لوقمان ئه‌حمه‌دی: له ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا حیزبی دێموكرات پله‌ی ئه‌ندامه‌تی راوێژكاره، یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستانی عێراق پله‌ی ئه‌ندامه‌تی ته‌واوه، حیزبی ئاشتی‌و دێموكراسی كوردستانی توركیه BDP چاوه‌دێره، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له حیزبی دێموكرات جودا بوونه‌ته‌وه وه‌كوو میوان به‌شدار بوون.
له کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابووردودا 24 مین کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆنال له شاری Cape Town له باشوری ئه‌فه‌ریکا به‌رێوه چوو. چه‌ندین له رێکخراوه کوردیه‌کان له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستانه‌وه تێدا به‌شداریان کرد له نێوانیان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
لوقمان ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له کۆنگره‌که‌دا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و و کاک عه‌لی عه‌بدولزاده هه‌ێئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان پێکهێنابوون و وه‌کو ڕاوێژکار به‌شداریان کردبوو و له به‌رنامه‌یاندا ئه‌وه بوه پله‌ی ئه‌ندامیه‌تیان( حدکا) بڕواته سه‌ره‌وه، پێکهێنانی کۆمێته‌ی کوردان له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردیه‌کانی تردا له ناو کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆنال وه هه‌ر وه‌ها پێشنیارکردن له باره‌ی پرسی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌کانی کوردستان. سه‌باره‌ت به قورسایی سۆسیالست ئینترناسیۆنال، کاک لوقمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش یه‌کێک له خاڵه‌کان بوو که ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لێ‌گیرا له‌م کۆنگره‌یه‌دا به تاێبه‌تی لایه‌نه ئه‌وروپیه‌کان که پیان وایه سۆسیالست ئینترناسیۆنال کێشی زۆر هاتوه‌ته خواره‌وه و ڕۆڵێکی کاریگه‌رانه‌ی نه‌ماوه له سیاسه‌تی جیهاندا. کاک لوقمان له درێژاییشدا ده‌شڵێت بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی سۆسیالست ئینترناسیۆنالستدا له یه‌ک ڕسته‌دا هاتوه پرسی کورد له‌گه‌ڵ پرسی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائێل هاو کێش ده‌کات که ئه‌وه له خۆێدا گرنگی پرسی کورد نیشان ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له رێگای كلیك كردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه كه ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.
Download
Name
Play
Size
Length
loqman ahmadi - internasional sosialist
5.5 MB
12:01 min

