هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سووریا په‌كه‌كه‌ له‌ دژی توركیا به‌كارده‌هێنێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pkk_-_suria_UN_2له‌ راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلیدا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌، سووریا ره‌گه‌زنامه‌ی هاوڵاتیبوون پێشكه‌ش به‌ كورده‌كان ده‌كات‌و رێگاش به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكی سووریا ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی توركیا ئه‌نجام بدات.

د.ئیلی كارمۆن، توێژه‌ری باڵا له‌ په‌یمانگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت "دوای چه‌ندین ساڵ له‌ نه‌بوونی هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوانیان، به‌شار ئه‌سه‌د جارێكی دیكه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی PKKی كردووه‌ بۆناو سووریا".

راپه‌ڕینی سووریا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دڕندانه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌ته‌ هۆى تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا، ته‌نانه‌ت هه‌تا لێواری پێكدادان پاڵی به‌ هه‌ردوولاناوه‌، گرژییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵكشانێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریا خرایه‌ خواره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاسمانی سووریای به‌زاندبوو. ئه‌وكاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌ڵامی سووریای دایه‌وه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێز به‌درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا، سووریاش به‌هه‌مان شێوه‌ 170 تانكی بۆ ناوچه‌كه‌ ره‌وانه‌ كرد.

سووریا و توركیا كه‌ ماوه‌ی 18ساڵ هاوپه‌یمانی یه‌كتر بوون، له‌ كۆتایى سه‌ده‌ى رابردوودا نزیك بوونه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی سه‌ربازی به‌هۆی پاڵپشتی سووریا له‌ PKK. سووریا تاوه‌كو كۆتایی ده‌ساڵى سه‌ده‌ی رابردوو به‌رده‌وام بوو له‌ خۆگرتنی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كاتێكیش توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی كرد، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌رمبووه‌وه‌‌و ئۆجه‌لانی ده‌ركرد‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ل توركیا مۆركرد.

خۆپیشاندانه‌كانی سووریا ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان له‌ پراكتیكدا به‌ره‌و نه‌هێشتن بردووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی سووریا سه‌ركردایه‌تی توركیا خێرا بووه‌ له‌ ئیدانه‌كردنی ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له‌ وڵاتى سووریا ئه‌نجام ده‌درێت. توركیا سنووری خۆی له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری سووری كردووه‌ته‌وه‌ و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ شۆڕشگێڕانی دژ به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دابین ده‌كات.

به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، له‌ كۆتایی ساڵی 2011 به‌شار ئه‌سه‌د 300 هه‌زار ناسنامه‌ی سووری به‌خشیوه‌ته‌ كورده‌كان‌و رێگه‌ی پێداون 6 قوتابخانه‌ی زمانی كوردی له‌ ناوچه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. له‌ رابردوودا قه‌ده‌غه‌ بوو كورد منداڵه‌كانیان فێری زمانی دایك بكه‌ن و ئاڵای خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌. سۆنه‌ر چاپتای، نووسه‌ری ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رژێمی دیمه‌شق وه‌ك هه‌وڵێك به‌ ئاراسته‌ی رازیكردنی یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی رژێم، واته‌ كورد، له‌ قه‌ڵه‌مده‌دات.

 له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌، ئه‌سه‌د رازیبووه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ نێو خاكی سووریا، چاپتای نووسیویه‌تی نزیكه‌ی 1500 بۆ 2000 گه‌ریلای PKK له‌ قه‌ندیله‌وه‌ به‌ره‌و سووریا رۆیشتوون.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی مایس، له‌ هێرشێكدا له‌سه‌ر سنووری سووریا 3 ئه‌فسه‌ری توركیا كوژران، وه‌زیری ناوخۆی توركیا بۆ (زه‌مان تایمز) گووتبووی "گرووپێكی تیرۆریستی كه‌ پێش ساڵێك له‌ ناوچه‌یه‌ بوونیان نه‌بووه‌ له‌وێ بینراون"، كارمۆن پێیوایه‌ PKK وه‌ك شمشێرێكی دووسه‌ره‌یه‌ هه‌م له‌ دژی توركیا‌و هه‌م بۆ ناوخۆی سووریا به‌ كار ده‌هێنرێت.

 له‌ راپۆرتێكی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران، PKK تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ ده‌ست هه‌بوون له‌ "تیرۆركردنی" ئه‌و سه‌ركرده‌ كوردانه‌ی ده‌یانه‌وێ بچنه‌ ریزی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار له‌ناو سووریا‌و دامركاندنی به‌رهه‌ڵستی دژ به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.

وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م پێشهاتانه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا سه‌رقاڵی گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر سنووری سووریادا.

 

_______________________________

تێبینی‌:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ــ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1232
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کۆژان, July 05, 2012
یاره‌بی به‌شتان هه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌ بیت باشه‌ ئیوه‌ به‌ راستی پیتان وایه‌ ئه‌م چه‌وشه‌کاریه‌ به‌ کویتان ده‌گه‌ینی به‌ریزان ئیوه‌ ده‌بی ئه‌وه‌ی بزانن که‌ ئیستا چ سه‌رده‌میکه‌ گه‌ل هه‌موولایه‌ك باش ناس ده‌کات ئه‌م په‌روپاگه‌ندانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی خه‌باتو تیکوشانی په‌که‌که‌دا کراوه‌ دژی په‌که‌که‌ به‌لام به‌ پیچه‌وانه‌ گه‌ل زیاتروه‌ زیاتر له‌و ریبازه‌ نیزیك بونه‌وه‌ وه‌ ئه‌م ریبازه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌ حالی گه‌شه‌و پیشکه‌وتندایه‌ ئه‌م شته‌ بی بنه‌مایانه‌ی ئیوه‌ هه‌ر بۆ خۆتان ده‌گه‌ریته‌وه‌ چونکه‌ گه‌ل له‌ ئیوه‌ باشتر ئاگاداری خه‌باتو تیکوشانی هه‌موو لایانه‌کانن ده‌زانن کی چیده‌کات به‌راستی ئه‌م نیوه‌تان خه‌سار کردوه‌ ده‌بو نیوتان له‌ خونابایه‌ ...
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌لاح, July 03, 2012
روی بابی درۆزن ره‌ش بێت
ناوی رۆژنامه‌کا بنوسه با باورتان پێ بکه‌ین
بژی کورد و کوردستان

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy