به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆڕ و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان
ئازادیخوازان
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكه وێڕای تۆپ و خۆمپاره بارانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی كوردستانی عێراق، هێرشێكی به‌ربڵاوی نیزامیشی به سنور به‌زاندن بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردووه كه له ئاكامدا جیا له پێشێل كردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ناوچه سنوریه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بوونه قوربانی و ژماره‌یه‌كی زیاتریش ناچار به جێ هێشتنی شوێنی ژیان و كاری خۆیان بوون و زیان و خه‌ساره‌تی به‌رچاو به سه‌روه‌ت و سامانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتوه كه هێرشه نیزامی و تۆپ بارانه‌كه گرتویه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی ئێران چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران به‌ره‌وڕوویه و ده‌یه‌وێ به‌م كرده‌وانه بیروڕای گشتی له ئێران و ده‌ره‌وه به‌لاڕێدا به‌رێ.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌م كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر هه‌ر ناو و به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت، مه‌حكووم ده‌كا و داوا له ناوه‌نده نێونه‌ته‌ویی و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌كا به‌رانبه‌ر به‌و كرده‌وه نایاسایانه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستی شیاو وه‌ربگرن و له هه‌ر رێگایه‌كی مومكنهوه به‌ر به‌و پیلان و پێشێلكاریانه‌ی ئه‌و رێژیمه كه پێچه‌وانه‌ی هه‌ر یاسا و رێسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه بگرن و له ئاست ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
28/4/1390ی هه‌تاوی
19/7/2011ی زایینی

