كۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی خه‌ڵكی كوردستان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و كه‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌كان!
ئه‌ندامانی به‌وره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو، له هێندێك بواره‌وه باشتر له رابردووش، شاهیدی تێكۆشانی بوێرانه‌و هه‌ڵوێستی نهتهوهییو ژیرانه‌تان بوو. ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕای په‌له‌قاژه له راده‌به‌ده‌ره‌كانی رێژیم له هه‌ڕه‌شه‌كردن له بازاڕییه‌كان، پارازیت خستنه سه‌ر كاناڵی ماهواره‌یی تیشك، بانگكردنی ژماره‌یه‌ك له لاوانی نیشتمانپهروهرو هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان، هێنانی هێزێكی زۆر‌و پۆشته‌و په‌رداخته‌ی رێژیم بۆ چاوترسێنكردنی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه تهبلیغییهكانو هه‌روه‌ها پێشگیری له داخستنی دووكان‌و بازاڕ له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، 22هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆركرانی رێبه‌ری ناودارو بلیمه‌تی كورد، د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، دووكان‌و بازاڕی به‌شێك له شاره‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داخران‌و چالاكییه ته‌بلیغییه‌كان له مانگی پووشپه‌ڕدا پانتاییه‌كی زیاتر له ساڵانی رابردووی به خۆیه‌وه گرتبوو.
باقی خاڵه ده‌ستنیشان كراوه‌كانی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلات وه‌ك نه‌هاتنی خه‌ڵكی گونده‌كان بۆ شار، له به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی‌و به‌كاربردنی ره‌نگی ئاویی ئاسمانی‌و كوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌كان له كاتژمێر 10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی 3 خولهكو هه‌روه‌ها كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به 22ی پووشپه‌ڕ زۆر به باشی به‌ڕێوه چوون.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئێوه له سه‌فی یهكگرتووو به به‌شداریی هه‌موو چین‌و توێژه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیروڕای جیاواز‌و به بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی رێژیم له پانۆرامایه‌كی بێوێنه‌دا سه‌لماندتان كه هیچ هێزێك توانای پێش‌گرتن به ئیراده‌ی گه‌لی نیه‌و گه‌ل به یه‌كگرتوویی‌و یه‌كده‌نگی ده‌توانێ بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا رابوه‌ستێ‌و له‌و مه‌یدانه‌شدا سه‌ر بكه‌وێ.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بانگه‌وازه ئازایانهكهی به‌ندكراوی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ، محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، به‌رپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤ له كوردستان بوو سه‌باره‌ت به ناودێركردنی ئه‌و رۆژه به رۆژی خه‌بات له دژی تیرۆریزمی دهوڵهتیو پشتگیری كردنی زۆر رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی له‌م بانگه‌وازه كه جێگای دهستخۆشیو ئافه‌رین پێگوتنه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه كه رێژیم ته‌نانه‌ت به زیندانی كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌یتوانیوه به سه‌ر ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی به‌ندییه سیاسیه‌كاندا زاڵ بێت‌و له راستیدا خه‌باتكارانی رێگای ئازادیی گه‌له‌كه‌مان نه‌ك زیندان چۆكی پێ دا نه‌داون به‌ڵكوو زیندانیان كردووه‌ته سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی خه‌بات له پێناو ئازادی‌و مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا كه ئه‌مه جێگای شانازییه‌و گوڕوتین دانێكی زیاتره به خه‌بات.
دوایین په‌له‌قاژه‌و پیلانی رێژیم بۆ پێشگیریكردن له به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنه گشتییه‌كان ناردنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی پارازیت بوو بۆ سه‌ر فرێكانسی تیشك له ماهواره‌ی هاتبێرد، ته‌شویش خستنه سه‌ر هێڵه‌كانی تهلهفوونی تیشك‌و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب‌و هێرش كردنه سه‌ر سایته‌كانی حیزب كه به خۆشییه‌وه له هه‌ڵوێستێكی نهتهوهییو ژیرانه‌دا ئه‌م پیلانه‌ش تێك شكێندرا.
خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و چاونه‌ترسی كوردستان!
ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئازایانه‌ی ئێوه بێگومان له مێژووی خه‌باتی پڕ له حه‌ماسه‌و فیداكاریی گه‌له‌كه‌ماندا به خه‌تی زێڕین تۆمار ده‌كرێ‌و ده‌بێته رێ پیشاندهرێكیش بۆ خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادی‌و دێموكراسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌رانبه‌ر وره‌ی پۆڵایین‌و ئیراده‌ی به‌هێزو یه‌كگرتووی خهباتكارانهتاندا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش دادهنوێنێو پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌تان لێدهكاو ئافهرینو سه‌د ئافه‌رین ده‌نێرێ بۆ بازاڕییه خهباتگێڕو نهبهزهكانو هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه هه‌ركام له جێگای خۆیاندا له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا شوێندانه‌ر بوون.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلات
23ی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی
به‌رانبه‌ر به 14ی جولای 2011ی زایینی

