هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕێگای نادیار

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

srwa_shawaar_2من وەکو ڕێگای نادیارێکم

ونە، ناڕوونە کۆلەبارەکەم

باران دەبارێو شەلاقم دەدا

سزای ناکردووم تاوانێ دەدا

لافاو لێژ دەبێ کە تینووم بشکێ

خاکیش نایمژێ دەیەوێ وشک بێ

گڵوپی ڕوونیم ئەستێرەی ڕەشە

خنکانی دەوێ نامداتێ گەشە

لەمێژە ڕێبوار بە سەرما ناچێ

ڕێگاکە دورە هێزی پێ ناشکێ

پێڵاوی تانە بیری شین کردووم

تەرەشتە بەدەستێک زامی هەڵ کەندووم

ئاگریش ئیدی تیشکم ناداتێ

ئاسۆی هەتاوم بۆ ڕوون ناکاتێ

باوش مانگەشەو کراوە نیە

لەشی بێ بەشم بە تەنیا ماوە

شەوەرنشانیش ڕووی لێ وەرگرتووم

بیری ڕووناکی بە تەنیا هێشتووم

هێزی بێ هێزم پەکی خستووە

پشکوی بۆ سارێش نەسەلماندووە

چوار پاری بیرم چاکە چاکەیە

هەر پار لە شوێنێک بەند کراوەیە

من وەکو ڕێگام کەسم پێ ناگا

چونکو نادیارم شوێنم ناپەیدا

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1355
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy