێشووه، له‌ت بوون‌و دێموكراته‌كان‌و چه‌ند وشه‌ی دیكه هه‌یه كه له له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌و وشانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژه‌ی دانیشتنه‌كاندا هه‌بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئه‌مڕۆش ئه‌وانی وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستان قبووڵ نیه‌و زۆر جاریش له راگهیهنهكانیدا (هه‌ر وه‌كو پێش حیابوونهوهی ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه) به خۆی جار جار ده‌ڵێ حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و له هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌شیان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیاندا جارێكی دیكه‌ش به خۆی ده‌ڵێ حیزبی دێموكراتی كوردستان:
"شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز "محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌ردانی هاوڕێیانی جیابووه له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی هاوڕێیانی پێشوومان به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز "مسته‌فا مه‌ولوودی"، پێشوازییان لێكرا".
ئه‌گه‌رچی وشه‌ی له‌تبوون له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه كه له حیزیی دێموكرات جودا بوونه‌ته‌وه له راگهیهنهكانیاندا خۆیان به حیزبی دێموكراتی كوردستان ناو دهبهنو له وشه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی دێموکڕات‌و له‌تبوون كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ئه‌م وشانه كه نێوه‌ڕۆكێكی زۆریان هه‌یه له‌وانه‌یه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا بكه‌وێته به‌ر باس‌و پێ ده‌چێ له‌سه‌ر ئه‌م وشانه كێشه‌ی زۆر هه‌بێ.
له‌گه‌ڵ هه‌بووونی ئه‌م كێشانه خه‌ڵك ئه‌م دانیشتنه به ئه‌رێنی باس دهكهنو خۆشحاڵن‌و هه‌موو لایه‌ك ئاواته‌خوازن كێشه‌كان كۆتایی پێ بێ.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" هه‌وڵی دا ئه‌مڕۆ وتووێژێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری پێك بێنێ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م سه‌ردانه‌و دهنگهدانهوهی به‌رین، كۆمه‌ڵێكی زۆر له تهلهڤزیۆنهكانو رۆژنامه‌كان روویان كردۆته سكرتاریای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و نه‌توانرا ئه‌م وتووێژه پێك بهێنرێ، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م دانیشتن‌و سه‌ردانه وتووێژێكی تایبه‌ت له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری پێك بێنين.

