هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دانشمەندێکی ڕێبەر و ڕێبەرێکی مەزن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sh.dr.qasimlu2

لە هەر شۆڕش و خەباتێکدا دژی دیکتاتۆری یان بۆ رزگاری نەتەوەیەک لە ژێر دەستی و چەوسانەوە رێکخراوێک یان حیزبێک دروست دەبێ بۆ بەرو پێشبردنی جوڵانەوەکە ڕێبەرێکی ئەوێ لە گەڵ گەلەکەی یان نەتەوەکی ڕاست گۆ ‌‌‌بێ، خۆ نەویست بێ، چاوی لە سەروەت سامان نە‌بێ تەوانای ئەوەی هەبێ جولانەوەکە بە ڕێگایەکی ڕاست و دروست ڕێبەری بکاو بتوانی دوژمن ببەزێنێ و سرنجی زۆربەی کۆمەڵانی خەڵک بۆ لای خۆی و جوڵانەوەکە ڕابکێشێ و دەس تێوەردان لە کاروباری رێکخراو و حیزبە شۆڕشگێرەکانی مەیدانی خەبات نەکا دەبێ هەموو وزە و هێزێک بەکار بهێنرێت بۆ لە نێو بردنی دیکتاتۆر و داگیرکەر و رێز بۆ بیرو باوەڕی جیاواز دانێت و لە هەمان کاتدا لە هیچ کەس ولایەن و دەوڵەتێک قەبوڵ نەکا کە بە نیازی ناپاک یان بۆ بەرژەوەنی تایبەتی حیزب وجوڵانەوەکە توشی کارسات و کزو لاوازی بکەن. بەرنامە و بیرو خەت و ڕێبازی نوێی هەبێ و بە کردەوە بگونجی لە گەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوچە و لە گەڵ واقیەتی کۆمەڵگا بگونجی بتوانرێ جێبەجێ بکرێ، ئەمانە بەشێکن لەو ڕاستیانە کە لە کەسایەتی د. قاسملوو دا بەر چاو دەکەوتن.حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان تا سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە رێژیمی پاشایەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستانی ئێران وەک ئەمڕۆ ئاوا ناسراو نەبووە لەوانەیە شەست تا هەفتا لە سەدی خەڵکی کوردستانی ئێران ئاگایان لە حیزب و دامەزراندنی کۆماری کوردستان نەبووە، بەڵام هەر بە رووخانی رێژیمی پاشایەتی بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بە هیمەت و زانایی و لێزانی دوکتۆر قاسملوو لە دیان کۆبونەوە و میتینگ و تووێژیی رادیویی توانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرتاسەری کوردستان بناسرێنێ و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکاتە باسی رۆژانە بە تایبەت لە نێو لاوانی تینووی ئازادی، د. قاسملوو هەر بە دەرکەوتنی بۆ یەکەم جار لە هەر شوێنێک کاریگەری دا دەنیا لە سەر مرۆڤەکان. پیاوێک بوو زۆر دژی شۆڕش و حیزب و باسی کوردایەتی بوو. من وام دەزانی ئەمە قەت ئاڵوگۆڕ بە سەر بیر کردەنەوەیدا نایەت، بەڵام لە کاتی کیمابارانی هەڵەبجە کە ئەو کات هیزیکی حدکا رزگاری بوو لە زەڕایەن دوکتۆر ‌‌قاسملوو بەو بۆنەوە قسەیان بۆ دەکا لەو کاتەدا ئەم پیاوەش لەوێ دەبێ دوایی دەیگوت بە راستی ئەمە ڕێبەرە ئەمە باوەکە. کورتەباس یەکێکە لەو دەسکەوتە بە نرخ و مەزنەی بیرو ئەندیشە و تیژ بینی د. قاسملوو کە بۆ هەتاهەتایە وەک بەڵگەیەکی مێژوویی و زانستی و مرۆڤدۆستی و بە نرخ کتێبخانەی کوردستان دەوڵەمەند دەکا و وەک ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسمانی بیرو ئەندیشە نوێکانی مامۆستای دادپەروەری د. قاسملوو بۆ هەتاهەتایە ئەدرەوشێتەوە، نووسینی کورتەباس لە کات و زەمانێکدا بوو کە دنیا بە دوو جەمسەری مەزن واتە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەش ببوو جەمسەری رۆژهەڵات کە سۆسیالیستی و جەمسەری رۆژئاوا کە دێموکراسی بوو و هەر دوو جەمسەر ئاسنیان بە ساردی دەکوتا. گرنگی کورتەباس لەوەدایە کە لەو کاتەدا بە بیری چ کەسێکدا ئەهات کە ڕێبەرێکی کورد لە ناوچەیەکی زۆر دواکەوتوو بەوە دەیزانی کە سۆسیالیزمی جەمسەری رۆژهەڵات زۆر ناتەواوە ئەو بە ڕاستیە گەێشتوبوو کە سۆسیالیزم واتە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بێ دێموکراسی بابێ وسەرناکەوێ و نە دێموکراسی بێ دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەبێ واتە ئەم دوو سیستەمە تەواوکەری یەکەن بۆ لە نێو بردنی چەوسانەوە و نادادپەروەریی و هەرەس هێنانی جەمسەری رۆژهەڵات گەورەترین بەڵگەی زانستییە بۆ کورتەباسی د. قاسملوو! دێموکراسی جەمسەری رۆژئاواش کەمووکۆری زۆرە و زۆرتر لە بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکانە و هەر ئێستا حیزبێکی سۆسیالیستی ئوروپای باس لەوەدەکا کە سۆسیالیزمی کۆن نەیتوانی چارەسەرێک بێ بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، بەڵام سۆسیالیزمی دێموکراتیک ئەتوانێ باشترین چارەسەر بێ بۆ ئەم کەمووکوڕی نادادپەروەریە لە ئوروپادا ئەمەش بەڵگەیەکیتری بتەوە بۆ کورتەباسی مامۆستای بێ هاوتا. لێرە مێژوو شایەتی دەدا کە بیر کردنەوەی د. قاسملوو لانی کەم بیست ساڵ لە پێش مرۆڤە زانا و بلیمەتەکانیتر بوو ئەمەش هەر بەشێکی خوایە کە بە د. قاسملوو بەخشرابوو. بیرو ئەندیشەی ئەم ڕێبەرە بلیمەتە نەک هەر بۆ کورد خێر و بەرەکەتە لە ڕاستیدا بۆ هەموو مرۆڤەکان خێرو بەرەکەتە. هەر ئێستا بیرو ئەندیشەی ئەم ڕێبەرە دادپەروەرخوازە بوتە لافاوێکی بەهێز بۆ ڕاماڵێنی دیکتاتۆری و داگیرکەرو و چەوسێنەر.جێگیر کردنی سەربەخۆیی سیاسەتی لە چوارچێوەی سیاسەتی حدکادا یەکێکیتر لە پیرۆزترین و گرنگترین بەرهەمی بیری د. قاسملووە هەر ئێستا شەست تا هەفتا لە دەوڵەتانی دنیا بە ناو سەربەخۆن بەڵام سەربەخۆیی سیاسیان نییە لە لایەن دەوڵەتە زل هێزەکانەوە سیاسەتیان بۆ دیاری دەکرێ هەر حیزبێک یان دەوڵەتێک سەربەخۆیی سیاسی نەبێ ئەوە خەڵکەکەی ژێر دەستە و بێدەسڵاتە. بۆیە د. قاسملوو دەفەرمووی ئێمە دە‌‌بێ بە هەر نرخێک بێ سەربەخۆیی سیاسی حیزبەکەمان بپارێزین ئەمە زۆر بیر کردنەوەێکی قوڵە و ئەمە وادەگەیەنێ کە د. قاسملوو لە باوەڕەدا بووە جێگای قەبووڵ نییە کە حیزبیک دەیان ساڵ خەبات بکاو باشترین رۆڵکانی گیانی پاکیان ببەخشن بۆ لە ناوبردنی چەوسانەوەو ژێردەستی بەڵام لە لایەکیترەوە بە نادیار خەڵکی کوردستان بە نەبوونی هێزی باوەڕ بوون بە خۆ بێدەسڵات و بەستراوە بێ. بۆیە دروشمی حیزبی دێموکرات لە بەستراوەیی بێزارە لێرە سەرچاوە دەگرێ.ئاوارەکانی ئوردوگای رومادی دەبێ زۆر هەستی سەربەرزی بکەن و شانازی بە خۆیانەوە بکەن کە لە رۆژی تەنگانەدا بە هانای د. قاسملوو و حیزبەکەی رۆیشتن لەوکاتەدا ئاوارەکانی ئوردوگای رومادی هەر چەند لە ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار دژیان و بە سەدان کیلومتر لە خاکی کوردستان دوور بوون بەڵام هەستی شۆڕشگێرانەیان و نیشتمان خۆشەویستیان هەر وا زیندوو مایەوە ئەوە لە کاتێک دا بوو کە شەهید د. قاسملوو لە ژیان دا مابوو ئاوارەکانی ئوردوگای رومادی هاواریان دەکرد بەڵێ بەڵێ قاسملوو، بەڵێ بەڵێ حیزبەکەی قاسملوو ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە ئەم خەڵکە تا چەندە هۆشیار بوون و ئەم ڕێبەرە بلیمەتیان ناسیوە! لە کاتی شەهید بوونیدا لە سەرتاسەری ئوردوگا کە ئەوکات نزیک بە پەنجا هەزار کەس دەبوون لە کەشو هەوایەکی بەعسی دیکتاتۆردا لە سەربانی ماڵەکان ئاڵای ڕەش هەڵکرا و یەک پارچە ئوردوگا ڕەشی پۆشی ودنیا بێ دەنگ و کڕو مات بوو وات دەزانی هەر ماڵەو گەورەترین کۆسی کەوتووە. منداڵانی ئوردوگای رومادی سرودی ئەی مامۆستای مەزن وزانا ئەی ڕێبەری ناوداری کورد یان بە گوێی دۆست و دوژمندا چرپاند، ئێستاش کە ئەم خەڵکە نزیک بە سەد هەزار کەس دەبن لە پاریزگای کرماشان و باشووری کوردستان و وڵاتانی ئوروپا و ئوسترالیا و کانەدا نیشتەجێن و ئەم خەڵکە لە ڕابووردوو و ئێستا و داهاتوو وەک قڵایەکی پۆڵایەن بوون و هەن بۆ پارێزگاری لە بیرو ئەندیشەکانی د. قاسملوو و حیزبەکەی د. قاسملوو و رێبوارانو قوتابیانی بە وەفای د. قاسملوو.من پێم وایە نابێ و ناکرێ لە ولاتێکی ئازاد و دێموکراسی کە بە قەوڵی خۆیان لە وڵاتی ئەوان کەس ناتوانێ ماڤی مرۆڤ ژێر پێ بکا هەر ئاوا بە ئاسانی ڕێبەرێکی مەزن بە شێوەیەکی تروریستی ئەوەش لە کاتی وتووێژی ئاشتی کە دنیا پەسەندە و وڵاتە دێموکرات و ئازادەکان هەر دەم ئەیڵێنەو کە ئەوان دژی توندووتیژین لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەن هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەم کردەوە تروریستیە نەکرێ ئەو لەکاتێکدا کە یەکێک لە تروریستەکان بە یەقەی خوێنینەوە و بە ڕێزەوە ڕەوانەی لای رێژیمی تروریست پەروەریان کردەوە من ئەم بێ دەنگیە تا ئێستا لە سێ شت بە دەر نییە یان دستی دەوڵەتانی دیکەی تیایە کە هاوکاری کۆماری ئیسلامیان کردووە یان بۆ باج وەرگرتنی ئابووریە یان گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی بووە لەو کاتەدا دژ بە نەتەوەی کوردو ڕێبەری مەزنی ئەم نەتەوە.هەر لەم دەرفەتە پێویستە یادی قوتابییەکی زۆر بە وەفای رێبازی د. قاسملوو و تێکۆشەرێکی ئیمان پۆڵاین و شۆڕشگێڕیکی بە دڵ و گیان پارێزەری جوڵانەوەی رزگاری خوازی کوردستان کاک سەید سەلام عزیزی کە 12 ساڵ لە مەو بەر لە 24ی پووشپەڕ کۆچی ناوەختی کرد و ماڵئاوایی یەکجاری لە هاوسەنگەرانی کرد بە داخەوە مەرگ موڵەتی پێ نەدا خزمەتی گەورەتر بە جوڵانەوە حەقخوازەکەی نەتەوەکەی بکا. یادی هەر وەها بەرز بێ و روحی پاکی شاد. کاک سەید سەلام عەزیزی جێگای تایبەتی لە دڵی ئاوارەکانی ئوردوگای رومادی هەیە هەر ئەم شۆڕشگێڕە بوو بە دەنگە هەست بزوێنەکەی بە کردارە گەرم و شۆڕشگێڕانەکەی شۆڕشێکی بەرپا کرد بۆ پشتیوانی لە د. قاسملوو و حیزبەکەی د. قاسملوو. ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەبینین کە حیزبەکەی د. قاسملوو لە ئاستێکی زۆر بەرز بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری نزیک دەبێتەوە. رێژیمی مەرگ و ترور دواساتەکانی تەمنی پڕ لە جنایەت و بێزاری تێپەڕ دەکا.لە کۆتایی دا ووتەیەکی بە نرخی شەهید د. شەرەفکەندی و بیر دێنمەوە کە ئەو کات لە رادیو دەنگی کوردستانی ئێران لە یەکەم پەیامی بەبۆنەی شەهید بوونی د. قاسملوو بۆ خەڵکی کوردستان و یەکەم دژکردەوەی دژ بە رێژیمی تروریست پەروەری کۆماری ئیسلامی فەرمووی ئێمە دەبێ ژیان و خەبات و تێکۆشانی د. قاسملوو بە خەتی زێرین بنووسینەوە.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1940
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy