ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش گرووپێك به‌ناوی شێره‌كانی ئارارات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك بوونی خۆیان راگه‌یاند. ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" وتووێژێكی له‌گه‌ڵ وته‌بێژی ئه‌و گرووپه پێك هێناوه كه ده‌قی وتووێژه‌كه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌ڵۆی كوردستان: تكایه پێشه‌كی خۆت بناسێنه‌و پێمان بڵێ چ به‌رپرسایه‌تییه‌كتان له‌و رێكخراوه‌دا هه‌یه؟
ـ من ئاگری، نوێنەری دەرەوی وڵات و وتەبێژی هێزی شێرەکانی ئاراراتم.
هه‌ڵۆی كوردستان: هەر وەک لە راگەیەندراوەکەتان دا هاتووە گوایە ئەم گرووپە لە سەرەتای بەهاری عەرەبی یەوە پیك هاتووە، هۆکارەکەی چییە کە پاش زیاتر لە یەک ساڵ خەباتی فەرمی خۆتان راگەیاندووە؟
ئاگری: راستە ئێمە لە ئەو یەک ساڵە دا خۆمان ئورگانیزەکردووە، چون لەهەموو بەشەکانی کوردستان جم‌و جۆلێک هەیەو ئێمەدەزانین دوای تێکچونی رژیمی سوریا نۆبەی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئێمەش خەباتی فەرمی خۆمان راگەیاند کەگەلی ئێمە بەتایبەتی لاوان بێنە ناو ریزی خەباتی ئێمه.
هه‌ڵۆی كوردستان: خەباتی چەکداری دژی رژیمێکی دڕندە وەکوو کۆماری ئیسلامی پێویستی بە چەک و چۆڵ و پشتی "جبهە"یەکی باش هەیە، ئایا دەتوانن تەنیا بە پشت بەستن بە شاخەکانی ئارارات خۆتان لە بەستراوەیی بپارێزن و چەندە توانای دابین کردنی چەک و چۆڵ و ئیمکاناتی هێزێکی چەکدارتان هەیە؟
ئاگری: ئێمەئەو چەکەنەمان بۆ پارستنی خۆمان‌و گەلەکەمان هەڵگرتووەو شاخەکانی ئارارات (ئاگری) زۆر شوێنێکی گونجاوە کە کوردەکانی باکوور و ئەرمەنیستانیش هاوکاریمان دەکەن‌و ئێمە بەشی پێویست چەک‌و سلاحمان هەیە و بەدەوڵەتی تورکیامان راگەیاندووە کە مداخلە لەکاری ئێمەدا نەکات ئێمەش مداخلەلەکارەکانی تورکیا دا ناکەین .
هه‌ڵۆی كوردستان: پەیوەندیتان لە گەڵ هیزە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات و هێزە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە سەر چ بنەمایەک دەبێت؟
ئاگری: ئێمە هەموو بنەماڵەشەهیدان ، نیشتیمانپەروەر‌و زیندانی سیاسەکانی کوردستانین‌و پەیام مان بۆ هەمو پارت‌و هێزەکان ناردوەو داوامان لێ کردون کەهاوکایمان بکەین ، دیسان دووبارەی دەکەینەوە ئێمە حازرین لەگەل هەموو ئوپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی هاوكارى بکەین وەلى ئەوهێزەی لەگەل رژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکاری بکات هەرگیز هاوکاریان ناکەین .
هه‌ڵۆی كوردستان: هەر وەک لە راگەیەندراوەکەتان ئاماژەی پێکراوە خەباتی ئێوە لە پێناو دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە چوارچێوەی ئێرانێکی فيدراڵ دایە. له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین ساڵه كه حیزب‌و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرالیان پێك هێناوه‌و و حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه‌ش له‌و كۆنگره‌یه‌دان‌و بۆ فیدرالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی جوغرافیایی له ئێران تێ ده‌كۆشن، له باره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال نه‌زه‌رتان چیه‌و ئێوه بۆ چ جۆره فیدرالیزمێك تێ ده‌كۆشن؟
ئاگری: راستە، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدرال باشە چون ئێستا زوویە کە کورد بلێت ئێمە لە ئیران جیا دەبینەوە، بۆنموونە کوردستانی ئێراق زیاتر لەبیست ساڵە دەوڵەتێکی فيدرالە هەتا ئێستا نەیان توانیوە پارچەدابڕاوەکانی تری کوردستان تێکەڵی هەرێمی کوردستان بکەن، ئێمەبۆ ئیرانێکی فیدرال‌و دیمۆکراتیک تێدەکۆشین ، چون دوژمنان لەناکۆکی گەلی کورد دا قازانج وەردەگرن ،( لەئاوی لێڵ‌دا ماسی دەگرن)
هه‌ڵۆی كوردستان: ئایا هیچ رێکخستنێکتان (ته‌شكیلاتی نهێنی) لە رۆژهەڵات هەیە؟ ئەگەر کەسێک بیهەوێ پەیوەندی بە ئێوەوە بگرێت دەبێ چ بکات؟ ئایا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش نوێنه‌رتان هه‌یه؟
ئاگری: ئێمە لە وڵات ئەنداممان هەیە بە نهێنی کار دەکەن و کەسێکی متمانەمانەپێ کرا‌و نەبێت ناتوانن پەیوەندی بەرێکخستنەکانمان (ته‌شكیلاتی نهێنی)) بکەن ، ئێمە لەدەرەوی ولات ئەندامان هەیە لەرێگای مالپەری ئێمەدەتوانن پەیوەندی بگرن.
هه‌ڵۆی كوردستان: ئێوە راتانگەیاندووە کە بۆ دەستەبەر کردنی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە رۆژهەڵات تێدەکۆشن، پاشان دەلێن شاخەکانی ئارارات پشتیوانی ئێمەیە، ئایا ئەمە بە واتای بەرتەسک کردنەوەی تێکۆشانتان بە ناوچەیەکی تایبەتەوە نیە؟
ئاگری: راستە، ئێمە مەبەستمان ئەوە نیەتەنیا شاخەکانی ئارارات پشتیوانی ئێمەیە، شاخەکانی ئارارات جێگای لەدایک بوون‌و بنگەی ناوەندی ئێمەیە، چون شاخەکانی ئارارات زۆر شوێنێکی حەساس وئیستراتیژیکە بۆ ئیمە، وەکو من گوتم کوردەکانی باکور‌و ئەرمەنیستانیش هاوکاریمان دەکەن‌و هەروەها رژیمی کۆماری ئیسلامی ناتونێ بهانەبەکەس بگریت کەهاوکاریمان دەکەن‌و لەکاتی هێرش‌و توپ‌باران کەسی سویلی لێ نیە زەرەر وزیانی پێ بگات ، بە نمونە پژاک لەشاخاکانی قەندیلەو لەکاتی شەر هەمو رۆژانە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران گوندەکان‌و کوێستانەکانی قەندیلی بۆمباران‌و تۆپباران دەکرد‌و هەرشەی لەحکومەتی هەریمی کوردستان دەکرد.
هه‌ڵۆی كوردستان: تا ئێستاش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره له‌نێوان حیزبه‌كان پێك نه‌هاتووه. به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران پێكه‌وه رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزا كردوووه كه زۆرێك له فارسه‌كانیش به توندی به دژی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوێستیان گرتووه. نه‌زه‌رتان له‌سه‌ر به‌ره‌و ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه چیه؟
ئاگری: رێککەوتنەکەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەلە زۆر کارێکی باش بوو وئێمە پێرۆزبایی یان لێ دەکەین بەگشتی یەکیەتی گەلی کورد پشتی دوژمن دەشکێنێت.
هه‌ڵۆی كوردستان: له‌م ماوه‌یه كه بوونی خۆتان راگه‌یاندووه ئایا له لایه‌ن رێژیمه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامار‌و هێرش‌و یان له لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه كێشه‌تان بۆ پێش هاتووه؟ هه‌ڵوێستی ئێوه چی بووه؟
ئاگری: ئێمە باسی چیاکانی ئارارات دەکەین ، ئەمە نەتەنیا ئەندامی ئێمە لەو ناوچەیە، بەڵکوو هەتا ناوچەکانی ئیلام‌و کرماشان‌و کوردەکانی خۆراسان هەیە بە نمونە ئەندامێکی ئیمە لە ناوچەی هەورامان بەناوی ( ا م) بەرێگای تەلیفون پەیوەندی لەگەل ئێمەگرتبوو شناسایی کرا ، ناچار بووە ئێران بەجێ بێڵێ و لە رێگەی نائاسایی هاتبوەبۆ تورکیا کە لەلایان پۆلیسی تورکیا دەستگیر بووە، و بەهەوڵ‌و تێکۆشانی ئەندامانی ئێمەو روژنامەکانی باکوری کوردستان ئازاد کرا‌و تەسلیمی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بەیوئێن بوەو بەخۆشحالی یەوە وەکو پەنابەرێکی سیاسی قەبول کرا ، ئێمەچەند جارلەکاتی هاتو‌و چووەلەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بێ زیان توشی شەر وپێکدادان بوینەتەوە، وەلی چۆن خەباتی ئیمە نەهێنی بووەو ئەستۆی خۆمان نەدەگرت. به‌ڵام بەداخەوە چەند لایانێک هەن لەسەر ئێنترنێت ئێمە بەهاوکاری تورکیا تاوانبار دەکەن.
هه‌ڵۆی كوردستان: دوا وته‌تان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان به‌تایبه‌تی چییه؟
ئاگری: ئێمەپەیاممان بۆ خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان ئەوەیە ئێمە پێشمەرگە و فدایی گەلی خومانین ، ئێمە درێژەدەری رێگای هەموو شەهیدانی کوردستانین و هەتا ئازادی گەلەکمان خەبات دەکەین و لەهەموو لاوانی شۆرشگێڕ دەخوازین کە نەچن بۆ سەربازی کۆماری ئیسلامی ئیران ، وەرەن ناو رێزی شۆرشگێرانی ئارارات یا بچن ناو هێزەکانی تری رۆژهەلاتی کوردستان، بەدڵ‌و گیان سوپاس لەخوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان دەکەین.


نووسراوه له لایه‌ن رۆژهه لات نیوز, September 12, 2012
هه‌ڵۆی كوردستان: به‌ڕێز رۆژهه‌ڵات نیوز، ئه‌ركی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ته‌نیا راگه‌یاندنه‌و ناتوانێ له‌و باره‌وه یارمه‌تیده‌رتان بێ، به داوای لێبوردن.
Shena Rojhelati
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": هاوڕێی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ سپاس بۆ جه‌نابت، تكایه به‌پێی ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره به پیتی لاتین مه‌نووسه