له 23 مین ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتور قاسملوو رێژیمی ئێران بۆ دووهه‌مین ساڵ ته‌له‌ڤزیۆنی تێشک و رادیۆکه‌ی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێرانیان ڕاگرت و بێده‌نگيان کرد.
شاهۆ حوسه‌ينی به‌رپرسی تێشک تیڤی و پهيوهندیهکانی ده‌روه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانزانی و پێشبینمان ده‌کرد که کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا تهلهڤزیۆنهكهمان به‌ڵکۆ بۆ هه‌موو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانمان پارازیت ساز ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران به خه‌ڵك نهگاتو هه‌روه‌ها کاک شاهۆ ده‌ڵێت ساڵی پار ئه‌م پارازیته زۆر توندتر بوو.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له رێگای كلیك كردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه كه ماوه‌كه‌ی 5 خولهكو 13 چركه‌یه:
Download
Name
Play
Size
Length
shaho hoseni - VOA - TISHK
2.4 MB
5:13 min

