هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بانگەواز بۆ سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

bara_bewar_2جالاکانی کۆمەڵی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە ژێر گوشار و مەترسی دان و بۆ داکۆکی کردن لەو چالاکانەش کەمنین ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات داکۆکی لە مافەکانیان دەکەن و مەترسیەکانی سەر ژیانی جالاکوانانی ناوخۆی وڵات دەگەیەنە کۆر ۆ کۆمەڵە نێو دەوڵەتیەکان و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەهروژێنن.

ئەگەر چی تا ئێستا نەتوانراوە دەستەبەری ماف و ژیانی ئەو چالاکوانانە بکرێت کە لە ناوخۆی وڵات چالاکی دەکەن و بە سەدان کەسی چالاک بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بە دەیان کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و پەیوەندی بوون بە حیزب و رێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە. بەڵام توانرەوە لە رێگای جۆراوجۆرەوە و بە ئەرک و ماندوو بوونی چالاکانی سیاسی پەردە لەسەر زۆریەک لە تاوانە دژی مرۆڤیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدرێتەوە و رووی رەشی ئەو رژیمە بە جیهان بناسرێ.

گومان لەوەدا نییە چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی ( وەکوو کەسایەتی ) کاریگەریەکی بەرچاویان هەبووە له نيشاندانی ئەو روەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان، بەڵام ئەوەی کە کاریگەری هەبوە لەسەر باشتر ناساندن بیستنی دەنگی جالاکوانان ، یەک دەنگ نەبوون و یەک هەڵوێست نەبونیانە. تا ئێستا نەبینراوە کۆمەڵێک چالاکوان بە یەکەوە بەیان نامەیەکی هاوبەش لەسەر پرسێکی دیاریکراو دەربکەن و هەرکەسە و لە ئاستی خۆیەوە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی و وێبلاگ و میدیا جۆراوجۆرەکان لێدوانیان داوە، رەنگە هێندێک جار لێدوانەکان هاوشێوەی یەکتر بووبن و داکۆکی کردن بووبێ لەسەر پرسێکی دیاری کراو، بەڵام سەنگی بەیان نامەیەکی هاوبەشی چەند چالاکوانێک بە یەکەوە چەند ئەوەندەی لێدوانی پەرش و بڵاوە ، بۆیە پێویستە ئەوەی کە حیزبە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران بە گشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا نەیان کردوە، هەڵسوڕاوانی سیاسی ، ئەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبەکاندا چالاکن و وەکوو کەسایەتی سیاسی ناسراون، بە ئەنجامی بگەیەنن.

کۆبونەوە و دەرکردنی بەیانامەیەکی هاوبەش یەکریزی و یەکدەنگی چالاکانە و لە هەمان کاتدا زەروریەتی مێژوی و ئەرکێکی ئەخلاقیە لەسەرشانی هەموو چالاکێکی سیاسی و مەدەنی.

لەم سۆنگەیەوە داوا لە سەرجەم چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەم هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و ئەگەر حیزبەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەرکی خۆیان بۆ دروست کردنی بەرە بەجێ بگەیەنن ئەوە ئەوان دەست بخەنە دەستی یەکەوە و رێگا خۆشکەر بن بۆ دروستبوونی بەرەیەکی گەورەی نیشتیمانی.

لەگەڵ رێزمدا

بێوار ژیان

02/07/2012

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1119
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن داڵاهۆ, July 02, 2012
ئەم ماڵپەڕە لە لایەک باسی یەکگرتن دەکا و لە لایەکیش، بە دژی حیزبە کوردییەکان دەنووسێ. وا پێ دەچێ، بەڕێوەبەرێکی پرۆفێشناڵ و سەردەمیانەی نەبێ.

تێبینیی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان":
به‌ڕێز داڵاهۆ!
هیچ بابه‌تێك به‌ دژی‌ هیچ حیزبێك له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بڵاو نه‌بۆته‌وه‌. وا دیاره‌ جه‌نابت ره‌خنه‌‌و دژایه‌تی‌ لێك ناكه‌یته‌وه‌. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ دژی‌ رێژیمه‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت رێژیمی‌ ئێران بابه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌و هه‌موو بابه‌ته‌كانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورده‌. بابه‌ته‌كانیش ده‌رخه‌ری‌ بیروبۆچوونی‌ نووسه‌رانه‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌.

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy