وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئاگادارین كومه‌ڵه‌و دێموكرات دوو هێزی سه‌ره‌كی كوردستانن‌و له نیوانیاندا له چه‌ن ده‌هه‌ی رابڕدوو دا كێشه‌گه‌لێك وه‌ك شه‌ڕی ناو خوو ......ئه‌وانه بوه.
به داخه‌وه ئه‌م نیشتمانه‌ی كه ئێمه پێی ئه‌ڵێین كوردستان قه‌ت خۆشی به خۆیه‌وه نه‌دیوه , نه‌له رۆڵه‌كانی خۆی وه نه له بێگانه ئێستا ئێمه ناتوانین بڵین بێگانه بۆ وایه؟ به‌ڵام خۆ ئه‌توانین بڵێین رۆڵه‌كانی بۆ وان؟
له‌م ههلو مه‌رجه‌ی ئێستای كوردستاندا ئێمه‌ی كورد له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له بیری كوردستاندا بین‌و به‌ره‌ی كوردستانی پێك بێنین‌و له‌بیری دوا رۆژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بین جارێ بیرمان لای ئه‌وه‌یه كه بۆ نمونه من خۆشم له كاكه فڵانی نایه‌ت نابێت حیزبهكهیشم له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كبگرێت ده‌ی خۆ هاورێ یان من ئه‌گه‌ر به پێخۆش بونی خۆم بێت حه‌ز ئه‌كه‌م له ئورووپا دابنیشم به‌لای حه‌زی خۆمه‌وه .ده‌ی ئایا من به حه‌زی خۆم پێشمه‌رگه‌م؟ نا هاورێ یان میلله‌تێك چاوه‌ڕیی ئێمه‌یه تا كه‌ی به غوروره‌وه بژین. ئێمه ئه‌سڵه‌ن كوردستان‌مان له بیر چووه‌ته‌وه باشه تا كه‌ی. ئێمه زۆر قسه ده‌كه‌ین به‌ڵام كوا عه‌مه‌ڵ كردن به قسه‌كانمان ؟ تا كه‌ی خۆ ئه‌م شته‌ی ئێستا من ئه‌یڵێم شتێكی تازه نیه كه من یه‌كه‌م كه‌س بم كه باسی بكه‌م .به‌ڵام با به‌س بێت شۆعار، با ده‌ست پیێ بكه‌ین له خۆمانه‌وه چاكسازی .له روی ئێحساساتهوه قسه ناكه‌م به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ك چاوه‌ریێ ئێمه‌ن . خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ڵێن ئێمه كۆمه‌ڵه‌و دێموكڕاتو چی‌و چیمان هه‌یه ئه‌وان ئه‌ڵێن به‌یانی حیزبه‌كانمان موژده‌ی ئازادیمان بو ده‌هێننه‌وه ئه‌یتر نازانن به‌یانی گشتی دێنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند شتی هیچو پوچ ئه‌بێت به‌شه‌ڕیان . با ئێمه لێره كه مه‌جالمان هه‌یه به خۆمانا بینه‌وه به‌یانی درنگه هاورێ یان . من وه‌ك كوردێك یان هه‌ر جۆرێك كه‌بیری لێی ده‌كه‌نه‌وه تكاتان لێێ ده‌كه‌م با به‌س بێت شوعاری بێ عه‌مه‌ڵ.
دوژمنانی ئێمه پیان خۆشه هه‌موو حیزبه كوردیه كان له ناو بچن چ بگات به‌وه‌ی كه ببن به دووهه‌زار پارچه‌وه به‌ڵام ئێمه بۆ حه‌زی خۆمان ئاواته‌كانی دوژمنانمان وه‌دی ده‌هێنین . ئه‌ی باشه ئێمه نابێت بڵێن به‌و جۆره بیركردنه‌وه چه‌نێك له هاوولاتی یه‌كانمان به خۆمانه‌وه ده‌سوتێنین . ئه‌ی ئێوه‌ی سه‌ركرده نازانن به‌م كاره‌تان چه‌نها كه‌سی به باوه‌ری خوتان له ده‌ست دا به‌م یهكنهبونهتان،و چه‌نها ئازیز له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه جیابونه‌وه چوون به‌لای ژیانی خۆیانه‌وه؟ له راستی دا من ئه‌مه‌وێت به‌م قسانه‌م دڵتان بته‌زێنم تا به خۆتانا بێنه‌وه ، دوایيش ئه‌ڵێن كێشه‌ی سیاسیمان هه‌بوو بۆیه جیا بوینه‌ته‌وه ئه‌یتر ددان نانین به كێشه‌كانی خۆمانا كه ئه‌م جیا بونه‌وانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بون .
به ئومیدی ئه‌و رۆژه‌ی كه كۆمهڵهكانو دێموكراته‌كان یكبگرنو زوو به‌ره‌ی كوردستانی پێك بینن به هیوای ئه‌و رۆژه.
با ئێمه‌ی كورد وه‌ك سه‌مای كورد وا بین به‌ڵام له‌سه‌ر سه‌رچۆپی شه‌ڕ نه‌كه‌ین.
_______________________________
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده

