هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کــــــــــــــــام وڵاتــــــــــــــــــــــــم؟!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

mona_-_wlati_mn_2زۆر جاران ڵێم دەپرسن

کامەیه وڵاتەکەت ،کوا پێناسەت...!

لەوەڵامدا ئاخێك هەڵدەکێشم، و

بەچاوێکی پڕ لەگریانەوە دەڵێم:

ئەرێ، ئەڕێ

ئەمه وڵاتەکەمه، وڵاتێکی لەشەختە دراو

وڵاتێك بەزامێکی قوڵ و دەردێکی بێئەژمار

وڵاتێك کەدیموکراسی تیایدا

پێینەگرتووه و بەردەوام لەزیندان دایە، و

حوکمەکەشی ئەبەدییه

ئازادی پێشمەرگەیه و

باڵای بەرەخت و چەك و فیشەك ڕازاوەتەوە، و

بەچیاوەیە، و

ڕێبوارانیشی

کیژ و کوڕانی وڵاته وێرانەکەمن.

...

پێناسەی وڵاتی من:

وڵاتی من مەرگەساته

چرکەکان لەدایك نابن و

کاتژمێرەکان

هەر بەرە و دواوه مەله دەکەن

دایکی ئازادی

هەمیشه بەژانی لەدایك بوونی

شۆرشەوەیه

باوکی وڵاتم هەمیشه برینداره

خوشك و براکانم

هەرخەریکی دەسکەنەی

خەمەکانی ڕۆگارن...!

ئێره قاقرستانه

قـــــــــــــــــــــــاقرستان !!!

لەوڵاتی من هەموو ڕۆژێك باڵی پەپوولەیەك هەڵدەوەرێ

ئاسمان دەگری و دڵێك لەلێدان دەکەوێ، و

مۆمێك بەتاسەوه دەکوژێتەوە و

گۆرێك بەچنگی

دەستەخوشکانم

هەڵدەکەندرێ

...

ئێره مەرگەساته مەرگەسات

مەرگ هەموو رۆژێك بێپشوودان

لەبەر دەرگای ماڵت ئامادەیه

لە وڵاتی من، ژیان دەووری تەلبەنده

گۆنای چڕچ و لاوازه

تەمەنی لەپیری دایە و

هاکا لەوەسێتکردن !!

لە وڵاتی من مۆسیقای ئەڤینداران

بێ بزەیه

کونی شمشاڵی شوانێکی دەشـــتەکی

سوکنایی ئازارەکانی دایکمه

...

لەوڵاتی من هەموو ڕۆژێ بەر لەخۆ رنشین

تابووت جمەی دێ

لاوانم بەئاوی باران

دەس نوێژ دەشــــــــۆن

نەخۆشینی مانگانەی کچانی وڵاتم

پەرۆ کۆنەی هەڵدراوی کەلاوەکانه

ئەمەیه وڵاتی من

....

دیسان بۆت باس بکه م، لەئازارم

سەیر که

مۆسیقای خەوی مناڵانم

هەورە برووسکەی دەسکردی دەستی ئینسانه

مەکه، بڤەیه، عەیبه، وانەی هەر رۆژەی

قوتابخانه ی منن

....

تۆز و خۆڵ و خاشاکی کۆڵانم

بەگێژه لووکەی

منارەی مزگەوتەکان خاوێن دەکریتەوه

...

لەوڵاتی من ئاسمان سوور سوره

لەوڵاتی من،

یەك دەکەوێته سەما و قاقا پێدەکەنێ

یەکێك دەکەوێته سنگاو ، پرمەی گریانی دێ

یەکێ بەزیندوویی دەخرێته ناو چاڵەوه و

بۆ هەمیشه چاوی ڵێكدەنێ

یەکێکیش دەنگی دەهۆ ڵ و زورناو

شایی و ڵۆخانی دێ !!!

...

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1430
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy