هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هەرێمی باشووری کوردستان و پرۆژەی ترۆریسمی نەرمی ڕەژیمی ئیسلامی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

agiri_ismaeil_zada_bashori_kurdistan_2بەکار هێنانی ڕاگەیاندن و بڵاڤۆکەکان بۆ داکۆکی کردنی سیاسەت و بەرنامەکانی دەوڵەتێک لە ناوخۆی هەر وڵاتێک یەکێ لە سەرەکیترین ڕێگاکانە کە دەسەڵاتداران بەکاری دێنن و لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدات ڕای گشتی ئەو وڵاتە لە خۆی ڕازی بکات.

لە سەردەمی کۆمەڵگایی زانیاری و پاش هاتنە گۆڕێی ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتیەکان و بنیاتی مەزنی وەک ڕایەکی ئینترنێت ئەو دامەزراوانە، وەک ئامرازێک بەکار هاتن بۆ بڵاوکرنەوەی سیاسەت و بیرو ڕای دەوڵەتەکان لە کۆمەڵگا جوداوازەکانی جیهانیدا.

کەڵک وەرگرتن و بەکار هێنانی ڕاگەیاندن لە دژی وڵاتێک و بە ئامانجی ورووژاندنی ڕای گشتی ئەو وڵاتە لە دژی دەسەڵاتدارانی ناوی شەڕی نەرمی لەسەر نراوە.

شەڕی نەرم لە زۆربەی کات و شوێندا بە پێچەوانەی شەڕی کلاسیک١ تەنیا شەڕی دوو دەوڵەت نییە و زۆربەی جاران شەڕی دوو بەرژەوەندییە یان دو ئایدۆلۆژیاییە یان دووبەرەی جوداوازە لە دژی یەکدا.

هاوکات لەگەڵ ئەوە شەڕی نەرم لە ناوخۆی هێندێ وڵاتدا دەتوانێت بێتە ئاراوە بەتایبەت لە کاتێ کە، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر دەسەڵاتدارێتی وڵاتی گرتۆتە دەست شەڕی نەرم جۆرێک شەڕە لە نێوان دەوڵەتی وڵاتێک و بەرهەڵستاکاری ناخۆی ئەو دەوڵەتەدا.

لە شەڕی نەرمدا لەگەڵ ئەوەی هەموو لایەنە ئەمنیەتێکان دەستیان تێدا هەیە بەڵام ڕۆلی سەرەکی ئەو شەڕە لە لایەن راگەیاندن و بڵاڤۆکەکانەوە دەگێردرێت و ئیتر کاربەدەستانی هێزی چەکداری و ئەفسەرانی نیزامی نین کە ئەو شەڕە دەکەن شەڕوانانی شەڕی نەرم لە ڕاستیدا ڕاگەیاندکار و توێژەری کۆمەڵایەتی ، مێژوو ، سیاسی و مامۆستایانی زانکۆن واتە کەسانێکن کە لە باتی جلی نیزامی، قات و بۆینباغ لە بەر دەکەن و لە باتی ئەوە ڕووبکەنە شەڕگەکان دێنە ناو کۆمەڵگاوە و بەردەنگیان خەڵکەی ئەو کۆمەڵگایەیە.

هەر چەند لە زۆربەی کاتدا شەڕی نەرم هاوشان و هاوکاتە لەگەڵ شەڕی کلاسیک بەڵام بە هۆی ئەوەی شەڕی نەرم لە ڕاستیدا شەڕێکی کەم نرختر و سووکترە و وێرانکاری بەرچاوی لێناکەوێتەوە ئەگەری هەڵگیرسانیشی پترە.

لە شەڕی نەرمدا مایکی ڕادیو، شاشەی تەلەویزیۆن ، لاپەڕەی بڵاڤۆک و کتێب و ماڵپەڕەکانی ئینترنێتن کە وەک ئامرازی شەڕ بەکار دەهێنرێن٢.

ئامانجی سەرەکی شەڕی ڕاگەیاندن سازکردنی ئاڵوگۆڕە لە هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانە لە ڕێگەی هاندانی ڕای گشتی نەتەوەیەک، بۆ دژایەتی کردنی جەماوەری ئەو وڵاتە لەگەڵ دەوڵەتەکەی بە واتایەکیتر بەردەنگی سەرەکی شەڕی نەرم کۆمەڵانی خەڵکی وڵاتی بەرهەڵستن.

لە شەڕی نەرمدا هەوڵ دەدرێت کە جەماوەری ئەو وڵاتە لە دژی دەسەڵاتدارانی هانبدرێن و هەڵوێست بگرن. هەتا لەو ڕێگەیەوە دەوڵەتی بەرهەڵست ئاڵوگۆڕی دڵخواز لە سیاسەتی خۆیدا سازکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە هەر لەسەرەتای دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی سیاسی ، ئابووری و تەنانەت ئەمنیەتی لەگەڵ ئەو حکومەتە بووە و هەیەتی. بەڵام، هاوکات لەگەڵ ئەو پەیوەندیانەی ڕەژیمی ئیسلامی ئێران لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەڕێکی نەرمی یەک لایەنەش لە لایان کۆماری ئیسلامی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئارا دایە و بەردوام ڕەژیمی ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە شەڕێک لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات ئەو شەرە هەم بۆ ناوخۆی ئێران بووە بەتایبەتی بۆ سازکردنی دژایەتی ڕای گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشوور و هەمیش لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا دژایەتی ئەو حکومەتەی کردووە.

ئەو جۆرە شەڕە جوداوازی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامییە، لەگەڵ سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

شەڕی نەرم لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو چەند ساڵەی دواییدا خەستتر لە جاران هاتۆتە ئاراوە و ڕەژیم هەوڵ دەدات لە زۆر ڕێگاوە ڕای گشتی هەموو بەشەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی حکوومەتی هەرێم لە باشووری کوردستان هان بدات.

هاوکات لەگەڵ ئەو شەڕەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دژایەتی کردنی حکوومەتی هەرێم ڕێگەیەکیتری گرتۆتە بەر کە ئەو رێگەیە لە ڕاستییدا هەوڵ بۆ دەست تێوەردانە لە ڕەوتی مێژووی، سیاسی ، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و تەنانەت ئابووری ئەو هەرێمە.

بە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری شێواندنی ڕەوتە جوداوازەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستانە ئەو شەڕە لە چوارچێوەی شەڕی نەرم دەترازێت و دەچێتە چوارچێوەی تیرۆریزمی نەرمەوە.

پرۆژەی تیرۆریزمی نەرم پرۆژەیەکە کە کۆماری ئیسلامی لەو چەند ساڵەدا خەریکە لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەی دەبات و ئەو جۆرە تیرۆریزمەش وەک شەڕی نەرم لە ڕاستیدا بە دەست کەسانی شارەزا لە بواری جوداوازی زانستە مرۆییەکان بەڕێوە دەچێت.

کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی چەند ماڵپەڕێک وەک هەواڵنێری کوردپرس ، "کوردستان امروز"، "پایگاە تحلیلی کوردها" و هاو کات لەگەڵ ئەوەش بڵاو کردنەوەی بڵاڤۆکی سەربەخۆی خۆی بە زمانی کوردی و بەخۆڕایی لە هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژنامەی "جام جم" لەو هەوڵە دایە دەست لە ڕەوتی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەرهەنگی و ڕۆشنبیری کوردستان وەردات.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەوەش نەوەستاون و بە بڵاوکرنەوەی کتێب و وتار بە تایبەت لە بوواری مێژوویی و سیاسیەوە لە لایان کەسانی وەک: عیرفانی قانعی فرد، هوشەنگی تالع ، عەلی ڕەزا شێخ عەتار و... ویستویانە و دەیانەوێت ڕەوتەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستان بشێوێنن.

پرۆژەی تیرۆریزمی نەرمی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی پرۆژە دژە کوردەکانی ئەو رەژیمە کە هەر لە بنەڕەتدا نکۆڵی لە هەبوونی کوردستان و خەباتی کورد دەکات و دژایەتی هەر بیررۆکەیەکی کوردستانی دەکات. ئەو پرۆژەیە دژایەتی سەرجەمی لایەنە کوردییەکان ناکات.

شێوازی ئەو پرۆژەیە بەو جۆریە کە بۆ دژایەتی کردن، لەگەڵ لایەنێکی کوردستانی لاینگری لە لایەنی بەرانبەری دەکرێت. و زۆربەی نووسراوە و دژایەتیەکان لە لایان ئەو کەسانەوە بڵاودەبێتەوە کە بە ڕەچەڵەک کوردن.

بۆ وێنە: عیرفانی قانعی فەر لایەنگری لە بەڕێز جەلال تاڵەبانی و خەباتی ئەو بەڕێزە دەکات، بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ خەباتی پارتی دێموكراتی کوردستان.

هەر وەها قانعی فەرد بۆ دژایەتی کردن لە گەڵ نەمر ژنراڵ مەلامستەفا بارزانی لایەنگری لە پێشەوا قازی محەمەد دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەو هوشەنگی تالع بە پێچەوانەی قانعی فەرد ئەو دژایەتی پێشەوا قازی محەمەد دەکات و لایەنگری لە نەمر ژنراڵ مەلا مستەفا بارزانی دەکات.

قانعی فەرد لە باسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لایەنگری لە بیری بەڕێز دوکتۆر قاسملوو دەکات، بەڵام ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەڵە دەزانێت.

هەواڵنێری کورد پرێسیش هەر بەو شێوازە دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەو هەواڵنێرییە لایەنگری لە پارتی کرێکارانی کوردستان "PKK" دەکات. لە بەرانبەردا دژایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوو حیزبی دەسەڵاتداری ئەو هەرێمە دەکات.

ئەوەی کە لێرەدا جێگەی سەر سووڕمانە هەڵەی رۆژنامەوان و توێژەرانی دڵسۆزی کوردە کە بۆ جوابدانەوە بە نووسراوە بێ بنەماکانی ئەو "تیرۆریستانە" لایەنە کوردییەکان بە بەرپرس دەزانن.

بۆ وێنە لە ژمارەی ١٠٣ حەوتوونامەی باسدا وتارێک لە لایان محەمەد رئوفی مورادیەوە بڵاوبۆتەوە لە سەر دوایین کتێبی بڵاوکراوەی عیرفانی قانعی فەرد "باهۆزی رووداوەکان" لەگەڵ ئەوەی کە نووسەر لە سەرەتای وەتارەکەیدا بە وردی باسی ڕابردووی پڕ لە چەواشەکاری قانعی فەرد دەکات و هەر لە بنەڕەتدا نەکۆڵی لە بێلایەنی کتێبەکانی ناوبراو دەکات. کەچی لە کۆتایی وتارەکەیدا وەک ئەوە شتێکی زۆر نهێنی دۆزیبێتەوە داوا دەکات کە نهێنی نێوان بەرێزان جەلال تاڵەبانی و دوکتۆر قاسملوو لەگەڵ کۆنە ساواکی عیسا پژومان ڕوون کرێتەوە.

واتە نووسەر کە ٦٠٠ لاپەڕەی ئەو کتێبە بە هەڵە دەزانێت بەڵام ڕستەیەک لەو کتێبە کە قانعی فەرد لە لاپەڕەی ١٠ى کتێبەکەیدا هێناویەتی وەک دۆزینەوە نهێنیەکی زۆر گەورە لە قەڵەمی دەدات.

ئایا ئەو وتارە خویندنەوەیەکی بێ لایەنانەی کتێبێکی بێ بنەمایە کە دەرنجامی ئەو خوێندنەوەیە بۆتە ئەوەی کە پێویست بکات یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوون کردنەوە لەسەر نهێنیەکی سەرکردەکانیان بڵاوکەنەوە. یان رەستەیەکە کە دارێژەرانی بۆ لەداوخستنی کۆمەڵگای کوردی هێناویانەتە گۆرێ؟!


١:شەری کلاسیک بە شەرێک دەگوترێ کە چەک و چۆڵی تێدا بکار بێت.

٢: جنگ نرم ویژەی رسانەها موسسە فرهنگی مطالعات و تحقیقات بین المللی ابرار معاصر تهران چاپ ششم

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1246
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن هێرش, August 09, 2012
به‌ڕاستی نوسراوه‌که‌ زۆر جووانو به‌ که‌ڵکه‌ به‌ڵام خۆزگه‌ به‌ زمانی فارسیش وه‌رگێڕابا تاکو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ده‌بێت بیبیننو بیبیسن چاو یان پێبکه‌وێت و گوێتان لێ بێت

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy