ڕونکردنهوهیك له لایه‌ن یه‌کییه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران فینله‌ند
بۆ ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز
له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌ك له ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمز که له لایه‌ن که‌ماڵی ئیزه‌دخا به‌رپرسی گرووپی دووچەرخەسواران نێردراوه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاکیه‌ك بۆ ٢٢هه‌مین ساڵیادی تیرۆر کردنی ڕێبه‌رمان دوکتۆر قاسملووی نه‌مر، هه‌ڤاڵانی ماڵپه‌ر رۆژهه‌ڵات تایمز به‌بێ لێکدانه‌وه خۆیان بۆ خۆیان چه‌ند دێرکێان به‌و پۆسته‌ره زیاد کردوه.
ئێمه وه‌ك یه‌کییه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران فینله‌ند ڕێكخه‌ری ئه‌م چاڵاکیه نین و هیچ جۆره چاڵاکیهکمان له گه‌ڵ یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕێك نه‌خستووه
ئه‌مه ده‌قی ئیمهیلی گرووپی دووچەرخەسوارانه که داوای هاوکاری له یه‌کییه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران فینله‌ند کردوه، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قاسملووی نه‌مر هاوکاریمان قه‌بووڵ کردوه
داواكاری و ھاوكاری لە یەكیەتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆمیتەی فینلاند
بەبۆنەی چالاكییەكی دووچەرخەسواری بۆ رێزگرتن لە كەسایەتی گەورەی نەتەوەی كورد شەھید دوكتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو
گرووپی دووچەرخە سواری كورد لە فینلاند تورك‌و داواتان لێدەكات لە بواری مادیوە ھاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەی بێتوانین چالاكیەكە ئەنجام بدەین
وە ئەو رێكخراوانەی كە داوامان لێكردوون ھەمووی *** ئێورۆ دەتوانێت ھاوكاریمان بكەن وە ئاماژە بە نێویشیان دەكەین لە ئاگاداریەكەماندا.
لێرەدا دەسخۆشیتان لێدەكەین و ھیوادارین ھەمیشە لە بۆنە نەتەوەیەكاندا ھاوكاری گرووپەكەمان بن‌و سوپاسی ھاوكاریتان دەكەین چە لە رووی راگەیاندینەوەو وە چە لە رووی مادیوە كە ... ئێورۆمان بە دەست گەیشت.
بە سوپاسەوە
گرووپی دووچەرخە سوارانی كورد لە فینلاند، تورك‌و
لێره‌دا لینکی به‌ڵاو کراوه‌ی ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمزه ببینن
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3493
یهکێتیەکانی لاوانی سەر بە حدک و حدکا چالاکیی هاوبەش ئەنجام دەدەن
21 Jul 2011
رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: کۆمیتەکانی لاوانی هەر یەک لە یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران (لاوانی سەر بە حدکا)، یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان (لاوانی سەر بە حدک) و یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستان (لاوانی سەر بە پارتی) بە بۆنەی بیست و دووهەمین ساڵوەگەڕی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیەکی هاوبەش لە شاری تورک‌و لە وڵاتی فینلاند پێک دێنن. لەو چالاکیە دا گروپی دوچەرخەسوارانی کوردی تورک‌و بەم بۆنەوە مەودا دەبڕن و دواتر لە شوێنێک کۆ دەبنەوە. لەو گروپ وەرزشیەدا ئەندامی رێکخراوەکانی ئاماژەبۆکراو بەشدارن و وەک لەو پۆستێرەی خوارەوەش دا بەرچاو دەکەوێ، لە لایەن کۆمیتەکانی فینلاندی هەر سێ رێکخراوەوە پشتیوانیان دەکرێ.
بە دوای لێکدابڕانی حیزبی دێموکرات کە دابڕانی ریزەکانی لاوان لە یەکتریشی گرتەوە، ئەوە یەکەمجارە دوو رێکخراو بە یەکەوە کاری هاوبەش ئەنجام دەدەن.
زانیاری زیاتر لەو پۆستێرەی خوارەوە وەرگرە
ئه‌مه‌ش پۆسته‌ری گرووپی دووچەرخەسوارانه
یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران فینله‌ندا

