دوكتور مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامی پارلمانی عێراق له په‌یامێكدا داوای كردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بێ هیچ شهرتو مه‌رجێك كه‌بوودوه‌ند ئازاد بكات.
ده‌قی په‌يامه‌كه‌ی دوكتور مه‌حموود عوسمان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مروڤی كوردستان (RMMK) ,و سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه كه 5 ساڵ له‌مه‌و پێش ته‌نیاو ته‌نیا له‌به‌ر داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ‌و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی دهستبهرسهرو زیندانی كرا، ماوه‌ی نزیك له دوو مانگه به هۆی رێگه پێنه‌دانی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین بۆ دیتنی كوڕه نه‌خۆشه‌كه‌ی خۆی (پژمان كه‌بوودوه‌ند) مانی له خواردن گرتووه،و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌ندروستی ناوبراو به هۆی ئه‌م مانگرتنه روو له خراپی كردووه‌و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی دههرهكی بگوازرێته‌وه.
بۆیه ئێمه سه‌ره‌رای پشتگیریكردن له داوا ره‌واكانی كه‌بوودوه‌ند، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین كه به زووترین كات‌و بێ هیچ شهرتو مه‌رجێك ناوبراو ئازاد بكات‌و هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو رێكخراوه‌و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ‌و لایه‌نگرانی مرۆڤایهتیو ئازادی ده‌كه‌ین كه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان وه‌گه‌ر بخه‌ن بۆ ئازادی محه‌ممه‌د سه‌دیق كهبوودوهندو ئه‌وانه‌ی لهسهردهربڕینی بیر‌ورا گیراون.

