هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

داخوا سووریه‌‌و حیزبوڵڵا هه‌وڵی به‌كارهێنانی چه‌كووچۆڵی كیمیایی ده‌ده‌ن؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hezbolla_-_iran_2له‌ درێژه‌ی به‌رده‌وامبوونی بارودۆخی قه‌یراناوی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری دانراوی به‌عسی سووریه‌، رزگاركردنی باژێره‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی وڵات له‌ لایه‌ن هێزی چڤاكه‌وه‌‌و به‌هێزتر بوونی ئه‌گه‌ری رووخانی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئه‌سه‌د له‌ ئاكامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی، وای كردووه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی چه‌كووچۆڵه‌ كیمیایی‌و میكرۆبیه‌كانی سووریه‌‌و ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كووچۆڵه‌ به‌ حیزبۆڵای لوبنان ده‌رببڕێ.

 چونكه‌ به‌ پێى لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسانی ئه‌منی‌و عه‌سكه‌ری ئیسرائیل: "بارودۆخی سووریه‌ هێشتا هه‌ر قه‌یراناویه‌‌و ئیسرائیلیش ته‌واوی ئه‌وشتانه‌ كه‌ له‌ سنووری باكووری خۆی رووده‌دا به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ سه‌یری ده‌كا‌و ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌كووچۆڵه‌ قه‌ده‌غه‌كراوو كیمیایه‌كانی سوریه‌ كه‌وێته‌ ده‌ستی حیزبۆڵای لوبنان."

 چووونكه‌ رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی"وال ئستریت ژۆرناڵ" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش نووسیبووی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست نیشانی كردووه‌ كه‌ سووریه‌ بڕێكی زۆر گازی خردل ئیكس ـ 7‌و سارین‌و بڕێكی زۆر مووشه‌كی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.

به‌ وته‌ی هێندێ سه‌رچاوه‌ش له‌ ئیسرائیله‌وه‌، ره‌نگه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌شێك له‌م چه‌كووچۆڵه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی سووریه‌ كه‌وتبێته‌ ده‌ستی حیزبۆڵا به‌ڵام رێژه‌كه‌ی نازانرێت.

پرسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داخوا سووریه‌‌و حیزبوڵا كه‌ سوور سوور ده‌زانن كه‌ زه‌نگی مه‌رگیان لێ دراوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌كار هێنانی ئه‌و چه‌كوچۆڵانه‌و به‌ وته‌یه‌كی دیكه‌ ئۆپراسیۆنی ئینتیحاری كه‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌یان بووه‌‌و به‌رده‌وام پڕۆپاگه‌نده‌شیان بۆ ئه‌و جۆره‌ كاره‌ قیزه‌ونه‌ تیرۆریستیه‌كردووه‌ به‌كار دێنن؟ چونكه‌ ئه‌وان چاك ده‌زانن كه‌ هیچ داهاتوویه‌كی گه‌شیان له‌ پێشدا نیه‌ به‌ڵام داخوا سیاسه‌تی زه‌وی سووتاو ده‌گرنه‌ پێش تاكوو فارس گوته‌نی "بعد مرگ من دنیا چه‌ دریا چه‌ سراب" هه‌روه‌ها رێژیمی كۆماری ئیسلامیش كه‌ چاك ده‌زانێ كه‌ به‌ له‌ ناوچوونی هاوپه‌یمانه‌ ستراتێژیه‌كه‌ی ده‌ست به‌جێ كوڕه‌ گوێ له‌مست‌و پیاوكوژه‌كه‌شی واته‌ حیزبوڵا ئیدی ناتوانێ به‌كار بێنێ چونكه‌ بوونی ئه‌ویش له‌ مه‌ترسی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها ئیدی ئه‌م جار ئه‌م رووداوانه‌ به‌رۆكی خۆیشی ده‌گرێته‌وه‌ بۆیه‌ بێ گومان به‌رپرسانی رێژیمی ئێران پێيان خۆشه‌ كه‌ سوریه‌‌و حیزبوڵڵا ئه‌و چه‌كانه‌ دژی ئیسرائیل به‌كار بێنن چونكه‌ هه‌رچی ناوچه‌ ئاڵۆزتر بێ به‌ قازانجی كۆماری ئیسلامیه.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1284
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy