ئاوارەیەکی دڵ پڕ لەخوێن، و
چاو بەگریانی ئەم خاکەم
خاکێك،
کە بست بەبستی خوێنی لێدەچۆرێتەوە،
خۆزگه ئاواره دەکرێ و
هیوا لەسێـــــــــــــــــــداره...!
ڕێبۆارێکی رۆح ماندووی
ئەم هەرێمەم
هەرچی تێکۆشام
بوومه دەسته چیلەی ژیان و
هەر بوومه ڕۆڵەیەکی دڵشکاو...
بۆ هەر کوێ ملی ڕێم نایەبەر
هەر بوومه میوانی شۆستەکانی شار و
نێچێری دەستی زاڵــــــــــــــــــــــــم ...
ڕێبوارێکی دڵ پر لەزام و نابینام
ژیان بۆم بووەته دۆزەخێکی ئەبەدی و
منیش ڕۆڵەیەکی شەرمەزار...!
لەناو باوەشی کارۆخدا
هاوارم گەیشته عەرشی ئاسمــــــــــــــــــان
سەرم لە بەرد، دار، گیا و شاخ سوو
کون و کازیوەی ئەم هەرێمەم
کرده کۆشکی داهاتووی ژینم
بەڵام هەمدیسان
ئاواتم بوو بەبڵقی سەرئاو
دڵۆپ دڵۆپ، خوێنی رژانده
باوەشــــــــــــــــی بێدەنگی...!
هەر سەفەره و نامگەیەنێته مەبەست و
وەك چۆراوگەی بن گێسوانان
خوێنم دەچۆرێتە ناو جۆگەلەی ژیانەوه
دەرد و ئاوارەیی و
غـــــــــــــــــــــــــەریبی لەم وڵاته
وەك ئاش دەمهارێ
دەمگەوزێنێته ناو پێچ و پەنای ئەم دۆزەخەوه...!
...
ئەمرۆ من و خەم ، فرمێسك و ئاوارەیی
ئەوەڵ دوانەی ناو باوەشی شەوەزەنگین...!
گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــەڕام و
گــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەڕام
بوومه میوانێکی ماندووی بەندیخانه و
هاورێی دڵه خەمیـــــــــــــمینەکەم.
...
بوومه ئاوەڵی شەپۆلی دەریا و
لەناو هەورەکانا، بناغەی ئاواتم نایە سەر یەك
بەڵام
بەڵام هەمدیسان،گوڵی ئاواتم
سیس و ژاکاو هـــــــــــەڵگەڕا...!
بەقەدەر مێژووی ئەفسانەییم
فرمێسك بووه میوانی گۆنای چڕچ و لاوازم.
...
بەشوێن سۆیەکی مانگ و ئه ستێره
سەرگەردانی هەموو دوونیام...!
ژینم هەر روو لە پڕتووکانه و
ئاسۆم لێڵ..
نەمدی، نا نا نەمدی تاقە جارێك
ژینم ڕیشەی لەئاوی ژیان بخشێ و
تینیۆتی بشکێ
نەبوو جارێ بای شەماڵ هەڵکا و
ئارەقەی ماندووی سەر گۆنام
هەڵچۆرێنێ و
دڵی غـــــــــــــــه مگینم وەحەسێنێ...
....

