من لە نزیکەوە ناوچە سنوریەکانم بینیوە و زۆر جار سەردانم کردون لەو کاتەوەی بارودۆخی سەر سنور نا ئارامە.
سەرنجی ئەو وێنەیە بدەن، ئەوە ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستانە لە سنوری قەزای چۆمان، لە سەروی کوێستانەکانی وێزێ... ئەو ھێڵەسورەی کێشاومە کە ژمارە (١)ە، جوانتر دەریدەخات کە سوپای ئێران رێگایەکی ھاتوچۆی لەناو خاکی ھەرێم دروست کردوە و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکە قورسەکانیان بەو رێگایەدا دەجوڵێنن، ھاوکات ئەو بازنە شینەی ژمارە (٢+٤) رەبایەکانی سوپای پاسداران دەردەخات...سەرنجی ھێڵی ژمارە(٤) بدە، کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەسەر ئەو رێگایە دەبیندرێت و خۆڵی سپی دوای ئۆتۆمبێلەکە باش دیارە... ئەو وێنەیە دیمەنی سەر سنوری ھەرێم نیشاندەدات، تەواوی ئەو شوێنەی لە وێنەکە دیارە ١ کم دورە لە خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان(ئێران)... ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی سەربازی ھەرێم رەتیدەکەنەوە ئێران خاکی ھەرێمی بەزاندبێت
فۆتۆ: شاسوار مامە
_________________________________________
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
1ـ له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
2ـ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده

