هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگه‌یه‌ندراوی‌ سکرتاریەتی کۆمەڵە لە بیستەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بۆ کومیتەی بەڕێوەبەری 20مین ساڵڕۆژی تیرۆری دکتۆر سادق شەرەفکەندی


komala_-_dr_sh_2تێرۆر و خولقاندنی جینایەت لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات پێناسەیەکە کە کۆماری ئیسلامی پێ دەناسرێتەوە. پایەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر خولقاندنی شەڕ، کوشتن ، تۆقاندن و زیندان و راوەدونان دامەزراوە.

تێرۆری میکۆنوۆس کە دکتۆر سادقی شەرەفکەندی سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی تێدا شەهید کران نمونەیەکی بەرچاوە لە کۆی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی. تێرۆری دکتۆر قاسملو، سەدیقی کەمانگەر، غولامی کشاوەرز، شاپوری بەختیار و دەیان نموونەی دیکە لەوانە روناکبیرانی وەک محەممەدی موختاری و جەعفەری پەیوویەندە لە ناوخۆی وڵات هەرکامەیان لاپەرەیەکە لە کۆی پەروەندەی رەشی کۆماری ئیسلامی. گەرچی کۆماری ئیسلامی لە دارشتنی پیلانەکەی بۆ تیرۆرکردنی دکتور سادقی شەرەفکەندی و هاوڕێیانی سەرکەوتوو بوو، بەڵام بە هۆی بڕیاری بوێرانەی دادگای میکۆنوۆس و ئەو تاوانە حاشاهەلنەگرە نامرۆڤانەیە کە کۆماری ئیسلامی خولقاندی ، دەسەلاتدارانی ئێرانی زیاتر لە هەموو کاتێ لە ئاستی ناوخۆ، ناوچە و نێونەتەوەیدا ریسواتر کرد.

گومان لەوەدا نیە تا کۆماری ئیسلامی لە سەر کار بێ خەڵکی ئێران بە گشتی و گەلانی زولملێکراو بە تایبەتی، هەروەها تێکۆشەرانی سیاسی هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی کۆشتن و تیرۆر کردندان. ئیعدامە بەربڵاوەکان، کوشتنی خەڵک لە سنورەکان، گرتنی چالاکانی سیاسی رۆژانە لە ئێران بەڕێوەدەچێت و کۆماری ئیسلامی گوێ بە هیچ یاساو رێسایەکی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ نادا.

ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین تەنیا بە روخانی کۆماری ئیسلامی و هاتنە سەرکاری نیزامێکی سیکولار، دیموکراتیک و فیدرال دەتوانرێ لە ئێران کۆتایی بەم جینایەتانە بێهێنێت. بۆیە پێویستە هەموو لایەک بیر لە یەکریزی وهاوخەباتی نیوان خۆمان وەک کورد و باقی ئۆپوزسیونی ئێرانی بکەینەوە تا بە کاری هاوبەش و خەباتی هاوبەش بەو ئامانجانەمان بگەین.

جارێکیتر لە 20 مین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی دکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی ویڕای رێز گرتن لە یاد و تێکۆشانیان، لە هەمان کاتدا بێزاری و نەفرەتی خۆمان لەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی دەردەبڕین.

سکرتارییەتی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

8/9/2012 زایینی بەرامبەر 20/6/1391 هەتاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1389
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy