په‌یامی به‌ڕێز دوكتور مه‌حموود عوسمان به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه له یادی شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ی نه‌مر، قاسملوو و هاوڕێكانی
سه‌ركرده‌ی نه‌مر قاسملوو شه‌هید كرا به غه‌در له ناو ژووری "گفتوگۆ" له‌گه‌ڵ رژیمی ئێران (13/7/1989) له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا قادری‌و د.فازڵ مه‌لا مه‌حموود له ڤیه‌ناو حكومه‌تی نه‌مسا به‌شداربوو له‌م تاوانه به ناردنه‌وه‌ی تاوانباران بهریِزهوه بۆ تاران له فرۆكه‌خانه‌وه، ئه‌مه به خراپترین شێوه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت حیساب ئه‌كرێت، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌م تاوانه گه‌وره‌یه نه‌كراوه، سیاسه‌تی دژایه‌تیی كورد به‌رده‌وامه‌و داواكانی به به‌كارهێنانی زۆر‌و هه‌ڵواسینی چالاكوانان‌و شێوه‌ی تری كپكردنی نایاسایی‌و ناشه‌رعی وه‌ڵام ئهدرێنهوهو تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
له‌م یاده دڵته‌زێنه‌دا ئه‌بینین كه چۆن بۆمبارانكردنی هه‌ردوو دیوی سنوور له كوردستان له لایه‌ن تارانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ره‌تكردنی ئه‌م سنووره به بیانوی ناڕاست‌و بێبناغه، ئه‌مه‌ش كوشتن‌و برینداربوون‌و ده‌ربه‌ده‌ری لای هاووڵاتیان دروست ئهكاتو بێستان‌و له‌وه‌ڕگاكان ئهسوتێنێتو مه‌روماڵاتیان له ناو ئه‌بات، ئه‌مه‌ش په‌ره‌پێدانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ته له لایه‌ن تارانه‌وه.
له كاتێكدا كه سه‌ری رێزونه‌وازش دائه‌نه‌وێنین بۆ سه‌ركرده‌ی نه‌مر قاسملوو و هاوڕێكانی، داوا ئه‌كه‌ین كه تاوانباران‌و شه‌ریكه‌كانیان سزا بدرێن‌و به‌م بۆنه‌یه‌وه داواش له هاووڵاتیانی كوردستانی رۆژههڵاتو هێزه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ئه‌كه‌ین بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان‌و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خه‌بات تا گه‌یشتن به رژیمێكی نیشتمانی‌و دیموكراتی له ئێران كه مافه‌كانی نهتهوهییو نیشتمانی كورد دابین بكات.

