لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا، واژۆ كردنی رێككەوتننامەیەك لە نێوان حیزبی دێمۆكراتى كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا، ئاشكرا كرا.
دەقی راگەیەندراوەكە بەم چەشنەی خوارەوەیە:
له درێژه‌ی دیدار و دانیشتنه هاوبه‌شه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بۆ باس و لێكدانه‌وه و تاوتوێ كردنی پرسه گرینگه‌كانی ناوچه و پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌كان بۆ گه‌ڵاڵه كردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری و هاوده‌نگی نێوانیان كه ماوه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن هه‌یئه‌تی راسپێردراوی هه‌ردوو لاوه كاری بۆ ده‌كرا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٣١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢١ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ری هه‌ر دوولا له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێزان "عه‌بدوڵڵا موهته‌دی" سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه و "مسته‌فا هیجری" سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات كۆبوونه‌وه.
دوو هه‌یئه‌ت له دانیشتێكی ٥ ساعهتیدا وێڕای باس له پرسه گرینگه‌كان، بارودۆخی ئێران و ناوچه و كوردستان، باسه‌كانی پێشوویان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتننامه بۆ هاوكاری نێوانیان درێژه دا و به‌م شێوه‌یه ئه‌و ره‌وته‌یان به ئاكامی كۆتایی گه‌یاند و رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان "مسته‌فا هیجری" و "عه‌بدولڵا موهته‌دی"یه‌وه واژۆ كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولایه‌ن هیوایان خواست كه نێوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێ بۆ هاوكاری به‌رینتری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31/5/1391ی هه‌تاوی
21/8/2012ی زایینی
ده‌قی رێککه‌وتننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
ئه‌م رێککه‌وتننامه له نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئیمزا کراوه و له‌وه به‌دواوه له هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات دێ، مه‌به‌ست له‌و دوو رێکخراوه‌یه.
پێشه‌کی:
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، ساڵانێکی زۆره که قۆناغه جیاوازه‌کانی خه‌باتی پڕ هه‌وراز و نشێوی خۆی تێپه‌ڕ کردووه. به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی و قوربانی دان و شه‌هید بوونی هه‌زاران رۆڵه‌ی فیداکار له‌پێناو سه‌لماندنی شوناس و مافه سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسه، راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
بۆ خه‌باتی گه‌لی کورد له سه‌رده‌می ئێستا و له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌م ئاڵوگۆڕه جیاوازه‌کانی جیهان و هه‌م ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی زلهێزه‌کان و هاوکێشه نوێیه‌کانی ئه‌م پانتاییه، زیاتر له هه‌میشه بواری بۆ هێنانه ئارای ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد و پێداگریی زیاتر له‌سه‌ر مافه‌کانی له ئاستی جیهانیدا ره‌خساندووه.
باهۆزی گۆڕانخوازی و دێمۆکراسیخوازیی جه‌ماوه‌ری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هێزتر له هه‌رکاتێک، کۆڵه‌که‌ی دیکتاتۆرییه‌کانی به‌ره‌و رووخان پاڵناوه. دره‌نگ، یان زوو دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی، به به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئیراده‌ی قایمی تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی، له وڵاتی ئێرانیش ئاسۆیه‌کی جگه له په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی فره ره‌هه‌ندی ئابووری و سیاسی و رۆیشتنی به‌ره‌و رووخانی یه‌کجاره‌کی بۆ به‌دی ناکرێت.
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و گرووپ و لایه‌نه نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له دوو سێ ساڵی رابردوودا، به‌دوای سه‌رهه‌ڵدان و شکستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران، ده‌ورێکی نوێ له دیالۆگ و دانیشتنی هاوبه‌ش و چالاکییان ده‌ست پێکردووه. له‌م نێوه‌دا سه‌ره‌ڕای جیاوازیی روانگه و بیروڕا، هه‌ندێک لێک تێگه‌یشتنی زیاتر و نزیک بوونه‌وه تێیاندا له چاو رابردوو هاتۆته ئاراوه و بیرۆکه‌ی یه‌کگرتن و چه‌شنێک هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی دێمۆکراسی‌خوازی به دروشمی گۆڕانی رێژیم زیاتر له پێشوو لایه‌نگری په‌یدا کردووه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، وه‌ک دوو هێزی به ئه‌زموون که له‌م ماوه‌دا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرینگ هاوکاری و کاری هاوبه‌شیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه، له درێژه‌ی ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی ئه‌م لێک نزیک بوون و هاوکارییانه‌دا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که‌له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا، رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی بنه‌ڕه‌تی هاوبه‌ش له دوو توێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئه‌م پلاتفۆڕمه هاوبه‌شه وه‌ک سه‌ره‌کیترین ئه‌جێندای سیاسی له هه‌مبه‌ر ئاڵۆگۆڕه سیاسییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له راستیدا گوزارش له چه‌شنێک هاوپه‌یمانی له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا ده‌کات.
ئه‌م رێککه‌وتننامه هاوبه‌شه که‌له لایه‌ن رێبه‌ریی هه‌ر دوو حیزبه‌وه په‌سند کراوه، بناغه‌یه‌ک بۆ کاری هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌ن له بواره‌کانی سیاسی، دیپلۆماسی، راگه‌یاندن و هتد... داده‌رێژێ. له هه‌مان کاتدا بنه‌مایه‌که بۆ تێکۆشانی هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه و به‌دیهێنانی هاوکاری زیاتر له نێوان باقی هێزه‌کانی کوردستانی ئێران.
الف) بنه‌ما گشتییه‌کان:
١ ــ هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن به‌بێ رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، به دیهاتنی دێمۆکراسی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد ده‌سته‌به‌ر نابێ. هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دان که نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران پێویسته سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ بێت، بۆیه پێویسته هه‌ر دوولایه‌ن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیونی ئێرانی و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه پێ‌داگر بن.
٢ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات بڕوای ته‌واویان به هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه و له وه‌ها هه‌ڵبژاردنێکدا بێ‌شک سندووقه‌کانی ده‌نگدان به سه‌ره‌کیترین سه‌رچاوه‌ی مه‌شروعییه‌تی هه‌موو هێزێکی سیاسی له کوردستان و به بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی دێمۆکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگای ئازاد و سه‌ربه‌ستی ده‌زانن.
٣ ــ هه‌ر دوولا بڕوای ته‌واویان به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت هه‌یه و له‌و بڕوایه‌دان که حوکمڕانی دواڕۆژی کوردستان و یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌کانی دێمۆکراسی و جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دابنرێت. هه‌روه‌ها ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کان له کوردستان به مافێکی ره‌وا و حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌موو دانیشتوانی کوردستان ده‌زانن.
٤ ــ هه‌ر دوولا پێداگری له‌سه‌ر یه‌کسانیی ته‌واوی مافه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، بنه‌ماڵه‌یی و هتد له کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن و خۆیان به پارێزه‌ری یاسای پێشکه‌وتنخوازانه و مودێڕن و ئینسانی له‌و بواره‌دا ده‌زانن و بۆ چه‌سپاندنی تێده‌کۆشن.
٥ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات خۆیان به پارێزه‌ری ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی نووسین، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی دروست کردنی رێکخراوی سیاسی، ئازادی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌گه‌لی مه‌ده‌نی و سینفی وه‌کوو رێکخراوه‌ی کرێکاران، ژنان، خوێندکاران، لاوان، موعه‌لیمان و هتد ده‌زانن و پشتگریی ته‌واویی یاسایی له کۆمه‌ڵگادا لێده‌که‌ن.
٦ ــ هه‌ر دوولا پشتگیری و پابه‌ند بوونی خۆیان به دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان و گونجاندنی ئه‌و بابه‌تانه له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا راده‌گه‌یه‌نن.
٧ ــ هه‌ر دوولا پابه‌ند بوونی خۆیان به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته سیاسییه‌کانی نێوانیان له‌رێگه‌ی دیالۆگ و به‌شێوه‌ی سیاسی و هێمنانه و دوور له هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌ک ده‌رده‌بڕن. هه‌ر وه‌ها ئه‌م شێوازه‌ش له‌نێوان سه‌رجه‌می هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌پێویست ده‌زانن و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پره‌نسیپه له پانتایی هه‌موو کوردستان تێده‌کۆشن.
٨ ــ حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه، فێدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوغرافیایی وه‌ک دروشمی سه‌ره‌کی و به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان هه‌ڵبژاردووه و خۆیان به ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م دروشمه ده‌زانن و کاری هاوبه‌ش بۆ چه‌سپاندنی ده‌که‌ن.
٩ ــ ئه‌م رێککه‌وتنه پره‌نسیبی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، رێکخراوه‌یی، دیپلۆماسی و راگه‌یاندنی هیچکام له‌م دوو لایه‌نه خه‌وشدار ناکات، به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات که هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی له نێوانیاندا له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌کان که له‌م پلاتفۆرمه‌دا هاتووه ده‌سته‌به‌ر بکات.
ب) ئه‌رکه‌کانی پێش ئاڵ وگۆڕی سیاسی و رووخانی رێژیم
١ ــ ناساندنی کێشه‌کان و خواسته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران به کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌به‌ر کردنی پشتیوانیی سیاسی بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، بۆ وێنه رێکخستنی چالاکیی دیپلۆماتیکی هاوبه‌ش له ئاستی جیهانی و سه‌ردانی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌م مه‌به‌سته.
٢ ــ به‌شداری کردن، یان نه‌کردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی به هه‌ماهه‌نگی و راوێژی پێشوو و پێداگری له‌سه‌ر ماف و داوکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به ئامانجی به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له رێگه‌ی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له کۆنفڕانس و سمیناره جیاوازه‌کان و هه‌ماهه‌نگی له‌م بواره‌دا. پێداگری کردنی هه‌ر دوولایه‌ن له سه‌ر دروشمی فێدرالیزم وه‌ک رێگه‌چاره‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له نێو گوتاره جیاوازه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێران و که‌سایه‌تییه نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی. به‌هێز کردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و گوتاری پێشکه‌وتنخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و پاراستنی ئه‌م رێکخراوه و ناساندنی به رای گشتی جیهان. هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش له ئاست ئوپوزیسیۆنی ئێرانی که ده‌ربڕی پره‌نسیپه ئه‌ساسییه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی میللی ــ دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان و ... هتد بێ.
٣ ــ هه‌ردووک لا پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و هاوکات له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که هه‌ر چه‌شنه ده‌ستتێوردانی پارچه‌یه‌ک له پارچه‌کانی دیکه سیاسه‌تێکی نه‌گونجاو و زیانباره. هه‌ر له‌م ئاراسته‌یه‌دا بۆ پته‌وکردنی پێوه‌ندی و ده‌سته‌به‌ر کردنی جێگه و پێگه‌یه‌کی شیاوتر بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات و ره‌چاو کردنی سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش، به‌پێی پێویست دانیشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم و هێزه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
٤ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات ته‌بایی و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانی ئێران و پته‌وکردنی هاوخه‌باتی له نێوان هێزه سیاسییه کانی کوردستانی ئێران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن و بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو به مه‌به‌ستی لابردنی کوسپهکانی سه‌ر رێگای یه‌کریزی هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
٥ ــ هه‌ردوولا کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوکاری دوو قۆڵی نێوانیان په‌ره‌پێ بده‌ن و پته‌وتری بکه‌ن. له‌م پێناوه‌دا هاوکاری له نێوان ئۆرگانه‌کانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ردوولا له بواری راگه‌یاندن، بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر رووداوه سیاسییه گرینگه‌کان و کاری هاوبه‌ش بۆ له قاودانی سیاسه‌ته دژی گه‌لییه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، یان هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ده‌نی و سیاسی، به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵده‌گرن.
سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، مسته‌فا هیجری
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی
ئووتی ٢٠١٢ی زاینی


نووسراوه له لایه‌ن Kurd & kurdistan, August 22, 2012
تۆ ته‌نانه‌ت ناشزانی كورد به لاتینی چۆن ده‌نووسرێ‌و نوسیوته kwrd ئیتر چ چاوه‌ڕوانییه‌كه‌م له تۆ بێت!!!
وا دیاره چاوتان به‌رایی نایه‌ت ئه‌و دوو حیزبه بوونه‌ته هاوپه‌یمان به‌شكم له داخان سه‌كته بكه‌ن!
له‌و حیزبانه‌ش خه‌ڵك له‌سه‌ر نووسین ده‌ر نه‌كراوه تۆ وادیاره ئه‌م حیزبی دێموكراتهت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌مان جیا بوونه‌ته‌وه به هه‌ڵه گرتووه.
به مه‌رگی تۆ‌و به مه‌رگی هاوبیرانت رۆژێك دێت كه هه‌موو كوردستان له‌ژێرده‌ست هاوپه‌یمانيی كوردستان به سه‌رپه‌رستی PDKI به باشترین شێوه به‌ڕێوه بچێ جا كه‌سانی وه‌كوو تۆش با هه‌ر بۆ خۆیان سیر بخۆن‌و زوڕنا بژه‌نن.
ده‌ستخۆشی له "هه‌ڵۆی كوردستان" ده‌كه‌م كه بۆچوونه چهوتهكهتیشی بڵاو كردۆته‌وه‌و سه‌لماندی كه ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان ماڵپه‌ڕی هه‌موو كه‌سێكه‌و وه‌كوو رۆژهه‌ڵات تایمزو به‌یان خه‌ریكی ئاژاوه‌گێڕی نیه‌و ته‌نیا بۆچوونی موافقی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام كه‌سانی وه‌كو تۆی ... ، به‌جێگه‌ی دوو قسه‌ی حه‌سابی دێن خه‌ریكی ئاژاوه‌گێڕین.
سڵاو له یه‌كگرتوویی‌و هاوپهیمانیو نه‌مان بۆ نه‌یاران‌و ئاژاوه‌گێڕان
نووسراوه له لایه‌ن kwrd, August 22, 2012
ئەی ئەوە دوێنێ نەبووو خەڵکیان لەسەر بابەتێک دەر کرد
هههههههههههه
دیسان دەورەیەکی نوێ لە براکوژی لەژێر سەر ئەم دو حیزبەدا خەریکە شکڵ دەگرێ دەزانم بڵاوی ناکەوە بەڵام راستیەکەی هەر دووحیزبی پاوان خوازی ئێرانین کە ئاقیبەتیان باشتر نابێ لە یەکێتی و پارتی. تۆ بڵێی بیانەوەێ دو ئیدارەی سوور و سوور لە کامەشارەوە بۆ کامە شاربێ ههههههههههههههههههه
گه لی کورد دلی پی خوش ده‌بیت و روحی شه هیدا نمان پی شاد ده بی
[img=
][img]]]