كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو، كۆمهڵگایهكهكهزانست له‌ودا قه‌تیس نهبێو به‌كرده‌وه ده‌ربێ. هه‌ر به‌م پێیه ئه‌گه‌ر شارۆمه‌ندانی ناو كۆمه‌ڵ زۆر زانستیانه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌م باربێنو چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن لهزانستو شێوازه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونهوهلهگهڵ قهیرانو ههورازو نشێوه‌كانی ژیان بزانن‌و بتوانن زۆر زانستیانه‌و وشیارانه له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه‌بكه‌ن، بێ هیچ دوو دڵی‌و گومانێك، ڕێڕه‌وی ژیان‌و ته‌نانه‌ت خودی كۆمه‌ڵگاش به ئاقارێكدا ده‌ڕوات كه‌ئاسۆی ژیانێكی ڕوون تێیدا به‌ته‌واو مانا به‌دی ده‌كرێ!
به‌چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر كۆمهڵگاو سه‌رجه‌م ئه‌و تهنگو چه‌ڵه‌مانه‌ی كه به‌رۆكی به ئینسان گرتووه‌و مرۆڤی بردوه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌موو كاتێك به‌پێی كاریگه‌ری سێ گرووپی له‌چه‌شنی بنه‌ماڵه، هاوته‌مه‌ن، جیگاو شوێنی مانه‌وه به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌و شوێنه گشتیه‌كاندایه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تای فێربوون‌و بارهاتنی منداڵان له باوك‌و دایك‌و ده‌وروبه‌ریانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌و مانایه‌ی كهبهردی بناغه‌ی یه‌كه‌می كه‌سایه‌تی منداڵان له‌ژێر كاریگه‌ری بنهماڵهدایهو هه‌ر به‌م پێیه‌ش ژیانی سه‌رتایی ئه‌و شكڵ دهگرێو گه‌شه‌ده‌ستێنێ.
به‌ڵام به‌هه‌مووی ئه‌وانه‌شه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆكه سه‌رباری گه‌شه‌ی كۆمهڵگاو ڕاده‌ی وشیاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و پێشكه‌وتنی زانست‌و په‌روه‌رده‌و بارهێنان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ناوه‌نده‌كانی بارهێنانو له‌وێشه‌وه سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركی بارهێنان پشتگوێ ده‌خرێ‌و توانایی‌و لێهاتووییه‌كان ده‌خرێنه پهراوێزو كوێر ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م پشتگوێ خستنه كارده‌كه‌نه سه‌ر بازنه‌ی فكری مرۆڤ‌و ئاسهوارهكهشی له درێژماوه‌دا ده‌بێته هۆی گرێ كوێره‌یه‌ك كه مرۆڤ له به‌رامبه‌ریدا سڵ ده‌كاته‌وه‌و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ململانێی له به‌رامبه‌ر كێشه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نابێت.
به‌و مانایه‌ی كهباوهڕبهخۆبوون هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه له‌ناو زهینو مێشكی مرۆڤدا په‌ڕپه‌ڕ دهكرێتو بواری گه‌شانه‌وه ناڕهخسێتو كاتیش بێ ئه‌وه‌یكه به خۆت بزانیت تێپه‌ڕ دهبێتو ژیان ئه‌و بایه‌خه گرنگانه‌ی نابێ كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی.
ئه‌زموونی كۆمه‌ڵناسان‌و دهروونناسانو لێكۆڵه‌وه‌ران نیشانی ده‌دات كه بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ركۆمه‌ڵێك، بارهێنانی دروست له سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤ پێویسته‌و ئه‌مه ئه‌ركێكه كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی دایك‌و باوك‌و له‌قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌وه مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵن كه ڕه‌وتی ئه‌م ئه‌ركه به‌سه‌رئه‌نجام بگه‌یه‌نن. نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بچێ كه گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و چینێك وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باسی لێوه كرا به‌نده به‌ڕاده‌و ئاستی پێشكهوتووییو ئه‌مڕۆیی بوونی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوونیه‌وه. گومان له‌وه‌دا نیه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و له شێوازی نوێی فێركردن‌و په‌روه‌رده كه‌ڵك وه‌ربگیرێ، بێگومان كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ كێشه‌و پێشكه‌وتوو ده‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، بارهێنانی دروست به‌شێوازی زانستی كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه به‌ره‌وڕووی داهاتووداو ئه‌و ده‌رگایه‌ش ئاسۆیه‌كی ڕوونه له به‌رامبه‌ر بارهێنانی مرۆڤی وشیارو به ئه‌زموون. شێوه‌ی په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی سوننه‌تی باوی نه‌ماوه‌و نابێ ئه‌مڕۆ له‌كۆمه‌ڵدا په‌ێڕه‌و بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر سیستمی په‌روه‌رده گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه كاریگه‌رى نیگه‌تیڤی ده‌بێ له‌سه‌ر كۆمهڵگاو له‌درێژ ماوه‌دا خه‌سارێكی گه‌وره له‌مرۆڤی سه‌رده‌م ده‌دات.
كاتێك كه تاك ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری دهروونیو بارودۆخی ناله‌باری ژیان، ئه‌گه‌ر بێت‌و زانیاری له زانست‌و شێوه‌ی به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی تواناییه‌كانی له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ململانێكانی ژیانی نهبێو یان له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ریان نه‌كات، ئه‌وا بێ گومان له درێژماوه‌دا كارێگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر جه‌سته‌و ڕۆحی دا به‌جێ دێڵێ‌و كه‌سێكی بێ توانا‌و له‌خۆنامۆ باردێنێ كه ئهمهوهك خه‌سارێكی گه‌وره هه‌م له‌سه‌ر مرۆڤ‌و هه‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دێته‌ئه‌ژمار.
مرۆڤ به‌پێی سروشتی خۆی‌و بارودۆخی ئابووری‌و كه‌لتووری له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك تووشی لادان بێت‌و به‌كرده‌وه له‌كرداره‌كانی خۆی لابدات.
ئه‌م شێوه لادانانه ته‌نیا تایبه‌ت به چین‌و توێژێكی تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵ نین‌و بگره‌هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه. كه هه‌مووی ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌گرتووه له دیاردهكۆمهڵایهتییهكانی وه‌ك ته‌ڵاق، ڕووهێنان به ماده‌سڕكه‌ره‌كان‌و هتد...
بارهێنانی مرۆڤ‌و ڕاهێنانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان، كاتێك ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت كه له‌ژێر ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری كۆمهڵناسیو ده‌روونناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووری بێت كه له‌لایه‌ن كه‌سانی بلیمه‌ت‌و زانا‌و مامۆستایانی بهواقع خه‌مخۆر به‌ڕێوه‌بچێت.
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه. توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه‌و هه‌ر مرۆڤێكیش له‌زاتی خۆیدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خاڵی لاواز‌و به‌هێزه كه له هه‌ر پێشهاتێكدا له‌خۆی نیشانی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه به‌هێزانه له‌ژێر ڕۆڵ‌و كاریگهریدابن بێگومان، خاڵه لاوازه‌كانیش له‌ناو خۆیدا ده‌توێنێته‌وه‌و ده‌یانكاته بڵقی سه‌رئاو.
له‌وه‌ها دۆخێكدایه كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا دێت‌و كۆمه‌ڵ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن دهڕواتو دهسهڵاتو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وێته ژێر چنگی كۆمه‌ڵێكی زۆر لهمرۆڤهبلیمهتهكانو خاوه‌ن بیری پێشكه‌وتنخواز.
بێ گومان له‌وه‌ها كۆمهڵێكیشدا تاك كه‌سێتی خۆی له‌ده‌ست نادات‌و زۆر به‌رپرسانه هه‌نگاو بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون ههڵدهگرێو ڕێگاش بۆ نه‌وه‌كانی دوا ڕۆژی خۆی خۆش دهكاتو لهخۆنامۆبوونیش جێگای خۆی ده‌دات به‌باوه‌ڕ به‌خۆبوون‌و خهسارهكۆمهڵایهتییهكان باویان نامێنیو مرۆڤ ده‌توانێ تا ئاستی خۆشبه‌ختی خۆی به‌ره‌و لوتكه‌ی ڕزگاری هه‌نگاو بنێ...


ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": به‌ڕێز تكایه به‌پێی ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره به پیتی لاتین مه‌نووسه