ئه‌گه‌رچی كورده‌كانی سووریا له ئێستادا زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌ژێر كوشت‌و بڕی رێژیمی داگیركه‌ری به‌شار ئه‌سه‌ددا هه‌ن به‌ڵام به یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملوو سه‌لماندیان كه سنووری دهستكردو چهكو كوشتن‌و بڕین ناتوانێ هاوپێوه‌ندی‌و هاوخه‌باتی له‌نێو كورده‌كاندا لاواز بكات.
شایانی باسه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە پێچەوانە ساڵانی رابردوو داوای مانگرتنی گشتی لە خەڵکی کوردستان نەکرد بە هۆی ئەوەی کە هێزێکی زۆر‌و پڕ چەکی داگیرکەری بە خوێنی کورد تینوو لە شارەکانی غەیری کورد بەرەو کوردستان نێردرابوون و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەرچشنە مانگرتن و نارەزایەتی دەربڕینێک بوون، به‌ڵام كوردانی رۆژهه‌ڵات هه‌ركام به‌پێی توانا به شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی دوكتور قاسملوویان به‌رز راگرتووه‌و ته‌نانه‌ت له زۆر شوێنیش هێندێك له دووكانداران، بوێرانه دووكانه‌كانی خۆیان له 22ی پووشپه‌ڕدا نه‌كرده‌وه‌و له مانگرتندا بوون‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌یان وێنه به ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ناردنی شه‌پۆلی پارازیت له ناوخۆی ئێران و کوردستان هه‌ر وه‌كوو ساڵی پار پێشی به وه‌شانی ته‌له‌ڤزیۆنی TISHK، زمانحاڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران گرت.
دوكتور قاسملوو، سكرتێری ئه‌وكاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له 13/7/1989 له ڤیه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی تیرۆر كراو‌و ئه‌مساڵ له 23هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆربوونی ئه‌و نه‌مره‌دا له ده‌یان شوێنی باشووری كوردستان‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌و سمینار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو گیراوه‌و به‌رده‌وامیش له شوێنه جیاجیاكان درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له چه‌ندین رۆژ پێشه‌وه له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رێبوارانی رێبازی دوكتور قاسملوو له هه‌موو شار‌و ناوچه‌كان تراكت‌و پووستێڕی پێوه‌ندیدار به 22ی پووشپه‌ڕیان بڵاو كرده‌وه كه ئه‌م تراكت‌و پووستێڕانه له لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ئاماده كرابوو.

