هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لێپرسراوی‌ فەرەنسی‌، نێوبژیوانی‌ دێموكراته‌كان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

mahmod_osman_demokratakan_2دوكتور مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامی‌ پارلمانی‌ عێراق له‌سه‌ر لیستی‌ كوردستانی، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ FACEBOOK بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ کۆبونەوەی‌ هاوبەش لەنێوان دێموكراته‌كان بە کۆششی‌ هەندێک لێپرسراوی‌ فەرەنسی‌ لە کوردستان ئه‌نجام دراوه‌‌و هه‌روه‌ها ناوبراو خوازیاری‌ هاوكاری‌ پته‌وی‌ هه‌موو حزب‌و کۆمەڵە کوردستانیەکان لە رۆژهەڵاته.

ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ دوكتور مه‌حموود عوسمان به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه:


کۆبونەوەی‌ هاوبەش لەنێوان دوو حزبی‌ رۆژهەڵات حزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ـ ئێران‌و حزبی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ئەنجامدرا بە کۆششی‌ هەندێک لێپرسراوی‌ فەرەنسی‌ لە کوردستان، ئەمەش هەنگاوێکی‌ باشە بۆ پێشەوە ئەگەرچی‌ زۆریش دواکەوتوە، پێویستە هەموو حزب‌و کۆمەڵە کوردستانیەکان لە رۆژهەڵات ئەوە بزانن کە کاتی‌ ئەوە هاتووە هاوکاری‌ پتەویان هەبێت وە یەکگرتووبن لەخەباتیان دژی‌ رژێمی‌ تارانی‌ زۆردار بەتایبەتی‌ لەم کاتەدا کە ئێران‌و دەوڵەتانی‌ دەوروبەر پێیان ناوەتە قۆناغێکی‌ گۆرانکاری‌‌و ململانێ ی‌ سەختی‌ ناوچەیی‌‌و نێودەوڵەتی‌ پاش رووداوە بەردەوام‌و خوێناویەکانی‌ سوریا.

لەم قۆناغەدا یەکگرتنی‌ ریزەکانی‌ کوردایەتی‌ لەهەریەکە لە پارچەکانی‌ کوردستان‌و لەچوارچێوەی‌ نەتەوەیشدا بەگشتی‌ زۆر پێویستە بۆ پێشکەوتن‌و سەرکەوتنی‌ کێشەی‌ کورد.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1340
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy