هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پرسی‌ زمان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_zmani_dayki_2تاقه‌ رێگای پاراستنی زمانی زگماكی دانانی فه‌رهه‌نگستانێكی زمانه‌‌و به‌كارهێنانی وشه‌ خۆماڵیه‌كان له‌ ده‌زگا راگه‌ێنه‌ گشتیه‌كانه.

مرۆڤ به‌ زمانه‌وه‌ مرۆڤه‌ كه‌ ده‌ورووبه‌ری هه‌ست پێ ده‌كاتوو پێكهاته‌ی هزری بیچم ده‌گرێ, چوونكه‌ زمان كه‌ره‌سه‌ی رووناكبیری وداهێنانه‌.بۆیه‌ ئه‌وڕۆكه‌ كاتی پاراستنی زمانی كوردییه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌زاره‌كانییه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێژمۆنی زمانه‌ بێگانه‌كاندا كه‌ هه‌نووكه‌ زمانی كوردیان تووشی قه‌یرانێكی مه‌زن كردووه‌‌و ئه‌گه‌ر ئاوری به‌ په‌له‌ی لێ نه‌درێته‌وه‌و به‌رپرسیارانه‌ هه‌وڵی بۆ نه‌درێ به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌و زمانه‌ تووشی كاره‌ساتێكی گه‌له‌ك مه‌زن ده‌بێته‌وه‌.

پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌م كه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی، ساڵانێكی زۆره‌ كه‌ كۆلۆنی بووه‌‌و مه‌خابن تاكی كوردیش له‌ فێربوون‌و بارهێنان به‌ زمانی زگماكی خۆی بێبه‌ش كراوه‌ , كه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زوڵم‌و سه‌ره‌رۆی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نادادپه‌روه‌ری رێژیمه‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌, چوونكه‌ ئه‌و رێژیمانه‌ هێژمۆنی زمانی خۆیانیان به‌سه‌ر زمانی كوردی زاڵ كردووه‌و به‌م شێوه‌یه‌ تاكی كوردیان چه‌وساندووته‌وه‌و به‌م پیلانه‌ دزێوه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگوو كلتوور‌و ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌, واته‌ میلله‌تی كورد. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ژێرچه‌پۆكی‌و بێ ده‌وڵه‌تیه‌ی كورد وای كردووه‌ كه‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژێر كاریگه‌ری زمانه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ به‌ لێشاو وشه‌ غه‌یره‌ كوردیه‌كان بێنه‌ نێو زمانی كوردی‌و تاكی كورد له‌ ئاخافتنی رۆژانه‌ی خۆیدا به‌كاری بێنێ، به‌ڵام هاوكات كه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كوو خۆی تائێستا به‌س به‌شێوه‌ی عه‌سكه‌ری هه‌ستاوه‌ به‌ به‌رگری له‌ مان‌و مه‌وجوودیه‌تی گه‌له‌كه‌ی كه‌چی ده‌بوایه‌ له‌ بواری فه‌رهه‌نگیشه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی بكردبایه‌ بۆ نموونه‌ فه‌رهه‌نگستانێكی هه‌بوایه‌ كه‌ له‌ پسپۆڕانی زمان پێكباهاتبا‌و بێ پسانه‌وه‌ خه‌رێكی پارستنی زمانی كوردی له‌ به‌رانبه‌ر هژمونی زمانی داگیركه‌ران‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ وشه‌ داتاشین ژبۆ ئه‌و كه‌ره‌سه‌و تشتانه‌ كه‌ ئێستاكه‌ به‌هۆی تێكنۆلۆژیه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ تاكوو به‌م شێوه‌ زمانی كوردی واكسینه‌ بركێتوو بپارێزرێت.ئه‌وه‌یش هه‌روا كه‌ باسم كرد به‌ هه‌وڵی ئه‌و فه‌رهه‌نگستانه‌‌و هه‌روه‌ها پاشان به‌كار هێنانی ئه‌و وشانه‌ له‌ ده‌زگا راگه‌ێنه‌ گشتیه‌كان تاكوو به‌و شێوه‌ ئه‌م وشه‌ كوردیه‌ ره‌سه‌ن‌و خۆماڵیانه‌ جێگای وشه‌ی زمانانی دی بگرێته‌وه‌و له‌ زه‌میری خه‌ڵك جێگا بگرێت.

چوونكه‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شه‌ڕ وكوشتن و قه‌ڵاچۆكردن له‌نێوناچێ به‌ڵكووكاتێك هه‌ره‌س دێنێتوو نێوی له‌ مێژوو ئه‌سڕێته‌وه‌ كه‌ زمانی زگماكی خۆی له‌ بیركردبێ .

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1181
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy