هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

یه‌كڕیزی‌‌و به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

dartash_-_yakrizi_2به‌شی یه‌ک: یه‌کریزی

مێژووی سیاسی پیشانی داوه،‌ له‌ مه‌یدانی خه‌بات، بۆ وه‌ده‌سهێنانی ماڤی ره‌وای هه‌ر گه‌لێک کۆ دنگی لایه‌نه‌کانی به‌رهه‌ڵستکار له‌به‌رانبه‌ر دیکتاتۆری‌و سه‌ره‌رۆییدا ، ئاڵترناتیڤ بێت بۆده‌س ‌هێنانی ئه‌و مافانانه.

دروست بوونی سه‌مبولی له‌و چه‌شنه‌ و له‌ فه‌زایه‌کی گه‌وره‌تردا ، ده‌بێته‌ هۆی نزیک بوونی، گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان‌و له‌ئاکامداحکومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی‌. ئه‌مه‌ش خواستى میلله‌تی کورده‌‌و به‌ده‌یان ساڵه‌ له‌و پێناوه‌دا قوربانی بۆ ئه‌داو به‌ هه‌زاران رۆڵه‌ی به‌ جه‌رگ‌و گيان فیدا، له‌و پیناوه‌دا ژیانی خۆیان کردوه‌ته‌ قوربانی‌و ته‌نانه‌ت رێبه‌ره‌ به‌لیمه‌ته‌کانمان زۆر جار له‌سه‌ر مێزی وتوو وێژ شه‌هید کراون.

گه‌لۆ، واتای ئه‌م په‌رته‌وازه‌یی‌و لێکترازانه‌ چیه‌ ؟

ده‌سه‌ڵات؟ یان باوه‌ر به‌یه‌ک نه‌بوون له‌ رێبه‌ری جوڵانه‌وه‌کان؟ یان ده‌ستێ وه‌ردانی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌ هه‌ر شێوه‌ک بێت راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وه‌خۆ؟ یان .....؟؟؟؟

ئه‌م پرسیارانه‌ وڵامه‌کانیان روون کراوه‌ته‌وه‌‌و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ڵسوور‌و تاک به‌ تاکی کوردستان باش ده‌زانن‌و ئه‌زموونه‌کان ده‌ریان خستووه‌ که‌ ئینشعابات‌و لێکترازانه‌کان زۆرتر به‌ که‌یفی دوژمنان‌و ناحه‌زان بووه‌ ، جگه‌ له‌و‌ خه‌سارانه‌ی که‌ له‌ په‌یکه‌ری بزوتنه‌وه‌کان دراوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاریش‌ که‌وتوه‌ته‌ خانه‌ی دژایه‌تیه‌وه.

تاکه‌ی به‌ عه‌قڵیه‌تی خۆ به‌زل زانین؟ تاکه‌ی پێدا چونه‌وه‌ به‌ ئاکاره‌کانمان نه‌که‌ین؟

دروشمی من وتۆ چیه‌؟ غه‌یر له‌ رووخانی کۆماری ئیسلامی ...

باشه‌ له‌تبوون به‌ چ واتایه‌ک؟ ئایا پێم ناڵێی ئه‌م دابرانانه‌ چ قازانجێکی بۆ بزووتنه‌وه‌که‌ بووه‌ چ گۆرانکارييه‌ک هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌ر به‌و ناوه‌و هه‌ر به‌و مێژووه‌‌...

پێم وابێت وڵامی ئه‌و هه‌مووه‌ پرسیارانه‌ گرووپی (هه‌ڵوێست)به‌ ئاشکراو به‌ له‌خۆ بردوویی‌و به‌وپه‌ری شه‌هامه‌ته‌وه ‌دایانه‌وه‌ به‌و حه‌ره‌که‌ته‌ بوێرانه‌یان ده‌ریان خست که‌ یه‌کریزی‌و ته‌بایی ده‌توانێ ئێراده‌یه‌کی به‌هێز بێت بۆ یه‌کریزییه گه‌وره‌که‌و سرینه‌وه‌ی ته‌می نێوانانمان‌و سه‌لماندیان که‌ نایانهه‌وێ له‌به‌رانبه‌ری چاره‌نووسی ره‌شی دابران‌و په‌رته‌وازه‌ بوونی ریزه‌کانی خه‌باتدا خۆیان مت کردبێ‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ئه‌بێته‌ خاڵێکی ئه‌رێنی...

 

به‌شی‌ دوو:به‌ره‌ی کوردستانی

به‌ره‌ی کوردستانی چلۆن پێک دێت؟

به‌و په‌رش‌و بڵاویه‌ی که‌ له‌ناو ئه‌حزابی کوردیدا هه‌یه‌‌و رۆژ له‌دوای رۆژ ئينشعاباته‌كان زۆر ئه‌بن‌و هیچ بیرێک له‌ یه‌کریزی ناکرێته‌وه‌‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌درێت‌و ئه‌و ده‌رگایانه‌ی که‌ ئه‌کرێته‌وه‌ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ له‌بارئه‌چن، پێم وا نه‌بێت به‌ره‌ی کوردستانی پێک بێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵیکی جیدی بۆ نه‌درێ.

هه‌ر که‌سه‌و سازێ لێ ئه‌دات یه‌کێک ئه‌بێته‌ که‌وا سوری له‌شکری ستالین‌و یه‌کێک ئه‌مانکاته‌ گورز خۆری شه‌ری ساخته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزو ماڵه‌کانمانیان کردوه‌ته‌ تریبوونی مووسه‌وی‌و که‌رووبی‌و یه‌کێک شه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌کات مارکس پیاوتر بووه‌ له‌ مائۆ‌و یه‌کێک کۆڵێ ریشی کردووه‌ته‌ که‌وڵی ئازادی‌و هتد...

بۆ سه‌یرێکی واقیعی کوردستان ناکه‌ن ، که‌ی کێشه‌ی منى کورده‌ که‌ دیفاع له‌ شه‌ری ساخته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزبکه‌م، ئایا هه‌ر مووسه‌وی نه‌بوو که‌ ده‌ستی به‌ خوینی رۆڵه‌کانی کورد سوور بوو؟ هه‌ر که‌رووبی نه‌بوو بریاری له‌ سێداره‌دانی چالاکانی سیاسی ئه‌دا؟

ئیدی بۆ؟ پێمان وایه‌ ئه‌و به‌ناو سه‌وزانه‌ ئه‌بنه‌ فریشته‌ی رزگاری مان.

نازانم بیری کابرایه‌کی چینی‌و کوبایی چ په‌یامێک ئه‌هێنێت بۆ رزگاری گه‌لی کورد که‌ خۆمان پێغه‌مبه‌ری وه‌ک دکتۆر قاسملوومان هه‌بووه‌ که‌ ئوروپائیه‌کان ئیستا ئیمانیان پێ هێناوه .

نازانم ریش چلۆن ئه‌توانی دیموکراسیمان به‌دیاری بۆ بهێنێ که‌ خۆی گیرۆدی چه‌قبه‌ستنه‌‌و ده‌یان نمونه‌ی تر له‌و چه‌شنه‌.

ئای... به‌ده‌س سه‌رکرده‌ی نابه‌رپرس‌و گوێرایڵه‌کانیان‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ مه‌سئولیه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یاندا .

پێمان وا نه‌بێت نه‌وه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نا‌بێت‌و به‌ نوسینی چه‌ند کتێب‌و بابه‌تێک ئه‌توانین چه‌واشه‌کاری بکه‌ین ، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌ ئێستا دا ، کار بکه‌ین بۆ له‌ناو بردنی ناکۆکیه‌کان ئه‌وا هه‌ر ئه‌و نه‌وانه‌ به‌ خائینمان ئه‌زانن.

به‌ره‌ چۆن پیک دێت؟

به‌ره‌ ته‌نیا به‌ پێكدێت یه‌کخستنه‌وه‌ی حیزبه‌ ره‌سه‌نه‌کان ونه‌هێشتنی ناکۆکیه‌کان. ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ به‌ سیاسه‌تی بایکوت‌و كپ کردنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌یانهه‌وێ ده‌نگی یه‌کریزی له‌بار به‌رن توشی نوشوستی‌و دیسان شه‌قبوون ئه‌بن‌و ره‌نگه‌ زۆر لاوازتر بن.

داهاتوو به‌رهه‌می تێکۆشانی ئێستامانه‌، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که‌ ئێستا بریاری دروست‌و ئوسولی هه‌ڵئه‌بژێرن بو یه‌ک خسته‌وه‌ی ریزه‌کانی خه‌باتیان ئه‌وا قورسایی‌و رۆڵی کاریگه‌ریان له‌ بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌رئه‌که‌وێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ بکرێت ئه‌وا ئومێدێک ئه‌بێت بۆپێک هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی.

ئه‌م بابه‌ته‌شم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نه‌نوسیوه‌ که دژایه‌تی لایه‌نێک بکه‌م یا که‌سێ پیبشکێنم ، هۆی سه‌ره‌کیم هه‌ست به‌ به‌ر پرسایه‌تی کردن وه‌کوو تاکێکی ئازادیخواز له‌ به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌م‌و ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ ساڵانێکه‌ بۆی تێ‌ ده‌کۆشم.

درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ ...

_______________________________

 تێبینی‌:

ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

 له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

 ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1572
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy