هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رزگاری و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری كوردانی رۆژئاوا له‌وه‌دایه‌ كه‌ خاوه‌نی گوتاری خۆیان بن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_rojawa_2به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئاستێكی به‌رز و به‌ریندا بڵێسه‌ی سه‌ند و بووه‌ هۆی گۆڕانێكی به‌رین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا باهۆزی ئه‌م گۆرانكاریانه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی گۆڕی، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ركوت و سه‌ڕه‌ڕۆی له‌ راده‌به‌ده‌ری رێژیمه‌ تۆتالیتاره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه‌ زۆربه‌یان پتر له‌ سی چل ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه‌ و به‌ درێژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پێشیان له‌ هه‌موو رێگایه‌ك گرتووه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره‌ بیروڕایه‌كی جیاواز. به‌ گه‌یشتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ گۆڕانكاریه‌ بۆ وڵاتی سووریه‌، رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ ده‌ستی دایه‌ سه‌ركوتێكی بێ به‌زییانه‌ و له‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی عه‌سكه‌ریش كه‌ڵك وه‌رگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی به‌م ده‌نگه‌ ماف خۆازانه‌ بێنێ ئیدی خافڵ له‌وه‌ی كه‌ ناكرێ به‌و جۆره‌ كه‌ره‌سه‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ پێش به‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌رین و مه‌زنه‌ بگیردرێ كه‌ ته‌واوی ناوچه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام رێژیمی سووریه‌ له‌ژێركاریگه‌ری و هاندانی به‌رپرسانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ركوتی خه‌ڵك و به‌م جۆره‌ش كۆده‌نگیه‌كی گشتی و نێونه‌ته‌وه‌ی و ناوچه‌ی دژی خۆی هێنایه‌ ئاراوه‌ و هه‌نگاوی نا به‌ره‌و له‌ ناوچوون و رووخان كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌م زووانه‌ حكومه‌تی به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و بۆ هه‌میشه‌ بڕواته‌ نێو زبڵدانی مێژووه‌وه‌. به‌ خۆشیه‌وه‌ له‌م رووداوانه‌ی دوای له‌ سووریه‌ كورده‌كان زۆر چالاك و كاریگه‌رانه‌ به‌شداریان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ له‌ به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری رۆڵی كوردان له‌ گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی سووریه‌ هه‌یه‌. گرینگتر له‌ هه‌مووی به‌شداری چالاكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی سووریه‌ له‌ دانیشتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كاندایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ كوردی رۆژئاواش هاتووه‌ته‌ نێو كێشماكێشه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گرینگه‌ و چاره‌نووسسازه‌ بۆ كوردانی رۆژئاوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی گوتاری خۆیان بن نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ كۆپی له‌ گوتاری لایه‌ن یان به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكه‌ن و بچنه‌ ژێر كاریگه‌ری وانه‌وه‌ هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له‌ بیر بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی مێژوویه‌ كه‌ بۆیان ره‌خساوه‌ بۆیه‌ ده‌بێ به‌ ته‌واوی هێزه‌وه‌ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن و به‌ قازانجی نه‌ته‌وه‌ی بیقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بێ ئه‌زموونی شۆڕشی 1979ی براكورده‌كانی خۆیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی براكورده‌كانیان له‌ باشووری كوردستان له‌ راپه‌ڕینی 1991ی زایینی به‌ جوانی له‌ به‌رچاو بگرن تاكوو هه‌ڵه‌كانی وان دووپات نه‌كه‌نه‌وه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1262
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy