هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێوه‌ندی‌ ئه‌حمه‌د باتبی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئیتلاعات، له‌سه‌ر ئیزنی‌ "حدكا" بووه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

batebi_-PDKI_2ئه‌حمه‌د باتبی‌، ئه‌و خوێندكاره‌ی‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ كوی‌ زانكۆی‌ تاران له‌ پووشپه‌ڕی‌ 1378 كراسی‌ خوێناوی‌ هاوڕێ‌كه‌ی‌ به‌رز كرده‌وه‌‌و ناوبانگی‌ ده‌ركرد‌و له‌ زیندانی‌ تاكه‌كه‌سی‌ 17 مانگ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌‌و ئازار بوو‌و دواتر له‌ لایه‌ن حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ هێنرایه‌ باشوورى كوردستان، له‌و كاته‌دا كه‌ له‌ مه‌قه‌ڕه‌كانی‌ حیزب له‌ باشووری‌ كوردستاندا بووه‌، پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ به‌ كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی‌ "حاج حسن جوادی" ده‌كات‌و نزیك 20 خوله‌ك پێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن. "حاج حسن جوادی" كه‌ ده‌گوترێ‌ یه‌كێك له‌ جێگرانی‌ وه‌زیری‌ ئیتلاعاته‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌حمه‌د باتبی‌ له‌ زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ داوه.

ئه‌م پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ ده‌وترێ‌ 19ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1387 بووه‌ به‌ تازه‌یی‌ ئاشكرا بووه‌‌و له‌ راگه‌یه‌نه‌كان‌و له‌ هێندێك ته‌له‌ڤزیۆن به‌ گه‌رمی‌ باسی‌ لێ‌ ده‌كرێ‌‌و له‌و باسانه‌دا ناوی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی ئێرانیش ده‌هێنن.

ئه‌مڕۆ 17ی‌ گه‌لاوێژ سكرتاریای‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ یه‌ك جار له‌سه‌ر ئیزنی‌ حیزب بووه‌‌و هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی‌ ته‌ئیدییه‌ی‌ ئه‌حمه‌د باتبی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حیزبه‌وه‌ دراوه‌ به‌ ده‌فته‌ری‌ كاروباری‌ په‌نابه‌رانی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راسته‌‌و ساخته‌ نیه.

شایانی‌ باسه‌ روون نیه‌ كه‌ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌ لایه‌ن چ كه‌س یان لایه‌نێك ئاشكرا بووه‌‌و تا ئێستا جگه‌ له‌و قسانه‌ی‌ كه‌ له‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ كراوه‌ هیچ شتێك روون نیه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ حیزبی‌ دێموكرات بۆ ئاشكراكردنی‌ ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی‌ رێژیم له‌ باشووری‌ كوردستان ئه‌و ئیزنه‌ی‌ به‌ ئه‌حمه‌د باتبی‌ دابێ‌‌و فیڵی‌ له‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ئیتلاعات كردبێ‌‌و قسه‌ی‌ له‌ژێر زمانی‌ هێنابێته‌ ده‌ره‌وه.

شایانی‌ باسه‌ ئه‌حمه‌د باتبی‌ له‌و كاته‌دا كه‌ له‌ مه‌قه‌ڕه‌كانی‌ حیزبدا بوو به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردییه‌وه‌ وتووێژیی‌ له‌گه‌ڵ‌ ته‌له‌ڤزیۆنی TISHK زمانحاڵی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران كرد‌و كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ جێی‌ سه‌رسوووڕمانی‌ زۆر كه‌س‌و لایه‌ن.

ناوبراو ئێستا له‌ وڵاتی‌ ئامریكایه‌‌و به‌قسه‌ی‌ خۆی‌ بێ‌ یارمه‌تی‌ حیزب نه‌ ده‌یتوانی‌ له‌ ئێران بێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و نه‌ ده‌یتوانی‌ رێی‌ بكه‌وێته‌ ئامریكا.

بۆ روونبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ده‌قی‌ وتووێژه‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د باتبی‌ له‌گه‌ڵ‌ حاج حسن جوادی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و وتووێژه‌ به‌رپرسیار نیه.

ده‌قی‌ وتووێژه‌كه‌ كه‌ به‌ زمانی‌ فارسییه:



ArtCreative Design and Custom coding

&feature">     

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1319
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy