هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كۆمه‌ڵێك خوێندكار دامه‌زرانی‌ ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌یان راگه‌یاند

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nawandi_twejinawa_2كۆمەڵێك‌ دەرچوو و خوێندكاری بەشەكانی كۆمەڵناسی و دەرونناسی كە هەموویان خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵاتی‌ كوردستانن‌و بەشێكیان دانیشتووی باشووری‌ كوردستانن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێك دامه‌زرانی‌ "ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌"یان راگه‌یاند. كاری سەرەكی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا گرنگی‌ به‌و بابه‌تانه‌ی‌ باشووری‌ كوردستانیش ده‌ده‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ توێژینه‌وه‌ به‌راوردكارییه‌كان.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ دامه‌زرانی ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌:


راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زرانی ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان!

كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان له‌ ماوه‌ی‌ دوو ده‌یه‌ی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ فاكته‌ری‌ نێوخۆی‌‌و ده‌ره‌كیه‌وه‌ تووشی‌ كۆمه‌ڵێ‌ گۆڕانكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێ‌ دواهاتی‌ پۆزه‌تیڤ‌و نیگه‌تیڤی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ هێناوه‌. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانی‌ گۆڕیوه‌‌و په‌ره‌سه‌ندنی‌ خێرای‌ شارنشینی‌‌و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی‌ چینی‌ مامناوه‌ندی‌ مۆدێڕێنی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌, له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆمه‌ڵێ‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌‌و په‌ره‌یسه‌ندوه‌. هه‌روه‌ها سیسته‌می‌ سیاسی زاڵ‌ به‌سه‌ر ئێراندا خۆی‌ خوڵقێنه‌ری‌ زۆر گیروگرفتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسی.

توێژینه‌وه‌ كردن‌و تاوتوێ‌ كردنی‌ زانستیانه‌ی‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ناسین ئه‌و گۆڕانكارییانه‌‌و سوود وه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌كان‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و گرفته‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێمه‌ كۆمه‌ڵێ‌ له‌ خوێندكاران‌و ده‌رچوانی‌ زانستی‌ كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌رونناسی‌ "ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌"مان دامه‌زراندوه‌‌و هه‌وڵی‌ توێژینه‌وه‌ كردن له‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ین, به‌ڵام بێ‌ گومان ئه‌وه‌ كارێكی‌ زۆر قورس‌و ئه‌سته‌مه‌، بۆیه‌ داوای‌ هاوكاری‌ له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ین‌و هیوادارین توێژه‌ران‌و دڵسۆزانی‌ كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌نگا‌و هه‌ڵبگرن‌و هاوكاریمان بكه‌ن.

 

ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

28/6/2012

 

بۆ په‌یوه‌ندی‌ گرتن به ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

http://twejinawa.blogspot.com/

http://www.facebook.com/Twejinawa

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1427
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy