هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كۆبوونەوەی لوتكەی دیموكراتەكان بە ڕێوە دەچێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

demokratakan_12دوای شەش ساڵ لە دابڕان، كۆبوونەوەیەكی “بەڕێكەوتی” نێوان سكرتێرەكانی دوو حزبە دیموكراتەكەی كوردستانی ئێران، ڕێگەی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئەو دوو حزبە خۆش كردكاوە جەم

دوای شەش ساڵ لە دابڕان، كۆبوونەوەیەكی “بەڕێكەوتی” نێوان سكرتێرەكانی دوو حزبە دیموكراتەكەی كوردستانی ئێران، ڕێگەی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئەو دوو حزبە خۆش كرد. بە بەشداریی لایەنی سێیەمیش كە وەك دیموكراتەكان دەڵێن “دۆست”ـی خۆیانە، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ئەو دوو حزبە بە شێوەیەكی فەرمی بەڕێوە بچێت.

هەفتەی ڕابردوو سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (مستەفا هیجری) و سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان (خالید عەزیزی) بە بێ ئەوەی ئاگایان لە بەرنامەی كاری یەكتر بێت، لە شوێنێك یەكتر دەبینن و لە میانەی كۆبوونەوەیەكی نافەرمیدا هەندێ بڕیار دەدەن.

ئەو زانیاریانە لە لایەن جێگری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حەسەن شەرەفی)ـیەوە ڕاگەیەندرا و ناوبراو وشەی بە “ڕێكەوتی” بۆ كۆبوونەوەی ئەو دوو سكرتێرە بەكار برد.(شەرەفی) كە هاوكات گوتەبێژی حزبەكەیەتی، بە “هەولێر”ـی گوت: “لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە هەڵوێست و هەنگاوی دەستپێشخەریانەی ئێمە كرا كە لە ڕاگەیەندراوی دوایین پلۆنۆمیشدا باسمان لێوە كردووە.”

ئەو دەڵێ: “لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی پلۆنۆمدا ئێمە ئامادەین بە بێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەدا دابنیشین.”

لە كۆبوونەوەی “بەڕێكەوت”ـەوە بۆ كۆبوونەوەی “فەرمی”

هەر وەك چۆن (شەرەفی) ئامادە نەبوو ئاماژە بە شوێنی كۆبوونەوەكە و لایەنی سێیەم بدات، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان (قادر وریا)ـیش ئەو زانیاریانەی نەدركاند. ئەو لایەنی سێیەم بە “دۆستی حزبی دیموكرات” ناو دەبات.

بە پێی قسەكانی (قادر وریا) لە میانەی كۆبوونەوەی نێوان (هیجری) و (عەزیزی)ـدا بە شێوەیەكی فەرمی ڕێككەوتن لەسەر كاتی كۆبوونەوەی داهاتوو و بەرنامەكەی لەسەر دەستی لایەنێكی سێیەم كراوە.

ئەو ئاماژەی بە شوێن و كاتی كۆبوونەوەكە و لایەنی سێیەم نەدا، بەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆكەكەی دەڵێ: “لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لەیەكنزیكبوونەوە و یەكڕیزیی نێوان ئەو دوو حزبە دەكرێت و ئەگەریش بۆ ئەمە زوو بوو، ئەوا باس لە ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكان دەكرێتەوە.”لە 6ـی كانوونی یەكەمی ساڵی 2006ـدا، بە هۆی كێشەی “تەشكیلاتی”ـی بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا جیابوونەوەی خۆیان لەو حزبە ڕایانگەیاند و ئێستایش لە ژێر ناوی حزبی دیموكراتی كوردستان چالاكی دەكەن. حزبی دیموكرات لە 15ـی ئابی ساڵی 1954ـدا لە شاری مەهاباد بە شێوەیەكی فەرمی دامەزرا.

لێكدانەوەی وشە سیاسییەكان

لە وەڵامی ڕاگەیاندراوی پلۆنۆمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا، حزبی بەرانبەر لە بەیاننامەیەكدا “خۆشحاڵی”ـی خۆی لەو هەڵوێستە دەردەبڕێت، بەڵام بە بڕوای (حەسەن شەرەفی) لە بەشی دووەمی بەیاننامەكەدا هەندێ وشە و ڕستە “ڕوون” نین.

ئەو دەڵێ: “بەشی دووەمی بەیاننامەكەی ئەو هاوڕێیانە زۆر ڕوون نییە. هەندێ وشە و ڕستە بە كار هاتووە كە وا لێك دەدرێتەوە گوایە ئەوان مەرجیان بۆ دانیشتن هەیە، ئەگەر بەو شێوەیە بێت، ئەوا باش نییە. جیا لەوە ئێمە داوای یەكڕیزی دەكەین، بەڵام هاوڕێیانمان داوای نزیكبوونەوە دەكەن.”

لە بەیاننامەكەی حزبی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە: “بە باوەڕی ئێمە كاتێك دیالۆگ و دانیشتن دەتوانێ بەرهەمدار بێت كە هەر دوو لایەن ڕێز بۆ كەسایەتیی یەكتر دابنێن و لەگەڵ ڕاستییەكان بەو جۆرەی كە هەن، ڕووبەڕوو ببنەوە...”

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان (قادر وریا) لە وەڵامی (حەسەن شەرەفی)ـدا دەڵێ: “هاوڕێیانمان دەزانن مەبەستی ئێمە چییە. ئێمە ئامادەین وەكوو دوو حزبی دیموكرات یان وەكوو دوو لایەنی دیموكرات بە یەكەوە دابنیشین.”بە بڕوای (قادر وریا) هەنگاوی یەكەم و پێویست لەیەكنزیكبوونەوەیە و تا ئەمە نەكرێت، بە هیچ شێوەیەك یەكڕیزی نایەتە دی. بۆیەیش ئەوان سەرەتا داوای لەیەكنزیكبوونەوە دەكەن.

لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا چەند هەوڵێك بۆ كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو لایەنە هەبووە، بەڵام حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەردەوام داوای گۆڕینی ناوی لە هاوسەنگەرەكانی پێشووی كردووە.

حزبی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی 14 و 15ـی خۆی گرتووە و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش هەر بەو شێوەیەیە، گوتەبێژی ئەو حزبە (حەسەن شەرەفی) لە لێدوانەكەیدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” چەند جارێك وشەی “هاوڕێیان”ـی بۆ ئەندامانی حزبی دیموكراتی كوردستان بە كار هێنا. ئەو دەڵێ: “ئەگەر ئەوان هەڵگری ئەو ناوە بن، ئێمە وەكوو حزب ددانیان پێدا نانێین.” ئەمە لە كاتێكدایە كە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران باس لە كۆبوونەوە “بە بێ مەرجی پێشوەختە” دەكات.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1192
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy