ماوه‌یه‌ك بوو بڕیارم دابوو له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشوومدا بۆم هاتنه پێش‌و باسی گروپی ههڵوێستو ره‌وتی په‌یوه‌ستبوونه‌وه به(حدكا)و دژكرده‌وه نامهعریفییهكانی هاوڕێیانی پێشووم هیچ نهڵێمو هیچ نه‌نووسم، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه گرژییه‌كان كه‌م بكرێنهوهوو بواری لێكنێزیكبوونهوه بۆ یه‌كریزی خه‌وشدار نه‌بێت، به‌ڵام مخابن كه به‌رپرسه قهیرانزییهكانی ئه‌و هاوڕێیانه، هه‌رجارو به‌چه‌شنێك ئاژاوه‌یه‌كی نوێ ده‌نێنه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و ئاڵوزی درووست كردنانه هه‌ر چه‌شنه ئه‌گه‌رێكی لێكنێزیكبوونهوهو یه‌كریزی له‌بار به‌رن. له‌ماوه‌ی دوای پهیوهستبوونهوهمان به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به تایبه‌تی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی فه‌یسبووك له لایه‌ن ئهندامانو كه‌سانه‌ی سه‌ر به هاوڕێیانی پێشوومه‌وه گه‌ڵێك بێ‌رێزی‌و قسه‌ی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر به‌خۆمو بنه‌ماڵه‌كه‌م كرد‌و ده‌ریانخست كه له قوتابخانه‌ی پیرانی بهتهدبیردا چ وانهگهڵێك ده‌وترێته‌وه‌و چ قوتابیانێك په‌روه‌رده كراون، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و بێرێزییانه هیچ وڵامێكم نه‌داوه‌و فارس گوته‌نی، وتم ( جواب ابلهان خاموشی است) ره‌نگه كه‌سانێك وابیربكه‌نه‌وه كه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی نه‌زانه‌و پێوه‌ندی به سیاسهتو لوژێكی گشتی جهمعهكهوه نیه، راستییه‌كه‌ی منیش پێم‌خۆش بوو وابێ، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و بێرێزییانه هه‌موو به‌شێكن له سیناریۆیه‌كی له‌سه‌ره‌وه داڕێژراو كه مه‌به‌ستیان وه‌ده‌نگ هێنانی من‌و كێشه خولقاندنه. دوایین به‌ڵگه‌شم بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه ئه‌و كێشه‌یه كه شه‌وی رابردوو واته 30/4/1391ی هه‌تاوی له كه‌مپی ئامریه بۆیان هێنامه پێش.
شه‌وی رابردوو (30/4/1391) نزیك كاتژمێر 7:30 یا 8 ی ئێواره له كاتێكدا له‌گه‌ڵ كاك مهعتهسهم نوورانی(خه‌زوورم)و منداڵه‌كه‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خۆم له ئامریه پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌و جه‌معه له پرسگه رێ‌یان لێگرتمو نه‌یانهێشت بچمه‌وه ماڵی خۆم كه له‌و كهمپهدایه. ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تا نه‌یانده‌هێشت منداڵه‌كه‌شم به‌رمه‌وه بۆ دایكی‌و ناچار بووم به ته‌له‌فوون خێزانم بانگ كردووه بهرپرسگهو منداڵه‌كه‌م پێسپارد. ئه‌م كێشه‌یه تا نزیك كاتژمێر 11ی شه‌وی خایاند‌و خه‌زووریشم كه میوانی ئێمه بوو به ناچاری بۆ ماڵی خۆی گه‌ڕایه‌وه.
بهڵگاندنیشیان بۆ ئه‌م بێرێزیكردنه ئه‌وه بوو كه تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه نهماویو ده‌بێ ماڵه‌كه‌ت راگویزیو ناهێلین بچێهوه نێو ئه‌و خانووه. ئه‌م كیشه‌یه به هاتنی هێزه‌كانی ئاسایشی كۆیه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆ خانووهكهمو بۆ لای ژن‌و منداڵه‌كه‌م كه به چه‌شنێك ده‌كرێ بڵێیم به بارمتهگیرا بوون، به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتایی پێهات تا دواتر بزانین چێ لێ دێت.
به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كیشه‌یه 2 خاڵی جێگای سه‌رنج هه‌یه، كه به كورتی ئاماژه‌یان پێده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به هه‌ڵگری گوتاری پێكهوههڵكردنو لێكنزیكبوونه‌وه ده‌زانن چۆنه كه بوونی بنه‌ماڵه‌یه‌كی غه‌یری خۆیان پێ ته‌حه‌موول ناكرێ؟ كه‌چی ئه‌و لایه‌نه(حدكا)ی كه ئه‌وان به لایه‌نی توندوتیژو دژ به ئاشتی ناوی ده‌به‌ن نزیك به 50 بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان له كه‌مپی ئازادی ته‌حه‌مول دهكاتو نه‌ك هه‌ر بێرێزیشیان پێناكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ندێك خزمه‌تگوزرای وه‌ك ئاو‌و برقیشیان بۆ دابین كردوون.
دووهه‌م: هه‌رچه‌ند به هاتنی هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و كیشه‌یه كۆتایی پێهات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌كانی كێشه‌كه‌وه ئاسایش‌و لایه‌نی پێوه‌ندیداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كرانه‌وه، كه‌چی پاش نزیك به 2 كاتژمێر به پیری كیشهكهوه هاتنو وه‌ك پێویست لهچارهسهركردنیدا شێلگیر نه‌بوون. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم كه له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌و چه‌شنه‌دا هه‌ر چه‌شنه كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به دوور نیه كه رووداوی ناخۆش‌و نه‌خوازراوی لێبكه‌وێته‌وه.
له كۆتاییدا پێم خۆشه ئه‌وه‌نده بڵێم كه نه وه‌ك خۆم‌و دڵنیاشم نه وه‌ك حیزبه‌كه‌م نه‌خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره كێشانهینو نه به قازانجی پرۆسه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌و یه‌كریزی ده‌زانین، به‌ڵكوو پێمان وایه ئه‌و جۆره كردارانه به‌رهه‌می ئه‌و جۆره بیر كردنهوانهیه كه هه‌ر رۆژی یه‌كه‌م، جیابوونه‌وه‌كه‌ی خولقاندو ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی له‌و دۆخه‌دا ده‌بینێته‌وه. پڕدڵنیاشم كه زۆربه‌ی به‌ده‌نی ئه‌و جه‌معه‌و كادروپێشمهرگهكانی خوازیاری یهكریزینو حه‌ز به‌و ئاژاوهگێریو شهڕفرۆشییانه ناكه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌مه سیاسه‌تی رێبه‌رانی دیار‌و نادیاری ئه‌و هاوڕێیانه‌یه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانیشیان تووشی هه‌ڵه‌و ههڵسووكوتی ناله‌بار ده‌كات.
هیوادارم كه ئه‌و هاوڕێیانه به گشتی بهخۆدابێنهوهو له باتی ئه‌و كردوه دوژمن په‌سندانه رێگای لێكنزیكبوونه‌وه‌و یه‌كریزی هه‌ڵبژێرن. یا لانیكه‌م كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانیان به هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی خۆیان بۆ یه‌كریزی، سهركردایهتییهكهشیان ناچار له قبوولی ویستی خه‌ڵكی كورد‌و دڵسۆزانی دێموكرات بكه‌ن.


نووسراوه له لایه‌ن بوکانی, July 23, 2012
کاکه جه نابت هه ر قسه له قسه لوکی منداله ورکه یه ک ده که ی که له سه ر توری فیس بووک دانراوه
قه ت قسه یه ک له سه ر قسه کانی کاک بابا عه لی میهر پرور ناکه یی؟
دواتر بو قسه له سه‌ر 200 که سه که ی دوای خوت ناکه ی
هه روه ها ناو ی ئه و که سانه ی له لیسته که تدا بوون دواتر درویان له گه ل کردی و نه هاتن بو وه لا میک ناده یه وه.
تو کاتیک ولامی ئه م پرسیارانه بده یه وه .دلی دوستانت شاد ده بن و دوژمنایش با بمرن پیی؟
چاوه ریی ئه م وه لا ما نه م. کاک رامبود قسه هه زار ه دوانی به کاره کاکی برا.
نووسراوه له لایه‌ن سنه25, July 22, 2012
نووسراوه له لایه‌ن osman, July 22, 2012
نووسراوه له لایه‌ن محەمەد, July 22, 2012
نووسراوه له لایه‌ن محەمەد, July 22, 2012
نووسراوه له لایه‌ن baran, July 21, 2012
تێبێنیی "هه‌ڵۆی كوردستان": خوێنه‌ری به‌ڕێز، بۆچوونێك كه هه‌ڵگری سووكایه‌تی‌و قسه‌ی ناشیرین بێت بڵاو ناكرێته‌وه.. هیوادارین كه‌سایه‌تی خۆت‌و خه‌ڵك بپارێزی.
نووسراوه له لایه‌ن ئەحمەد جاش کوژ, July 21, 2012
تێبێنیى "هه‌ڵۆی كوردستان": خوێنه‌ری به‌ڕێز، بۆچوونێك كه هه‌ڵگری سووكایه‌تی‌و قسه‌ی ناشیرین بێت بڵاو ناكرێته‌وه.. هیوادارین كه‌سایه‌تی خۆت‌و خه‌ڵك بپارێزی.
نووسراوه له لایه‌ن salah sadbary, July 21, 2012
ئه‌وه زۆر خراپ له سه‌ری ئه‌و براده‌رانه‌دا ده‌شكێته‌وه له بیر‌و رای گشتی خه‌ڵكی كوردستاندا.
مه‌سه‌له‌ی ماڵ و نیشته‌جێ بوون مهوزووعێكی ئینسانی و ئه‌خلاقیه و ده‌ركردنی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه زۆر زیان به كاك خالید و مامۆستا ده‌گه‌یه‌نێ له ناو خه‌ڵكدا.
من هیچ پێوه‌ندییه‌كم به‌و حیزبه‌وه نییه به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هاورێ بووین بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ زۆر زۆرم پێ ناخۆشه كه ئه‌و بابه‌ته ده‌بیستم.
ئه‌گه‌ر كاك مسته‌فای هیجریش ئه‌وه بكات من پێم كارێكی هه‌ڵه‌یه و دووره له ره‌وشتی به‌رز.
به راستی کاک رامبود که م لوتفی ده که ی برای به ریز کی بو مه دره سه ی منداله کانی دو لایه نی دیموکراتی ئیجبار ده کرد جودا ببیته وه.؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
باس له ته حه مول ده که ی
ک‌یی بو نه یده هیشت سمایل سه رده شتی له گورستانی شه هیدان بنیژری تو خوا کاکه بریک به م قسانه ی خوت دا وه ره وه. ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟