هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ده‌ڵیێن سبه‌ی جه‌ژنه‌ !!!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

azhin_paxshan_2یانی کۆرپه‌کانی نیشتمانی منیش جه‌ژن بگرن!!

ئاخر پێم ناڵێن بۆچی جه‌ژن ؟؟

بۆ ئه‌و خێروبه‌ره‌که‌ته‌ی که‌ مانگی ره‌مه‌زان رژاندیانه‌ تاریکه‌ بازاره‌که‌ ی سنه‌

یا جه‌ژن بۆ حه‌له‌ لۆ کردنی مریشکه‌ سوره‌کان !!!! به‌ هێلکه‌ی 2 زه‌ردێنه‌وه‌ ....

جه‌ژنه‌ جه‌ژنه‌ !! نه‌تان زانیوه‌ هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌

منداڵه‌ 13 ساڵه‌ کاسبکاره‌که‌م درایه‌ به‌ر فیشه‌کی شادی..!

جه‌ژنه‌ ده‌ی شیرینی بگێرن، ئاها 2 کیژۆڵه‌که‌ی روانسه‌ر

ئه‌م به‌یانیه‌ خرانه‌ کونجی به‌ندیخانه‌وه‌

ده‌ی سفره‌ی جه‌ژن برازێنه‌وه‌ ، بۆ راوه‌ستاوی ؟؟ چیی ؟؟ گوێم لێ نه‌بوو

وتت تۆ دایکی شه‌هید یوسفی؟ کێ ؟ خوشکی شه‌هید ئازاد

نا پێم مه‌ڵێ که‌ منداڵه‌ ساوایکه‌ی شه‌هید حوسێن و

دراوسێ ئازیزه‌که‌ی شه‌هید سه‌یفوڵای!! ئاخ......

باش بیرم مه‌خه‌نه‌وه‌ تو ئه‌و خودایه‌...

منداڵه‌کانی ژیر خاک و ئاسنه‌که‌ی بومه‌له‌رزه‌ی ئازه‌ربایجان؟؟!!!

نااااااااا.... خۆ ئه‌وانه‌ هاوڵاتی من نه‌بونن... به‌ من چی!!

نه‌فه‌رێک که‌متر.. رانه‌ مریشکێکی جه‌ژنانه‌ زیاترر...!!!!!

چیه‌ شه‌رم ئه‌تانگرێ .. نا بپارێنه‌وه‌ .. نه‌زر بکه‌ن.. دوعا بکه‌ن

به‌شکوم ....

به‌زه‌یی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌ردونه‌ بمانگرێته‌وه‌ و

ئیتر سبه‌ی به‌یانی که‌ له‌ خه‌و هه‌ستام

ماڵپه‌ری کوردستان میدیا نه‌ینوسیبێ

سزای زیندان بۆ رۆژنامه‌ نوس " ئاسۆ"..

سزای سیداره‌ بۆ تازه‌ لاو " ئاوات"

سزای سه‌نگسار بۆ کیژیؤڵی ئیلامی " نیشتمان"

چیه‌ ؟ هێشتا جه‌ژن ئه‌گێڕن !!!!!!

جه‌ژنانه‌تان ئه‌وێت!!؟؟؟؟

په‌له‌مه‌که‌ کوڕم..... با رۆژ بێته‌وه‌..

به‌یانی له‌ نوێژی جه‌ژن .. ره‌هبه‌ر

مزگێنی کوژانه‌وه‌ی بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ی

سه‌ر سفره‌ی ماڵه‌کانت پێ ڕاگه‌یه‌نێت.......

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2125
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy