له‌م ڕۆژانه ی دوایی دا چه‌ند نووسراوەیەکی قیزه‌ون‌و گێره شێوێنانه، له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ری کوردی دەرکەوتن کە گوایە نامەی بەرپرسێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵاتن بۆ سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە!
هه‌ر چه‌ند ناوی من نەهاتوو، به‌ڵام به هۆی چه‌ند شتێکی وه‌ک : له کام وڵات دهژیو به‌رپرسیاره‌تیی چیه،و زانیاری له‌سه‌ر منداڵان‌و شێوه‌ی کاره‌کانیان، ئه‌م گومانەی دروست کردووە که گوایه ئه‌م نامانه له لایەن منه‌وه بۆ سکرتێری گشتیی حیزب، بەڕیز کاک مسته‌فا هیجری نووسراون!
پێوسته وێڕای ئیدانه کردنی ئه‌م کاره دوور لە ئەخلاقیانەی ڕاگەیاندن، رابگه‌یه‌نم که ئه‌مه کۆمه‌ڵێک بوختان‌و ئاژاوه گێریو نەپاراستنی ئەخلاقی ڕاگەیاندنن، که زۆر جاران دژی ئه‌فرادی حیزبی،و دردۆنگ کردنی هه‌ندێک که‌سی ساویلکه‌وه که‌ڵک له‌م شیوه کارانه وه‌رگیراوه. به تایبه‌ت له کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی گیرانی کۆنگره‌و کاته هه‌ستیاره‌کان دا.
له حیزبی دیمۆکرات دا ئازادیی ته‌واو بۆ ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاو ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کان دا نه‌هادینه کراون‌و هه‌ر که‌س ده‌توانێ بیر‌و رای خۆی به شێوه‌یه‌کی ئازاد ده‌رببرێ، بێ ئەوەی هیچ به‌ربه‌ستێک هەبێ.
کەوابوو پیویستیمان بە چات کردن لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی وەک فەیسبۆکو ....،و هێنانە گۆڕی بابەتی ناو خۆیی حیزب نیە، نە لە گەل سکرتێری گشتی‌و نە هیچ بەرپرسێکی دیکەی حیزب .
تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئەو شانۆسازیەیان دروست کردووە، بە هەرمەبەستێک بێ (دیارە بە مەبەستی ناپاک‌و ئاژاوەگێڕی یە) خۆیان سەردەمانێک لە ڕیزەکانی ئەم حیزبە دا بوون وشاهیدی بۆ ئەم ئیدیعایەم دەدەن، کە دێمۆکراسیی دەروون حیزبیلە نێو ڕیزەکانی ئەو حیزبە دا چەندە بەرفراوانە ؟
بۆیه وێرای ئیدانه کردنی ئه‌م ژار بڵاو کردنهوەیە، ڕاده‌گه‌یه‌نم که ئەو نووسراوانەی کە بڵاو کراونەتەوە، نە نووسراوەی منن، نە ئاگام لێیانەو نە ئەو جۆرە نووسراوانەم بۆ کاک مستەفا هیجری نووسیوە تا ئەویش وڵام بداتەوە .
هەر لێرەشەوە رادەگەیەنم کە لە مافی خۆم کەلک وەرگرمو ڕێگای یاسایی دەگرمە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسو لایەنانەی کە وەها ڕەفتارێکیان بە کار هێناوە.
زاهید کەریمی
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئوسترالیای PDKI
٥.٧.٢٠١٢

