هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌یاننامه‌ی‌ هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ و "حدكا" له‌ پشتیوانی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kabodwand_-_demokrat_komala_2هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!

كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان!

كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌و به‌شه‌ر دۆسته‌كان!

زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ كه‌ چالاكی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان به‌ڕێز محمد سدیق كه‌بوودوه‌ند به‌ تاوانی‌ داكۆكیكردن له‌ ماف‌و ئازادی‌‌و بایه‌خه‌ مرۆییه‌كان له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌دا راگیراوه‌‌و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌لومه‌رجی‌ دژواری‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونیشدا له‌گه‌ڵ داوای‌ موره‌خه‌سی‌ ناوبراو موافقه‌ت نه‌كراوه‌‌و رێگای‌ پێ‌نه‌دراوه‌ چاوی‌ به‌ كوڕی‌ نه‌خۆشی‌ بكه‌وێ‌. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌‌و به‌مجۆره‌ دوور نیه‌ به‌ هۆی‌ بێ بایه‌خبوونی گیانی‌ ئینسانه‌كان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیم، ئه‌م چالاكه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ مه‌ترسی‌ زیاتر‌و قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌ به‌ره‌وڕوو بێ‌. ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكیشانی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وێڕای‌ مه‌حكووم كردنی‌ ره‌فتاری‌ دژی‌ مرۆڤانه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌رحه‌ق به‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و چالاكانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ هه‌موو لایه‌نگرانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و پارێزه‌رانی‌ كه‌رامه‌تی‌ ئینسانه‌كان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و داكۆكیكارانی مافی‌ مرۆڤ داوا ده‌كه‌ین بۆ رزگار كردنی‌ گیانی‌ له‌ مه‌ترسی‌ كه‌وتووی‌ محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند‌و ئازادكردنی‌ ناوبراو هه‌وڵ بده‌ن. به‌م بونه‌وه‌ هه‌موو رێگایه‌كی گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی‌ واز له‌ بێحورمه‌تی‌ كردن به‌ كه‌رامه‌تی‌ ئینسانه‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌‌و ئازار‌و له‌ مه‌ترسی‌ خستنی‌ گیانی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ بێنێ‌. به‌ هیوای‌ هه‌وڵی‌ به‌رده‌وام له‌و پێناوه‌دا.

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران

8/4/1391ی‌ هه‌تاوی‌

28/6/2012ی‌ زایینی‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1503
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy