شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه رێكه‌وتی 16/15ی گه‌لاوێژی 1391ی هه‌تاوی، له كاناڵی 1ی كۆماری ئیسلامیی ئێران دانپێدانانی 13 لاوی كورد‌و فارس (8 پیاوو 5 ژن) بڵاو كرایه‌وه كه گوایه ده‌ستیان له تیرۆری زانا ناوكییه‌كانی ئێران‌دا هه‌بووه.
له‌م دانپێدانانه كه له چوارچێوه‌ی فیلمێكی دیكیۆمێنتاری به‌ناوی "مستند كلوپ ترور" بوو چه‌ندین كور‌و كچ دانیان به تاوانه‌كه‌یان نا كه له‌نێو ئه‌و لاوانه‌دا دوو لاوی كوردی خه‌ڵكی سه‌قزیش هه‌بوو. ناوی ئه‌و دوو لاوه سه‌قزییه بێهزاد عه‌بدولی و ئه‌یووب موسلیم بوو، كه زیاتر له دوو مانگ و نیو پێش له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و تا دوێشه‌و له چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه هیچ ئاگادارییه‌ك نه‌بوو.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له ئێران چه‌ندین كه‌س تیرۆر كراون‌و رێژیمی ئێران ئه‌و كه‌سانه‌ی به زانای ناوكی ناوبردووه‌و تاوانی كوشتنی ئه‌و زانایانه‌شی داوه‌ته پاڵ وڵاتانی بیانی به‌تایبه‌ت ئیسرائیل.
له‌م فیلمه دیكیۆمێنتارییهشدا ئه‌م لاوانه دانیان به‌وه داناوه كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هان دراون‌و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م تیرۆرانه ده‌وره‌ی فێرگه‌ی تایبه‌تیان له وڵاتی ئیسرائیل دیوه‌و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆش بۆ بینینی فێرگه‌و هاوكاری كردنیان، ئاماژه به "هه‌رێمی باشووری كوردستان"یش ده‌كه‌ن.
بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له كاتێكدایه كه له زۆرێك له وڵاتانی جیهان كه‌سانێكی سه‌ر به رێژیمی ئێران به‌تاوانی تیرۆر دهستبهسهرو دادگایی دهكرێنو تاوانی زۆرێك له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی وڵاتانی بیانی ده‌درێته پاڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام رێژیمی ئێرانیش ماوه به ماوه هێندێك كه‌س به‌تاوانی سیخوڕی‌و تیرۆر‌و به‌تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی، ده‌ستبه‌سه‌ر دهكاتو دانپێدانانی ئه‌م لاوانه‌ش كه فیلمه‌كه‌یان بڵاو بۆوه هه‌ر له‌م چوارچێوه دایه.
كوژرانی زانا ناوكیه‌كانی ئێران‌و دانپێدانانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به تاوانه‌كانیان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی رێژیمی ئێران‌دا، گومانی زۆرى تێدایه‌و پێ ده‌چێ دانپێدانانی ئه‌م لاوانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردا بێت‌و كرده‌وه‌ی وایان ئه‌نجام نه‌دابێت. رێژیمی كۆماری ئیسلامی پێشتریش له‌م جۆره دانپێدانانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له سێداره داوه‌و پێده‌چێ ئه‌م لاوانه‌ش له سێداره بدرێن.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ده‌قی دانپێدانانی ئه‌و لاوانه بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ڵام نێوه‌ڕۆكی ئه‌م فیلمه ته‌ئید ناكات.
نوێ كرایه‌وه ...
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و لاوانه كورده!
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بۆته‌وه جگه له‌و دوو كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ دا، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و لاوانه كورده.
"مازیار ئیبراهیمی" یه‌كێكی دیكه له‌و لاوانه‌یه كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستی له تیرۆری زانا ئه‌تۆمییه‌كانی رێژیمی ئێران‌دا بووه. ناوبراو كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، نزیك 6 ساڵه له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان نیشته‌جێیه‌و خاوه‌نی كۆمپانیای "ئاهورا"یه كه تایبه‌ته به بە دابینكردنی كەرەستەی تەلەفیزیۆنیو ستۆدیۆ و برۆدكاستین.
كاناڵی NRT كه كاناڵێكی كوردی‌و سه‌ربه‌خۆیه له باشووری كوردستان، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ دڵشاد خۆشناو، هاوبه‌شی مازیار ئیبراهیمی له كۆمپانیای ئاهوورا له شاری سلێمانی پێك هێناوه‌و ناوبراو سه‌ره‌رای سه‌رسووڕمانی خۆی له‌و تۆمه‌ته‌ی كه به‌ره‌و رووی مازیار بۆته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ كه مازیار له كاری سیخوری تێ نهگلاوهو تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كێبه‌ركێ بازرگانییهكانو هۆكاری ئابوری‌و وتی كه ئه‌مه ململانێیه‌كه له‌گه‌ڵ مه‌سئوولین یان چه‌ند كه‌سێك كه ئه‌م تۆمه‌ته‌یان بۆ درووست كردووه.
ده‌قی فیلمی راپۆرته‌كه‌ی كاناڵی NRT له خوارووی فیلمه دیكیۆمێنتارییهكهی كاناڵی 1ی ئێران دانراوه:
ده‌قی ئه‌م فیلمه دیكیۆمێنتارییه كه له كاناڵی 1ی ئێران بڵاو كرایه‌وه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ده‌قی فیلمی راپۆرته‌كه‌ی كاناڵی NRT له‌سه‌ر مازیاری ئیبراهیمی:

