هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له: رێژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی‌ كیمیايی‌ به‌كار هێنا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shimyaey_sirya_2به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 31ی‌ پووشپه‌ڕ، ۲۱ ژوئیه‌ی‌ ۲۰۱۲ رێژیمی‌ دیكتاتۆری‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ شاری‌ "دیرزور" به‌ دژی‌ هاووڵاتیانی‌ سڤیلی‌ خۆی‌ چه‌كی‌ كیمیای‌ به‌كار هێناوه.

به‌پێی‌ ئه‌و فیلمه‌ی‌ كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كه‌وتووه‌، ده‌یان كه‌س چه‌كی‌ كیمیاییان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دان. هه‌تا ئێستا راده‌ی‌ كوژران‌و برینداران به‌هۆی‌ ئه‌و چه‌كه‌وه‌ روون نیه.

شایانی‌ باسه‌ پێشتر به‌رپرسانی‌ ئامریكایی‌‌و ئیسرائیلی‌‌و ئورووپایی‌ له‌مه‌ڕ به‌كار هێنلانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ هۆشدارییان دابوو‌و هه‌روه‌ها نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستی‌ حیزبوڵڵای‌ لوبنان‌و گرووپه‌كانی‌ دژی‌ ئیسرائیل.

پێویسته‌ بگوترێ‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی‌ سووریا رزگار كراوه‌‌و به‌شار ئه‌سه‌دی‌ دیكتاتۆریش دیمه‌شقی‌ پێته‌ختی‌ به‌جێ‌ هێشتووه‌‌و زۆربه‌ی‌ وڵات له‌ژێر ده‌ست هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆن دان، به‌ڵام به‌رگری‌ هێزه‌كانی‌ رێژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ پشتیوانی‌ سپاسی‌ پاسدارانی‌ رێژیمی‌ دیكتاتۆری‌ ئێران به‌رده‌وامه‌‌و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ قاسم سلێمانی‌ به‌رپرسی‌ سپاسی‌ قودسی‌ ئێرانیش له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژرابێ.

فیلمی‌ به‌ركه‌وتووانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ نه‌خۆشخانه:



ArtCreative Design and Custom coding

&feature">     


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1813
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy