چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات رۆژی 10ی پووشپەڕیان وەک ڕۆژی "پشتیوانی کۆمەڵگای کوردستان لە کەبوودوەند" دیاری کردو کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد ڕایانگەیاند کە بۆ ماوەی سی ڕۆژ و بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانی لە سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مان لە خواردن دەگرن.
سەرەتا "وریا بداغی" لە ئاڵمان و دواتر هەشت کەسی پێکهاتوو لە عارف نادری، ئەمیر بابەکری، شێرکۆ جیهانی، جەهانگیرعەبدوڵڵلاهی، هومەن سەعدەیە، ئاسۆ پیرۆتی، مەسعود فەتحی، سولەیمان چووکەڵی، ماوەی سێ رۆژ مانیان لە خواردن گرت. پاشان "فواد فەتاحی، سولەیمان دڵسۆز، شاناز پیرۆتی، جەمیلە ئەحمەدی، کاوە حەسەن پوور، ئەرسەلان یار ئەحمەدی، رۆژین شەریفی، کەژاڵ درەخشانی، رێبین فەتتاح، هیوا زەکەریایی، ئەسعەد مەناف، سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند، هیوا کوردستانی، شکوفە قوبادی، ئەمجەد حوسێن پەناهی، هەژیر کوردنەژاد، فوئاد مەحموودی، سیروان کەمانگەر، مەسعوود مەناف"یش مانیان لە خواردن گرت.
جێگای ئاماژە پێکردنە رادەی پشتیوانی له محهممهد سدیق كهبوودوهند، سهرۆكی بهندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رۆژ بهرۆژ به شێوهی جۆراوجۆر پهره دهستێنێو تا ئێستا دهیان كهسایهتیو حیزبو رێكخراو، پشتیوانی خۆیان له ناوبراو راگهیاندووهو به شێوهی جۆراوجۆر دهنگی ئهو چالاكه بهندكراوه بهگوێی جیهانیان دهگهیهنن.

