داواکاری بۆ رزگاركردنی گیانی باوكی مافی مرۆڤی كوردستان
هه‌روا که ئاگادارن به‌ڕێز کاک سدیق که‌بودوه‌ند سهرۆکو دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه له چاڵه ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ژێر ئهشکهنجهدایهو ماوه‌ی زیاتر له 51 ڕۆژه مانی له خواردن گرتوه‌و ئێستا له حاڵه‌تێکی جه‌سته‌یی زۆر مه‌ترسیدارو ناخۆشدایه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه که ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به داخه‌وه تا ئێستا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردوه.
له ڕێگای ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"ـه‌وه که هه‌ر ده‌م له خزمه‌ت بیروڕای ئازاددایهو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چرای ڕێگایه‌تی، داوا له سه‌رۆک خێڵه‌کان ده‌که‌م حاڵی کاک سدیق که‌بودوه‌ند له‌وه‌ی که هه‌یه خراپتری مهکهنو به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تی‌و ناوده‌ركردنی خۆتان، کاک سدیق به‌کار مههێننو زهعفو كێشه‌كانتان به کاک سدیق مه‌شارنه‌وه. به ده‌ركردنی به‌ناو بانگه‌وازی به‌په‌له یان گۆڕینی وێنه‌ی فهیسبووكهكان به وێنه‌ی كاك سدیق گیانی ئه‌و تێكۆشه‌ره رزگار نابێ‌و به‌جێی قسه كرده‌وه له خۆتان نیشان دهنو هه‌وڵی جیددی بۆ بده‌ن.
پێویسته حیزبه ره‌سه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه جموجۆڵ تا رێژیم تێ بگا كه هه‌موو كوردستان پشتیوانی كهبوودوهندهو ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كه‌بوودوه‌ند جێبه‌جێ نه‌كرێ ئه‌وه رێژیم له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو كوردستانیانی نیشتمان په‌روه‌ر له سه‌رتاسه‌ری دونیا به خۆپیشاندان له به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی ئێران‌و وه‌زاره‌تخانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌و رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤـ، ده‌نگی ئه‌و زیندانییه خۆڕاگره به گوێی جیهانیان رابگهیهننو به پشتیوانی به‌رینی خۆیان، وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ناچار بكه‌ن كه رێژیمی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن كه سدیق كه‌بوودوه‌ند له به‌ندیخانه ئازاد بكرێ.
هیوادارم هه‌تا دره‌نگی نه‌کردوه له خه‌و راپه‌ڕین.

