حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە راگەیاندنێکی هاوبەشدا، سپاسنامەیەک ئاراستەی رای گشتی دەکەن کە دەقەکەی بەم شێوەی خوارەوەیە:
پاش بڵاو بوونەوەی رێککەوتنامەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی 22ی ئاگۆستی 2012 دا، لە رۆژانی رابووردودا شاهیدی کۆمەڵێکی بەرچاو پەیامی پیرۆزبایی و پێشوازی و پشتیوانی گەرم لەم هەنگاوە لە لایەن لایەنە سیاسیەکان، چالاکانی سیاسی، رۆشنبیران و هەڵسوڕاوانی مەدەنی و هەروەها لە نێوخۆی کوردستان بە گشتی، ئاراستەی رێبەری هەر دوولا کراوە.
بەم جۆرە و لە رێگەی ئەم راگەیاندنەوە، حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە، سپاسی هاوبەشی خۆیان لە بەرانبەر ئەو پەیامانەو هەست بەو بەرپرسایەتی کردنە دڵسۆزانەیەی خەڵک و لایەنەکانی دیکە دەردەبڕن و هیواخوازین کە بتوانین لەوە بەدواش، پێکەوە هەنگاوی گەورەتر هەڵگرین. دڵنیاین کە رەمزی سەرکەوتنی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلی کورد، لە یەکگرتوو بوونیاندایە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
2ی سێپتامبری 2011 بەرانبەر بە 12ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی

