به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبی به‌عسی سووریه روانگه‌ی دژه كه‌مایه‌تیه غه‌یره عه‌ره‌به‌كان په‌ره‌ی سه‌ند و زۆرێك له كوردان له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێ به‌ش كران و ته‌نانه‌ت زه‌وی وه‌رزێرانی دانیشتووی ناوچهگهلێ وه‌كوو ئه‌لحرزكه و قامیشلوویش داگیركرا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره روانگه‌ی شۆڤێنی له سووریه په‌ره‌ی سه‌ند و كوردانیش له بارودۆخێكی گه‌له‌ك دژوار و ئه‌سته‌مدا كه‌وتن و زۆرێكیشیان به زۆره‌ملێ بێ ناسنامهكران. بارودۆخی كوردانی سووریه له به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه گه‌له‌ك دڵته‌زێنتره و چالاكانی مافی مرۆڤیش له‌وێ به‌رده‌وام كه‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌خت و گوشاره‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه 18% حه‌شیمه‌تی 21 میلیونی سوورییه له كورده‌كان پێكهاتووه كه‌چی به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سووریه نكۆڵی له بوونیان كراوه چونكه رێژیمی سووریه به‌س ته‌نیا یه‌ك شۆناس و نه‌ته‌وه به فه‌رمی ده‌ناسێ ئه‌ویش شۆناس و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به له كاتێكدا كه كورد مه‌زنترین كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه له‌و وڵاته كه‌چی له سه‌ره‌تایترین مافی ژیان بێ به‌شه و له هه‌ژاریدا ده‌ژی و به گشتی زۆرترین زوڵمیان لێ كراوه‌و چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه كوردان به‌رخۆدان بكه‌ن خۆئاماده بكه‌ن بۆ خه‌بات دژی ئه‌م رێژیمه كه له كێبه‌ركێ تۆپی پێ له نێوان دوو یانه‌ی ئهلفتوی عه‌ره‌به‌كان و یانه‌ی ئهلجههادی كوردانی سووریه له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 2004 به شێوه‌ی ئاشكرا و فه‌رمی خه‌بات دژی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی سووریه له لایه‌ن كوردانه‌وه ده‌ست پێكرا هه‌ر چه‌ند له لایه‌ن رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه به توندی سه‌ركوتكرا و به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه بوو به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له به‌رخۆدانی كوردان چونكه بووبه تروسكه‌یه‌كی هیوا بۆیان، بۆیه ئه‌م جار كوردان كاناڵیزهكراوتر ده‌ستیان به خۆرێكخستن كرد و كه‌ڵكیان له ئه‌زموونی براكوردهكانیشیان له باشووری كوردستان وه‌رگرت كه به خۆشیه‌وه هه‌شت ساڵ دواتر كاتێ خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی سووریه دژ به سه‌ره‌ڕۆی و گه‌نده‌ڵی و خوێنڕێژی رێژیمی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و ناڕه‌زایه‌تیان نواند تاكوو بتوانن ده‌نگی كپكراو په‌نگخواردووی خۆیان به گوێ جیهانیان بگه‌ینن رێژیمی ئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌ستی دایه سه‌ركوتێكی بێ به‌زه‌ییانه و له هه‌موو جۆره كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی سه‌ربازیش كه‌ڵكی وه‌رگرت تاكوو بتوانێ ئه‌م قه‌یرانه ره‌وایه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام هیچ كه نه‌یتوانی به‌ڵكوو به‌ره به‌ره له بواری سه‌ربازیشه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردوو باژێرهكانیشی یه‌ك له دوای یه‌ك له ده‌ست دا و به‌م جۆره هه‌نگاوی نا به‌ره‌و له ناوچوون و رووخانی یه‌كجاری،هه‌ر له‌م باروودۆخه كوردان به چالاكی خۆیان ده‌ریانخست بۆ وڵاتانی ناوچه و جیهان، كه كورد قورسایه‌كی هه‌یه له ململانێ سیاسیه‌كاندا چونكه هه‌م ده‌توانێ خۆی، خۆی به‌ڕێوه‌ببا و سه‌قامگیری ئه‌و به‌شه و وڵاتانی جیران بپارێزێ و هه‌میش ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له مترسی بخا و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆیان به‌م جوره به كرده‌وه نیشانیاندا كه چه‌نده رێئالپۆلیتیكانه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن بۆیه هه‌نووكه بوونه به كاراكتێرو رۆڵگێڕێكی سه‌ره‌كی گۆڕانكاریه‌كانی سووریه و بوونه به رۆژه‌ڤ و مانشێتی هه‌واڵده‌ریه‌كانی جیهان و به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون.

