رێژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌رێكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ قۆناغی پاش رووخانی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئه‌سه‌د، چوونكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكی شۆڕشی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی سووریه دژی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی به‌عسی سووری بێ پسانه‌وه پشتیوانی له‌و رێژیمه كردوو به‌رده‌وام پاره‌و تفاق و هێزی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د نارد و به گشتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له‌و ماوه‌یه وه‌گه‌ڕ خست كه پێش به رووخانی ئه‌م هاوپه‌یمانه ستراتێژیكهی كه هاوڕاز و هاوكاری بووه له چالاكیه تیرۆریستیه‌كانی بگرێ، به‌ڵام به‌رده‌وامی و شێلگیری خه‌ڵكی خۆڕاگر و تامه‌زرۆی ئازادی سووریه له خه‌بات و گیانبازی بۆ رزگاری نیشتمانه‌كه‌یان له چنگی بهشارهلئهسهدی خوێنمژ وای كرد كه رێژیمی به‌عسی ئه‌سه‌دی به‌ره‌و مه‌رگ و له ناوچوون بڕوات و خوله‌كه‌كانی كۆتایی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست پێ بكات. بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ست كردن به‌م راستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره واته رووخانی رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری بهشارهلئهسهد وه‌خۆ كه‌وتووه‌و بڕێكی زۆر ئامێری سه‌ربازی تایبه‌ت به به‌رگری ئاسمانی له سێسه‌د خاڵی سنووری خۆی جێگیركردووه و ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستاوه‌و هه‌ر له‌و رۆژانه خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیمی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی بۆ فه‌رمانده‌كانی به‌شی تیرۆریستی سوپای پازداران واته سوپای قودس گرتووه‌و فه‌رمانی پێان كردووه تاكوو به هه‌موو جۆرێ خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی تیرۆریستی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ناوچه‌یی هاوپه‌یمانی رۆژئاوا وه‌كوو قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان و توركیه و ئیسرائیل، تاكوو به‌م جۆره تۆزێ له شكست و رووخانی رێژیمی سوریه‌ی بۆ قهرهبووكاتهوه، هه‌ر چه‌ند جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێژیمی ئێران شتێكی نوێش نیه چوونكه كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات هه‌ستی به مه‌ترسی له ناوچوون كردووه ده‌ستی به كوشتن و جینایه‌ت كردووه و ده‌ستی له هیچ شت و كه‌س و لایه‌ن و ناوچه‌یه‌ك نه‌پاراستووه كه له‌م باره‌شه‌وه پێشینه‌یه‌كی خوێناوی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێران به جورێك كه له كاتی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژێكی هێمن و بێ شه‌ڕوشۆڕی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه،چوونكه كۆماری ئیسلامی كارگێڕی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه.

