هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

من هانی هه‌ستانم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ سێداره‌ دراون، به‌تایبه‌ت شه‌هیدان هه‌ڵۆ‌و چیاو باوكم


shahidan_-_k_2"من هانی هه‌ستانم"

هاوارم کـــــــــــــــه...!

من چه‌که‌ره‌کردووی ئه‌و گۆڵه ‌ئه‌ستێره‌یه‌م

که‌ له‌ناو که‌ناره‌کانی

زه‌مه‌نی بێ ويژدانا

به‌خوێنم

نوسیم بژی ئازادی

به ‌نرکه‌ی شێرانه‌ی دایکان

له‌ناو سه‌نگه‌ری به‌رخۆدانا

گوڵه‌گه‌نمی برسيه‌تیم رواند

له‌ده‌شته‌کانا

به‌خوێنی لاوانی شه‌قامم

گوڵه ‌مێلاقه‌ی سووری شۆ ڕشم ئاو دا

له ‌زیندانا پێم گرت‌و

بوومه ‌بوومه‌له‌رزه‌ی هانی ئاخێزه‌کانی

به‌رده‌م زانکۆ

هیچ هێزێ نه‌بوو به‌ له‌مپه‌ر

له‌به‌ر منی ئینسانی داهێنه‌ر

نه‌بوو نا نا نه‌بوو

ئه‌و سه‌دان په‌رده‌ی ره‌شی

روو به‌خۆر گیراو

نه‌بوو نه‌ئاسته‌نگ

نه ‌بوونه ‌له‌مپه‌ر

نه‌بوون ...

ئاسمانی شینمتان ره‌ش هه‌ڵگێڕا

شه‌قامتان له‌خوێنا گه‌وزاند

پێنووستان شکاند

گۆی مه‌مکی دایکه‌کانتان

به‌ چه‌قۆی تیژ بڕی

ته‌ورتان له‌ریشه‌ی بوون دا

که‌چی؟

هه‌میسان لق و پۆم ده‌رکرد

چه‌که‌ره‌م کرد

بوومه ‌پێژه‌یه‌ک له‌ده‌ست بیری نوێ

له‌ کۆمه‌ڵی چه‌وساوه

....

برۆن بینووسنه‌وه‌

بڕۆن واژۆی که‌ن

ئه‌و خوێنه‌ی له‌شه‌قامدا رژا

ئه‌وه‌ خوێنی جه‌سته‌ی من بوو

ئه‌و هاواره‌ی له‌گه‌رووی دایكدا خنکا

ئه‌وه ‌هاواری من بوو

ئه‌و خاکه‌ی له‌سێداره ‌درا

ئه‌وه‌ به‌شان و باهۆی منی چه‌وساوه

به‌ردی بناخه‌ی دانرابوو

....

بڕۆن بینووسنه‌وه‌

بینێرن بۆ خوداش با

واژۆی کات

ئه‌و مناڵه‌ی له‌شه‌قامدا

پێى گرت

ئه‌و ده‌ستفرۆشه‌ی له‌ سه‌رمای زستانه‌

کوانووی ماڵه‌که‌ی بۆ منداڵه‌کانی ئامێز بوو

ئه‌و ژنه‌ی له‌شی خۆی

بۆ پیاوی بێ ویژدانا هه‌ ڕاج کرد

ئه‌و کچه‌ی، کچێنی خۆی پێشکه‌ش

به‌خودای سه‌رمایه‌ کرد

ئه‌وه‌ی قه‌ندیلی هه‌ژاند

شاهۆی ئاوه‌دان کردو

خه‌مه‌کانی ناڵه‌شکێنه‌ی راژه‌نی

ئه‌و ژنه‌ی به‌ ڕووی

رۆژ ره‌شی دا ته‌قيوه‌و

ره‌نجی به‌خه‌سار نه‌دا

ئه‌و کچه‌ی باڵای به‌ره‌خت و چه‌ک و فیشه‌ک

رازانده‌وه

ئه‌و لاوه‌ی په‌تی سێداره‌ی ماچ کردو

به ‌بزه‌ی سه‌ر لێوه‌کانی

ماڵاوايی له‌ژیان کرد

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌ چه‌کی ده‌ستی،

گولـله‌ی به‌شه‌وه‌ زه‌نگه‌وه‌ نا

ئه‌وه ‌من بووم

ئه‌وه ‌من بووم

سڵاوت لێ بێ

سڵاوت لێ بێ ...

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2023
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy