هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌زۆر نووسینی‌ "تۆبه‌نامه‌" له‌ "حدك" به‌رده‌وامه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

tobanama_-_sasan_2به‌هۆی‌ ئه‌و كێشه‌‌و قه‌یرانانه‌ی‌ كه‌ "حدك" ــ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند ساڵ‌ پێش له‌ حدكا جوودا بوونه‌وه‌‌و به‌خۆیان ده‌ڵه‌ن حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان  ــ تووشی‌ بووه، ئه‌ندامه‌كانیان به‌رده‌وام وتاری‌ ره‌خنه‌ئامێز له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌‌و باسی‌ كێشه‌‌و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ "حدك" ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ بانگهێشتن‌و به‌زۆر نووسینی‌ تۆبه‌نامه‌ به‌و كه‌سانه‌‌و له‌ ئه‌گه‌ری‌ نه‌نووسینی‌ تۆبه‌نامه‌ له‌ رێكخراوه‌كه‌یان وه‌ده‌ریان ده‌نێن.

ئه‌م نووسینی‌ تۆبه‌نامه‌یه‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كردووه‌ كه‌ "گرووپی‌ هه‌ڵوێست" له‌ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا سه‌ری‌ هه‌ڵدا‌و له‌ ئاكامدا به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ كێشه‌كان ئه‌و گرووپه‌ تێكه‌ڵ‌ به‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بوونه‌وه‌. باقی‌ ره‌خنه‌گره‌كانیش به‌رده‌وام بۆ نووسینی‌ تۆبه‌نامه‌ بانگ ده‌كرێن‌و هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ ئارام ئیبراهیم خاس به‌هۆی‌ ئیمزانه‌كردنی‌ تۆبه‌نامه‌‌و پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌ نووسینه‌كانی‌، له‌و رێكخراوه‌ ده‌ركراو دوای‌ چه‌ند ساڵ‌ دابڕان گه‌ڕایه‌وه‌ ناو حیزب.

هه‌روه‌ها "ساسان جیهانی"یش به‌هۆی‌ نووسینی‌ بابه‌تێكی‌ ره‌خنه‌ئامێزه‌وه‌، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ رێكخراوه‌كه‌ی‌ بانگهێشت كراوه‌‌و پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نووسینه‌كانی‌ په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌‌و تۆبه‌نامه‌ ئیمزا نه‌كا ئه‌وه‌ ته‌نیا 10 رۆژ كاتی‌ هه‌یه‌ ماڵه‌كه‌ی‌ چۆڵ‌ بكا‌و چیتر بۆی‌ نیه‌ له‌وێ‌ بمێنێته‌وه‌.

ئێستا چاره‌نووسی‌ ناوبراو روون نیه‌‌و له‌وانه‌یه‌ ئه‌ویش وه‌كوو زۆر كه‌سی‌ دیكه‌ دوای‌ چه‌ند ساڵ‌ دابڕان بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرن.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌ زۆر كه‌سی‌ دیكه‌ش كه‌ به‌هۆی‌ جۆراوجۆر چه‌ند ساڵ‌ پێش له‌ حیزب دابڕابوون‌و ئێستا راستییه‌كانیان بۆ روون بۆته‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ جم‌و جۆڵ‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1771
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن ئیمامی زه‌مان, July 07, 2012
پێشکێش به‌ لاده‌رناسی بۆچوون نووس:

آب که‌ سربالا برود، قورباغه‌ هم ابوعطا میخونه‌!
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن لاده‌رناس, July 06, 2012
هر دم از اين باغ برى ميرسد
تازه تر از تازه ترى ميرسد

دست مريزاد حدك براى اين همه آزادى و دمكراسى در سازمانتان!!!

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy